6 Aug 2026, 10:46 UTC21 views3 reactionsread 6 August 2026 Photo
ماوەیەکە، هەستی شێعر نایەتە
ســەرم،
لە فاعیـلاتۆن ، فاعیـلۆن
بێخەبەرم ..
دەلەرزێن دەستەکانم، بێتینە
هەستم ..
هیچیان نایەنە سەر دێـڕو
دەفتـەرم ..
ـــــــــ1401/7/27 ـــــــــ
✍#ساماڵ_هادەوی
@samall_hadavi
☝🏽☝🏽
🥰2❤1
Signed ساماڵ هـادەوی(سەقز) مامۆستای قوتابخانە ، شاعێر
6 Aug 2026, 10:46 UTC21 views3 reactionsread 6 August 2026 File
خۆ من بە بێ تۆ لە خۆشم زیزم😔❤️🔥
…
❤3
Signed ساماڵ هـادەوی(سەقز) مامۆستای قوتابخانە ، شاعێر
5 Aug 2026, 19:08 UTC115 views6 reactionsread 6 August 2026 Photo
دڵم تەنگە چەن بێـزارم لە دووری ،
هیلاکم لەچاوەڕوانی وسەبووری.
ماندوو بووم لەمەجازی،دڵنەوازی،
لە ئیمۆ و لە ئیشارە بە مەجازی .
چەن عاجزم لە واتساپ و تویتێر،
لە ئینێستا، لە تێلێگرام ، لە فیلتێر.
ئەوانە ناشکێنن تاسـەی دیدارم ،
نابن بە یەک چرکەی ئامێزی یارم .
یا دێم بۆ ئەو شوێنەی ستاندت، دڵم
یا وەرە ئەو شوێنەی شکاندت دڵــم ..
یا لەئامێزم بگرە هەتاکوو دەمرم
یا نزا بکە ، کە ، ئالزایمێـڕ بگرم ..
ــــــــــــــــــــــ…
❤2👏2😁2
Signed ساماڵ هـادەوی(سەقز) مامۆستای قوتابخانە ، شاعێر
5 Aug 2026, 10:36 UTC26 views5 reactionsread 6 August 2026 Photo
خەیانەت
ـــــــــــ
خەیانەت لەنێو ئێمەدا ،
هەر باو بووەو ئێستایش ماوە ..
لەمێژوودا، کوا خائینـان ،،
پرسینـەوەیان لێـکراوە ..
سەدحەیف کە ئەو خائینانە ،
زۆر ئەژین و زوو نامرن ،
کە مردیشن تۆزی گۆڕیان ،،
لەم چوارپارچە هەر بڵاوە ..
ــــــــ 1400/12/26ــــ
✍س.هادەوی (#ساماڵ ـ سەقز)
@samall_hadavi
👆🥀👆
❤3🥰2
Signed ساماڵ هـادەوی(سەقز) مامۆستای قوتابخانە ، شاعێر
5 Aug 2026, 10:23 UTC28 views2 reactionsread 6 August 2026 File
- تۆ چاوت نەیشێ🤍
@tAseydidAr
❤2
Signed ساماڵ هـادەوی(سەقز) مامۆستای قوتابخانە ، شاعێر
4 Aug 2026, 10:39 UTC183 views5 reactionsread 6 August 2026 ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🍂🍂🍂🍂🍂🌸🍂🍂🍂🍂🍂ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئیرەیی ـــــــــــ
ــــــــــــــــ
من ئیـرەیی دەبەم بە تەنیاییەکەت
بە ساتێ کە تۆ لایک ئەکەی ئەغیار
به وتــووێــژت لەگەڵ بێگـــانه
بەوەی که ئەدوێی بە ئەداوئەتوار
من ئیرەیی دەبەم به دڵۆپی باران
کە لە ئەگریجەت ئەچۆڕێته خوار
بە شنەی شەماڵ و کزەی ئێواران
کاتێ به زوڵفت ئەکات لەنجەولار
من ئیرەیی دەبەم بەسەرپۆشەکەت
که دایدەپ…
❤3🥰2
Signed ساماڵ هـادەوی(سەقز) مامۆستای قوتابخانە ، شاعێر
4 Aug 2026, 10:37 UTC30 views2 reactionsread 6 August 2026 File
🎙نامەی ناردبو وای زانی ماوم
نیزانی مردوم بۆ گور براوم
@tAseydidAr
❤2
Signed ساماڵ هـادەوی(سەقز) مامۆستای قوتابخانە ، شاعێر
3 Aug 2026, 09:51 UTC37 views4 reactionsread 6 August 2026 Photo
@tAseydidAr
هەرکات ویستت بمبینیەوە ،
دەزانی چۆن ئەمناسیەوە ؟.
دەستـم پڕە لـە هــۆنـراوە ،
چــاوەکانم پڕە لە خـۆت ..
سەرم پڕ لە بیـرەوەریت ،
شێتانە چاو ئەگێڕم بۆت ..
ـــــــــ١٤٠٤/٧/٢٧ ـــــــــــ
✍️#ساماڵ_هادەوی
@samall_hadavi
🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁
❤2🥰2
Signed ساماڵ هـادەوی(سەقز) مامۆستای قوتابخانە ، شاعێر
3 Aug 2026, 09:49 UTC35 views2 reactionsread 6 August 2026 File
Music
ئەکبەر ئاروەند
ڕێی بێوەفایی
@tAseydidAr
❤2
Signed ساماڵ هـادەوی(سەقز) مامۆستای قوتابخانە ، شاعێر
2 Aug 2026, 00:59 UTC51 views4 reactionsread 6 August 2026 Photo
ژەنگی خەم
ــــــــــــــــــــ
دێڕبەدێڕی شێعرەکانم ،
هەڵگری ئەحواڵی تۆن ،
لێـدانی دڵیـان بۆ تۆیە ،
بێتۆ ، بێکەس و نامۆن ..
نامۆیە هەست و پێنووسم ،
بۆی غەریبی لێوەدێ ،
بە پانتایی خۆشەوستیت،
خەیاڵم شێـواوی تۆن ..
شێـواوی تۆیە خەیاڵـم ،
ئەوینت چەقی لە دڵ ،
پڕ بە جانتای یادەکانت،
خەمەکانت لای من کۆن ..
کۆیە لام داخی ئەوینی
هەڵپڕووزاوی دەستت ،
نازانی بۆ بینینێکت،
دڵ و چاو، چەن تامـەزرۆن ..
تامەزرۆیە دڵ لە بۆ ت…
🥰2❤1🔥1
Signed ساماڵ هـادەوی(سەقز) مامۆستای قوتابخانە ، شاعێر
2 Aug 2026, 00:59 UTC40 views2 reactionsread 6 August 2026 File
گۆرانی
فیراق
گروە کامکارها
کاناڵی تاسەی دیدار
@tAseydidAr
❤2
Signed ساماڵ هـادەوی(سەقز) مامۆستای قوتابخانە ، شاعێر
1 Aug 2026, 09:39 UTC54 views4 reactionsread 6 August 2026 Photo
@tAseydidAr
من بە تاسەی دیدارت
ڕۆژ و شەو ئەبەمە سەر ..
تۆیش بەوە مەشغووڵ کەچۆن
بیری من دەرکەی لە سەر ..
ڕەنگم زەرد لێوم بەبار
تۆ لەسینەم ناچییە دەر ..
ئاخر ئازیز دوور لەتۆ
کەیلە دڵم ، لـە کـەسـەر ..
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1404/1/20
ــــــــــــــــــــــــــ
✍#س_هادەوی (ساماڵ)
@samall_hadavi
🍂🍂🍂🍂🍂🍂
🥰2❤1🔥1
Signed ساماڵ هـادەوی(سەقز) مامۆستای قوتابخانە ، شاعێر
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @samall_hadavi. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.