30 Jun 2026, 20:32 UTC28 views3 reactionsread 10 August 2026 File
ڕوخساری وەستا قادر
شێعر؛ ڕاوێژ خزرپوور
ئاواز: ژیریی دەستکرد
دەنگ: لاس ئێی ئای
ئێوارەیە و کۆڵانی شار ئاوارە
بۆنی سێو دێ لە سەر گڵکۆی "ئاوارە"
لێڵە چاوی حەوزە گەورەی "سەرچاوە"
هەڵوەریوە گەڵای کاوی سەد کاوە
هەواری خاڵییە جێژوانی لاوان
فرمێسکی هەڵدەدا "تاڤگە" لەتاوان
شوورە و شەقام بە سەر یەکدا ڕماوە
گیان و بێگیان هەناسەی لێبڕاوە
لە ڕوخساری "وەستا قادر" دیارە
وەک زامێکی نەبرژاوە ئەم شارە
لە ڕوخساری "وەستا قادر" دیارە
…
👍2❤1
Signed Rawezh Khezerpur
10 Dec 2025, 11:49 UTC67 views4 reactionsread 10 August 2026 Video
Video, posted without a caption
❤2👏2
Signed Rawezh Khezerpur
19 Sept 2025, 23:21 UTC120 views3 reactionsread 10 August 2026 File
چی بەسەر هێنام باسی جوداییت
چەند هەناری شکاند شەوی یەلداییت
نوقمی خەیاڵی ڕابردووم ئێستا
شەوێکە و چل شەو دەکەم گەداییت
بە سوێی دوو سێوی لێوی شەڕابیت
سوێم دەکاتەوە ماچی خوداییت
دەستی ڕەنگینی سەر سفرەی چلەت
دوو پیاڵەی چاو و فنجانێک چاییت
پەپوولەی پرچت سەر ئینجانەی سەر
دڵەودڵ دەفڕێ وەک هەڵوەداییت
تا چاو هەڵدێنم نیگات دەنیشێ
لە داری حەز و بەژنی خولیاییت
#ڕاوێژ_خزرپوور
❤3
Signed Rawezh Khezerpur
7 Sept 2025, 21:26 UTC107 views2 reactionsread 10 August 2026 Photo
وەک مانگی، لە ئاسمانی خەیاڵم دەدرەوشێت
خۆی پەردە لە پەنجێرە ئەرای تۆیە دەبزوێت
تریفەی مەهی ڕووخسارتە ڕووناکی ژیانم
ڕاوێژ بە تەمای ماچە ئەگەر خوارە لەبەر پێت
#کتوپڕ
#ڕاوێژ_خزرپوور
@rawej1
❤2
Signed Rawezh Khezerpur
15 Aug 2025, 21:30 UTC89 views3 reactionsread 10 August 2026 Photo
لە کۆڵانی پڕئاوازی مناڵیمڕا
هاتوومەوە
بەرچنەیەک تووی سپیی پڵچاو
گیرفانێک گۆژیی ڕەشی کرمێ
نێوچاوانێک خۆڵەپەتەی هەژاریم هێناوە
بە کۆڵمەوە؛
ساکێکی هەڵچنراو
لە هەرچی دەزووی نامۆی نادیارە
لە سەربانیی پڕئەوینی جعێڵیمڕا
هاتوومەوە
گووپێک ماچی دووراندوور
چاوەجووقەیەک شەرم و
قومێک ئاوی سەرشان و
مەمکدانێک هەناسەی ساردم هێناوە!
لە پێمدایە؛
تەوێڵەیەک هەڵچنراو
لە هەرچی دەزووی ژان و ڕایەڵکەی ئازارە
لە سەفرەی بەیانییەکی مەیلەو فێنکڕ…
❤3
Signed Rawezh Khezerpur
14 Aug 2025, 07:43 UTC60 views1 reactionsread 10 August 2026 لێوی ئەوە وەک غونچەیە یا باغــــی هەنارە؟
لێواری لە زێـــــوە و سەدەفـــــــی لێوە دیارە
مەیخانەیە یا شوێنی ئەمانە و دەری تـــۆبە؟
ئەو جووتە پیاڵە و کــزەی ئەو ناڵـــە هەژارە
سیاسووتی بەهــارە و دەمی بازاڕی گـــوڵانە
گوڵخانەیــــە یا ئەو، دەمـــی بازاڕی عـەتارە؟
تا دێت و دەچێ دیمەنی کەروێشکــە دەبینم
ڕاوی لەسەرە سینەیی کەروێشکــــە لەغــارە
ڕێبوار بە تەمای ئاوە؛ لەبەر تاقـــــــــەتی ڕێگا
ڕاوێــژ بە هەوەس مەیلی ل…
❤1
Signed Rawezh Khezerpur
3 Aug 2025, 21:10 UTC76 views6 reactionsread 10 August 2026 گڕی هاوین و فێنکاییی گەلاوێژ
سڕیی زستان و مانگی شەختەهاوێژ
بەهار و پاییز و غونچە و گەڵاڕێژ
تژی هاڵاوی مەرگە ژین و "ڕاوێژ"
#ڕاوێژ_خزرپوور
@rawej1
❤5👏1
Signed Rawezh Khezerpur
25 Jul 2025, 21:23 UTC98 views4 reactionsread 10 August 2026 سەد خۆزگە بە ئەو ڕۆژە کە بارانە بەگوڕ هات
تۆ بووی و من و چەتر و گەمەی سێو و هەنارێ
گەرمی قەدی لاولاو و سەمای پەنجە لە سینە
ئەو چەترە شکا و وەهم و خەیاڵ کەوتە نزارێ
#ڕاوێژ_خزرپوور
#کتوپڕ_زایەڵە
❤4
Signed Rawezh Khezerpur
11 Jul 2025, 20:51 UTC114 views2 reactionsread 10 August 2026 (بۆ شۆخێکی زمان پسک)
زەردیی ڕەنگی هەنیەکەی من هەر لە زەردیی بسکتە
ئەو لەخۆچوونم لە سەوزیی سۆی کراسی کەسکتە
بەس کە تینووی ماچی ئەو خاڵی ڕەشی سەر گۆنەتم
ئاوەزینگم بۆ پشوودان، بۆنی مەمکی مسکتە
کوشتمی تای پرچی لوول و پەرچەم و ئەگریجەکەت
دەست کە ناوێرێ بجۆڵێ هۆی برۆکەی لێسکتە
جەستەسووتێنە، چ نارێکی بەتینە، تیشکی ڕووت
دڵ حەزی لە سەرچناری ڕوومەت و فرمێسکتە
باسی ئەندام هەرچی جارێ دێتە مێزی جاڕوباس
ئەو هەموو جاڕەم لە …
❤2
Signed Rawezh Khezerpur
28 Jun 2025, 10:45 UTC360 views1 reactionsread 10 August 2026 حەوتی پووشپەڕی سەردەشت
ئێوارەیە و کۆڵانی شار ئاوارە
بۆنی سێو دێ لە سەر گڵکۆی "ئاوارە"
لێڵە چاوی حەوزە گەورەی "سەرچاوە"
هەڵوەریوە گەڵای کاوی سەد کاوە
لە ڕوخساری "وەستا قادر" دیارە
وەک زامێکی نەبرژاوە ئەم شارە
هەواری خاڵییە جێژوانی لاوان
فرمێسکی هەڵدەدا "تاڤگە" لەتاوان
شوورە و شەقام بە سەر یەکدا ڕماوە
گیان و بێگیان هەناسەی لێبڕاوە
سووتاوە مێخەک و شکاوە گوڵدان
هەڵوەریوە ملوانکەی کیژە کوردان
بەندی دڵی سازی شارێک …
❤1
Signed Rawezh Khezerpur
27 Jun 2025, 17:12 UTC94 views1 reactionsread 10 August 2026 لە ڕێی پارەوە دێ
ترسی ئێستام هەڕەشەی پارە لە ڕێی پارەوە دێ
بۆنی سووتمانی هەناوە لە دڵی شارەوە دێ
دەنگی ئازاری مەلان، پێی دەچەمێ پشتی حەوێق
بۆنی باڕووتە بە باکووت لە چرۆی دارەوە دێ
چەنە بێهێزە گەرووی، کۆرپەڵە خنکاوە هەرای
کاس دەکا گوێچکە هەرا و چەپڵە لە زۆردارەوە دێ
نییە دادێ کە بکا چاری وەرینی مەل و گوڵ
هەر دەڵێی ئافەت و ژارە لە گیاجاڕەوە دێ
"با"چەقۆی خەردەلی کێشایە ملی شاری هـەتیو
جەژنی قوربانە دەڵێی، خـوێنه لـ…
❤1
Signed Rawezh Khezerpur
25 Jun 2025, 21:27 UTC84 views2 reactionsread 10 August 2026 لە دوو چاوی شەڕەنگێزت دەترسم
لە دەورانی پەراوێزت دەترسم
پەچەی ئەو ترسە لادە ئەی مەکۆی شەڕ!
لە تاریکاییی ئامێزت دەترسم
#ڕاوێژ_خزرپوور
❤1👏1
Signed Rawezh Khezerpur
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @rawej1. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.