5 Jul 2024, 09:39 UTC525 views3 reactionsread 9 August 2026 Photo
قەت نەبوو جارێ لە گۆشەی بێکەسیمدا بێیه لام
سەر وەسەر ڕانت بنێم بۆتی بڵێم بەستە و مەقام
بۆت بڵێم حەیران و لاوک،گەرچی نیمە سۆزی دەنگ
یا بە سۆزی نای و شمشاڵ یا بەدەنگی سازو چەنگ
تێری دڵ سەیرت بکەم تێر تەماشا بم لە تۆ
من بخۆێنم بۆت لە دڵ ،تۆش بە دڵ ڕابگری گۆ
بێته دی باخی خەونمان، دڵ بمێنێ و خەم فەنا
کوانێ دڵ دەمرێ ئەگەر شەو باوەشی یار بێ پەنا ؟
ئاوات شەمسی ۲۰گوڵانی ۲۷۲۰
@sheeropaxshan
❤🔥3
Signed 𝝗𝝖𝝲𝝖𝝢 pasand
4 Jul 2024, 08:17 UTC437 viewsread 9 August 2026 Video
Video, posted without a caption
Signed 𝝗𝝖𝝲𝝖𝝢 pasand
4 Jul 2024, 08:08 UTC401 views2 reactionsread 9 August 2026 File
#مەلاحوسێن_عەبدوڵازادە
@sheeropaxshan
❤2
Signed 𝝗𝝖𝝲𝝖𝝢 pasand
4 Jul 2024, 07:03 UTC401 views4 reactionsread 9 August 2026 File
#سروودےشاخان
نووسین: ئاوات شەمسی
خوێندنەوە: بەیان پەسەند
وەکوو شەماڵ هێدی هێدی دەتوێنمەوە بەفری شاخان
چرۆ دەدەم هەموو وەرزێک لە چیمەن و مێرگ و باخان
وەکوو زەردەی گزینگی خۆر دێمەدەرێ رۆژێ لە کەل
بومەلەرزەم دەهەژێنم دەڕووخێنم کوشک و کاخان
دەبمە شەپۆل لەسەر دەریا هاوارەکان دەگرمەوە
وەکوو شیبای بەربەیانی دەچمەوە نێو سینە و ناخان
وەکوو هەور دەبارێنم پەڵە دەدەم لە نێو زەوی
دەڕوێمەوە لە سەر عەرز لە سەر چیا و لوتکە…
🔥3👍1
Signed 𝝗𝝖𝝲𝝖𝝢 pasand
3 Jul 2024, 06:39 UTC307 views1 reactionsread 9 August 2026 *پڕ*
بە خۆشی تۆوە دەیکەم هەر چی دەیکەم
دەنا چا بوو ئیدی بگرم کەنارێ
بەڵێ هەوری بەبارانم وەلی خۆشــ
ــ نییە دەی، هەر ببارێ هەر ببارێ
دەکەم ساڵ دوازدەری مانگێ لە دەرکیــ
ــ ئەوینی چووک و گەورەی شار سواڵت
دەڵەم بەڵکوو بکەن ئەو خەڵکە لوتف و
بدەن شێوەت، نیشانت یا هەواڵت
هەمیشە و هەر هەمیشەم یادی تۆیە
بە یادی تۆوە هەم یەکڕەنگی یەکڕەنگ
بەسێ دەمکاتەوە ئەو یادە تیکرار
دەبم ئیتر بە یادی تۆوە بێدەنگ
چ خێر ئاخر هەموو کەس…
❤1
Signed 𝝗𝝖𝝲𝝖𝝢 pasand
1 Jul 2024, 12:06 UTC299 views3 reactionsread 9 August 2026 Photo
من جەننەتی چاوی تۆ
به بەهەشتی خوا ناگۆڕمەوه
ڕوحی یاخیم دەستەمۆکه
با چەواشەی هەڵدێر نەبم
تۆ تەوەرەی جەغزی ژینی
من هەر به دەوری عیشقی تۆدا
دەخولێمەوه .
#مامۆستا_مەلکشا
@sheeropaxshan
😍3
Signed 𝝗𝝖𝝲𝝖𝝢 pasand
1 Jul 2024, 07:00 UTC286 views3 reactionsread 9 August 2026 Photo
ڕووبار
کۆچ و
کێو و
مانەوە
منیش دوو دڵ
لە نێوانی ئەو دووانەوە
نە پێی ڕۆیشتنم هەیە
نە هیچ مەیلێ بۆ مانەوە!
#ک_د_ئازاد
@sheeropaxshan
😢2👎1
Signed 𝝗𝝖𝝲𝝖𝝢 pasand
27 Jun 2024, 16:01 UTC174 views3 reactionsread 9 August 2026 ↩️ لە نێوەڕاستی حەسارێ و لەنێو ئەو حەشیمەتەدا دایان بەزاندم. ژن و پیاو، کوڕوکاڵ سەمایان لەبەر دەکردم. بەحاڵ سەرم هەڵێنا؛ لەو جەنگەیەدا، چاوم بە شۆڕەسوارێک کەوت لەقەراغ داوەتەکە، لەسەر ئەسپێکی کوێت، خۆی دووردوور خستبووەوە. ڕێک ئەو دەستە ڕانکوچۆغە بووزووەی لەبەردا بوو وا یەکەم ژوانمان پێوە کرد. سەروڕدێن هاتوو، ملی بە لارەوە نابوو و بەتاسەوە لێی دەڕوانیم.
بەندی دڵم پسا. دڵەکوتەیەک دایگرتم و لینگم وەک شەقشەقە دەلەرزی. ه…
👍2👏1
27 Jun 2024, 16:01 UTC242 views1 reactionsread 9 August 2026 ↩️ هەرچۆنێک بوو بە سەگمەرگی، دوو سێ ساڵمان هێنا. کەس ئاوڕی لێ نەداینەوە و کەس دڕوویەکی لە قالبی هیچمان دەرنەهێنا. دەڵێن هەژاری وەک گولی وایە، ڕاست ڕاستە.
منیش هێندە بەدەعیە بووم، قەت لەکن کەس نەمدەدرکاند.
ماڵی بابم لەوەتی هاتبووینە شاری لێم لالووت بوون. پێیان وابوو بە فیتی من هاتووەتە شاری. منیش سوێندم خواردبوو قەت نەیاندوێنم، چون لەخۆڕا منیان بێبەری کردبوو؛ کەچی ڕۆژێک هیچ چارم نەبوو، دۆستێکم لێ ڕاسپاردن، ئەوانیش لەو…
👏1
27 Jun 2024, 16:01 UTC263 views5 reactionsread 9 August 2026 ↩️ منداڵ لە خوێندن بوونەوە و هەر یەکەی پەرتەوازەی شارێک بوون و من ڕۆژ تا ئێوارێ چاوم لە دەرگای حەسارێ بڕیوە...
من قەت ناڵێم هەرچی لە توانامدا بوو کردم. بە شایەتی ئەوەی ڕۆژێک منی دیتبێت و ناسیبێت، من زۆر زیاتر لەوەی لە هێز و تاقەتمدا بوو بۆ ماڵ و منداڵی خۆمم کرد. بابیان لە ڕێزەی نەبوان بوو. بابەکەی خۆشم بە سەنیری خۆی ماڵەکەی لێ بەش نەکردین. پاش ئەویش، نە من، نە دادم، نەمانوێرا داوای بەشەماڵ بکەین. دەراوی زاری براکانم…
👏4👍1
27 Jun 2024, 16:01 UTC179 views1 reactionsread 9 August 2026 ↩️ بابم لە وەکیلایەتیی منەوە دەستی لە دەستی زاوا نابوو و لەسەر بیست سەر مەڕ مارەیان کردبووم.
ئەوان ڕۆیشتنەوە و من هەتا شەو زرینگاوە، بەدم گریانەوە، خوێن و خوڕی براژنم شوشتەوە.
سبەی پاشنیوەڕۆ بە زوویەکەوە، دەستەیەک کەیخوداژن پێمەوە هاتن. یەغدانێک و دوو بۆخچەیان ئاخنیبوو لە کراس، ئاواڵکراس، پشتێند، کەوا، بەرەکەوا، پیرانخاب، گۆرەوی و لفکە و کیسە، چەند پاروو سابوونی بۆنخۆش و خۆلاسە ئەوەی ژن پێویستێتی.
بە تانە و تەشەرەکا…
👏1
27 Jun 2024, 16:01 UTC202 views1 reactionsread 9 August 2026 ئایشێ
بەسەرهاتێکی ڕاستەقینە
د. لەیلا قادری(ساکار)
لەگەڵ چوار لە دەستەخوشکەکانم، لە هەرەوەزی نۆکڕنینەوەی ماڵی کوێخاساڵە بووم. دوو بەرمان مابوو دەری کەین، تەمەشا دەکەم ئەوە براژنم لە دوورڕا دەستم لێ ڕادەوەشێنێت. نێوکم کەوت، بڵێی دیسان دایکم و بابم کڵاوەکەیان تێکەڵ بووبێت!
نا، بێ و نەبێ سەفووڕا دڵتەڕ حاشای بۆ کاکم کردووە! هەر وایە، ئەو ڕۆژەم لێ عەیان بوو، جا وەرە تۆ بەسەر سێ منداڵەوە، بۆ کابرای ژندار بێیە حاشایە!
ئەی…
👏1
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @sheeropaxshan. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.