6 Aug 2026, 09:01 UTC17 views3 reactionsread 8 August 2026 ( یادی تۆ )
ئێوارانی پاییز
لەژێرباران
من بووم و خەیاڵی تۆ
ڪەبیری لێ ئەڪەمەوە
چ ڕۆژانێڪی پڕ له هەست
چەنێڪ جوان و ئەویناوی
ئای داخە ڪەم
بۆ ئەوەیکە هیچ ئاواتێڪ
نەهاتە دی
چەن پەرۆشم
چەن زوو ڕۆیی ئەو خەیاڵەت
چەنێڪیش زوو لێم بوو بەیاد
تاڤگە.سنە ✍
https://t.me/tafgasana
❤2👏1
3 Aug 2026, 08:09 UTC30 views2 reactionsread 8 August 2026 کەی بەیان بێ و خۆری چاوت بێتە لام
چـاو هەڵێنـــم زاری تۆ بێــــتە کــــەلام
ئەو بەیـانە چـــەندە خـــۆشە من بــم و
تــۆ بە لـــێوی پڕ بزەت، بێـــژی "سەلام"
#ژاڵە سەفییاری
https://t.me/tafgasana
❤2
2 Aug 2026, 22:37 UTC30 views1 reactionsread 8 August 2026 File
File, posted without a caption
❤1
31 Jul 2026, 19:53 UTC45 views1 reactionsread 8 August 2026 File
دیکلەمە: باست حەمە غەریب
ئەمشەو یادی تۆ یەخەی پێ گرتوم بۆیە چاوانم مەیلی خەو ناکا
ئاسمان بێ ورشە و بێ ئەستێرەیە شەوێکە گوڵم هەر لە شەو ناکا
🥀🥀https://t.me/tafgasana
❤1
26 Jul 2026, 18:14 UTC64 views2 reactionsread 8 August 2026 چەندە چاوی شەو نەخوونان تاسەبارە بۆ خەوێ
سەد ئەوەندەی چاو لە دوویان عاشقم خۆشتم دەوێ
گەرچی دەیزانم خەیاڵێکی مەحاڵە بێیتەوە
لێمگەڕێ با بەو خەیاڵە خۆشە خەونم لێکەوێ
#حەبیب_عەزیمی
https://t.me/tafgasana
❤2
24 Jul 2026, 14:31 UTC82 views3 reactionsread 8 August 2026 (( خەیاڵات ))
ئێوارە بوو
شار پڕ لە پەرۆشی و دڵتنگی
خۆر هیلاڪ و ماندوو،،
گەیشتە لووتڪەی چیاو شاخە
بەرزەڪان
ڕوشنایێکی زرد و بێتینی بەسەر هەورەکاندا پڕژاند
نەیتوانی لە یێڪیان دوور کاتەوە
بە جێ یانی هێشت ،منیش بە خەیاڵ لەگەڵ ئەو دا ڕۆیشتبووم،کە لە ناکاو بە خۆمدا هاتمەوە
لە ناوبیرەوەری و تارمایی شەو
لە زستانی سارد و زریان بە جێمابووم..!!
#تاڤگە.سنە {ث،م} ✍
https://t.me/tafgasana
❤3
23 Jul 2026, 11:31 UTC66 views5 reactionsread 8 August 2026 له کاتی نوێژی شێوان بوو ، گهیشتم پێی وتم رۆژ باش
به غهمزه و رهخنهوه فهرمووی غروبه، نۆێژی شێوانه
وتم گیانم فیدای گیانت که رۆژی رووت له من دهرکهوت
جههانی وا له من روون کرد که وام زانی تلوعانه
#نالی
https://t.me/tafgasana
❤4🔥1
19 Jul 2026, 09:49 UTC85 views2 reactionsread 8 August 2026 .......
( بێ بەڵێـن )
ئەی بێ بەڵێن یاری گیانی
خۆشەویستی ئـاوا نـابـێ
ئـاشق نـابـێ بـێ وەفا بـێ
تەنانەت چرکە ساتێكیش لە
ئـەشقەڪەی بـێ ئـاگا بـێ
ئەی بێ بڵێن یاری گیانی
ئەبێ بۆ یادکردنەوەی یار
شـەو و ڕۆژی گـرێـدابـێ
بـۆ دیتنـی دڵــدارەڪەی
خــەو لــە چـاوانیـا زڕابـێ
ئـەی بێ بەڵێن باش بزانە
بێدەنگیت وێرانی کردووم
هەست دەکەم دەمێکە مردووم
ئـازار و بێ بەڵێنیەکان
دڵـمـی پــڕ ڪرد لــە ئێش و ژان
خەو و ئارامی لێ…
❤2
15 Jul 2026, 13:42 UTC57 views2 reactionsread 8 August 2026 (( لە بەر تۆ )
لە شکاوەکانی دڵ
گوڵدانێ ساز دەکەم
خۆم بە تەواویی لە نێو گوڵداندا
دەچێنم
ئەزانم بە خوێنی دڵ خواردن
گەشە دەکەم ، سەوز دەبم
لە بەر تۆ......
خۆم بە داری ئەویندا هەڵدەواسم
دوایین قسەم ئەمەیە
خۆشم ئەوێی بۆ هەمیشە
خۆشەویستم
وەرگێڕ: تاڤگە.سنە{ث،م}✍
بە دەنگی مامۆستا زریان
❤2
12 Jul 2026, 18:55 UTC61 views3 reactionsread 8 August 2026 Voice message
دایە
لەم چەند ساڵانە
زۆر گەڕام بە شوێن
وشەێڪی جوانا
ڪە وەسفت بکەم
ئا لەم جیهانە
هەر وەڪوو ناوت
بەرز و دایڪانە
وەڪوو گوڵ جوانوو
وەک ڕووبار بەرین
وەڪ چیا بەرزو
ئەستێرەی گەشین
وەڪ ئەوین
پڕ هەست
وەڪ هەتاو پڕ تین
وەڪ خۆشەویستی
بە بێ قار و قین
بەڵام هیچیان
هاوتایی نەڪرد
نە لە گەڵ سۆزت
نە ناوی خۆشت
دایە گیان ژینم
بە بێ تۆ تاڵە
گەرمی باوەشتم
هەر لە خەیاڵە
تاڤگە.سنە✍
دیکلەمە #زریان🎤
😔😔https://t.me/+ezcXJAlBfgE0NGQ8
کاناڵ…
❤3
12 Jul 2026, 07:57 UTC55 views2 reactionsread 8 August 2026 ( قەڵەم )
ڪاتێڪ قەڵەم سەما دەڪا
هەم وشەی جوان. هەم دڵڕفێن.
یەک لە شوێن یەکتر جێ دەکا
زۆر بە جوانی شێعر و هەڵبەست
ئەخولقێنێ دڵی مرۆڤ ئەهاژێنێ
بەڵام ڪاتێک بێ مروەتی یاری
دێرینی دێتە یاد
ڕادەوەستێو هەر زوو ئەشکێ
ئەبێ ناشاد :
شێعر ئەسووتێ...!!!
دڵی شاعیر ئەڕەنجێت و
بیرو هزر و یادی ئەمرێ
خەمێڪی گران
سەرتاپا جەستەی دادەگرێ
#تاڤگە.سنە ✍
https://t.me/tafgasana
❤2
10 Jul 2026, 06:23 UTC54 views2 reactionsread 8 August 2026 خۆشەویستی
وەکوو شنەی
ئاوێتەی جاترەی کوێستانە
تۆ نایبینی
بەڵام بۆنی
تا قووڵایی ڕوح و گیانە❤️!
ک_د_ئازاد
https://t.me/tafgasana
…
❤2
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @tafgasana. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.