11 Jun 2026, 15:36 UTC264 views7 reactionsread 9 August 2026 Photo
قەتیس
وەک کەشتییەکانی گەرووی هورمز،
ماندوو،
وەک نێوچاوانی کۆنەسەربازێکی بەرەی شەڕ،
شێواو،
وەک جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوین...
ئارام بگره دڵم... ئارام بگرە
ئەم تەنیاییە
زۆری پێناچێت
ئێمە مێژوویەک لە سەمای عەشق و یاخیبوونین،
لەناو بڵێسەی جەنگ و
نائارامی و
گەمارۆکانی مەرگدا...
✍🏼 هەرمان وەتمانی
☀ @wetmani
❤5👏2
6 Jun 2026, 20:51 UTC72 views10 reactionsread 9 August 2026 Photo
ئێمە لە پیاسەی ئێوارەیەکدا
بووین بە سێبەرێکی درێژ لە ئاوابووندا،
هێندە تواینەوە...
تا لەناو ڕەشیی شەودا
بووین بە یەک و
ون بووین...
☀ @wetmani
❤9👏1
2 Jun 2026, 21:16 UTC240 views12 reactionsread 9 August 2026 ئاخر ئەوان چی دەزانن لەم کڕێوە و سەرما مۆڵخواردووەی ناخم؟ پزیشکەکان هاتوونەتە سەر سەرم، دەستی ساردیان دەخەنە سەر سنگم، بە چاوە میکانیکییەکانیانەوە سەیری نێوچاوانم دەکەن و دەڵێن: کێشەکە لێرەدایە، لەم حوجرە چەپەدا، دەبێ شوێن کاتژمێری دڵت بکەویت، تا ڕیتمی لێدانەکانت ڕێک بێتەوە. ئەوان وا دەزانن ژیان تەنیا چەند چرکە و خولەکێکی هێمنە کە لەم قەفەسی سنگەدا دەنگ دەداتەوە. تێناگەن... ئەوان تێناگەن کە دڵ نوقمی برینێکی وایە کە ب…
❤9👍2👏1
13 Nov 2025, 12:52 UTC303 views13 reactionsread 9 August 2026 چاوانت ئاوەڵە بکە
تەنیاییم لە ئامێز بگرە؛
لەگەڵ ڕۆحم تێکەڵ ببە،
چونکە لەناو هەناسەی تۆدا
جوانیی ڕێگاکانی ژیان ون بوون...
☀ @wetmani
❤10👏3
6 Aug 2025, 08:26 UTC476 views19 reactionsread 9 August 2026 لە ژینی مەرگەساتی ئەم وڵاتەدا
ناهومێد و دڵبەخەم
دەتوێمەوە،
نە ڕێم هەیە بڕۆم،
نە جێم دەبێتەوە
لەناو هەرێمی زیخ و
بەرد و لم،
تا هەتەر دەکا نیگا
شۆرەکاتە بێبڕانەوە...
وەرە،
تاقە یەک بزەت بەسە
ژیلەمۆی ژیان
بکاتە شۆڕشێکی بێپسانەوە...
✍🏼 هەرمان وەتمانی
☀ @wetmani
❤10👏6👌3
5 May 2025, 21:04 UTC390 views12 reactionsread 9 August 2026 3
در آن ایام سپریشدهی کودکی، که اکنون چون نواری از تصاویر رنگین در پردهی خاطرم به نمایش درمیآید، چه بسیار اوقات که بر فراز آن کوه سنگی، چشم به شهر خفته در سکوت میدوختم و با ذهنی که هنوز غبار روزمرگی بر آن ننشسته بود، در پی کشف رموز هستی، گام در وادی خیال مینهادم. گلهای وحشی، با آن جامههای الوان و عطر مستکنندهشان، چنان دلبری میکردند که گویی روح طبیعت در آنها حلول کرده بود و نامهایشان، پرسشی بیپایان در خ…
👏6❤2👌2😍2
24 Apr 2025, 07:38 UTC329 views14 reactionsread 9 August 2026 2
آن زمان که ما طفلکیهای بیخبر از دنیا بودیم، آخرین مدل اسباببازیمان یک مشت خاک رس و چند تا سنگ زاویهدار بود. تفریحمان هم این بود که مثل لشکر شکستخورده راهی کوههای اطراف میشدیم و با برادرانِ چند وجب بزرگتر و گاهی هم بچەهای محله، بساط بازیهایمان را پهن میکردیم.
سنگر میگرفتیم، آن هم چه سنگری! با سنگهای کلوخمانند. قایمباشک هم که دیگر اوج هیجان بود! یکی چشم میگذاشت و بقیه مثل جنهای بسماللهخورده، توی ه…
👏6❤5🥰2😍1
23 Apr 2025, 20:55 UTC238 views15 reactionsread 9 August 2026 1
گاه، خیال کودکی در دالانهای ذهن به جولان میآید و نخستین طعم گس ترس را در کام جان زنده میکند. ترسهایی کوچک و بزرگ، سایهوار در پی هم، از هراس گام نهادن به ساحت ناآشنای مدرسه گرفته، تا وحشت از سیطره تاریکی وهمآلود. و چه بسا، آن غربت جانکاه تنهایی در خلوتگه کودکی، بیش از هر چیز دل را میلرزاند.
آنگاه، اندیشه به جستجوی راه چاره برمیخیزد، و چه بسیار گریز، پناهگاهِ ناگزیرِ آن روزگار بوده است. چهرهی آن روز بهیاد …
❤9👌2👏2😍2
17 Apr 2025, 16:59 UTC425 views16 reactionsread 9 August 2026 #چیرۆک
🔴 دواهەمین شێو
✍🏼 هەرمان وەتمانی
دیوارەکان درزیان تێکەوتووە، وەک ئەوەی برینێکی قووڵ لەسەر جەستەی بیناکە نەخشێنرابێت. تاریکی بە چڕنووکی نەبینراوی تۆی لەخۆ گرتووە. کزی چرا، سەمای سێبەر دەخاتە سەر ڕووخساری شێواوی ژوورەکە. هەڵدەستی سەر پێ، چاوێک بە ژوورەکەدا دەخشێنی، کۆمەڵێک پەرتووکی لەسەر یەک هەڵچنراو، چەند پێنووس و لاپەڕەی پەڕشوبڵاو. خەریکە بیر دەکەیەوە، لە ژوورەکەدا دێی و دەچی. دەرگای ئاسنین دەکرێتەوە، دەچیتە…
👏8❤6👍2
17 Apr 2025, 16:58 UTC168 viewsread 9 August 2026 Photo
Photo, posted without a caption
29 Mar 2025, 15:47 UTC429 views18 reactionsread 9 August 2026 دەستمان نابووە دەستی یەک
لە دیلانی هەتاو و
پەپوولە و ئاگردا
پەڕیوەی هەرێمەکانی شەوەزەنگ
چۆپیکێشی مەشخەڵان و مێخەکبەند
لەوپەڕی سنووری تاهەتایی نیشتمان
تا فڕینی کۆتر و
هەڵۆ و
ڕەنگاڵەکان
هاوتای یەک
لە کەوشەنی خاک و ڕەوەز
تێکئاڵان،
سەرمەستی سەمای جامانەکان
لە ئاسۆگەی دەشت و
دەر و
شاخ
لە گۆڤەندی باران و شلێره …
❤8👏5👌3😍2
1 Mar 2025, 21:30 UTC290 views14 reactionsread 9 August 2026 Photo
🎖خەڵاتی ماملێ، هێمای پێزانین و ڕێزگرتن لە هونەرمەندانی کورد
محەمەد ماملێ یەکێکە لە کاریگەرترین گۆرانیبێژانی کوردستان لە 100ساڵی ڕابردوودا،دەنگێکی پڕ لە سۆز و ڕەسەنایەتی کە کاریگەری لەسەر نەوەکان هەبووە و بە یەکێک لە کۆڵەکەکانی مۆسیقای کوردی دەناسرێتەوە. ساڵانە ناوەندێکی ڕۆشنبیری و هونەری بەناوی ناوەندی ماملێ،خەڵاتێک دەبەخشێتە یەکێک لە هونەرمەندە تێکۆشەر و هەڵکەوتەکانی کورد لە چوار پارچەی کوردستان.ئەم خەڵاتە دەرفەتێک…
👌4👏4❤3👍1😍1🙏1
Showing the 12 most recent of 18 posts we hold for @wetmani. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.