7 Aug 2025, 10:50 UTC≈1,990 views11 reactionsread 8 August 2026 📝 پەرلەمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە
✍ ئازاد سەڵواتی
پێشەکی
ئەم پڕۆژەیە کە کەم یا زۆر هەندێک جار هاتووەتە بەر باس، بۆ ئەم هەلومەرجەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک پێویستییەکی جیددی دەبینم کە دەتوانێت هێزی تاکەکان و گرووپە بچووکەکان لە قاڵبێکی گەورەتردا بخاتە خزمەتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
پڕۆژەی پەرلەمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە!
١ـ پێشەکی و فەلسەفەی پڕۆژەکە
لە قۆناغێکی چارەنووسسازی …
👏6👎2❤🔥1👌1👍1
5 Aug 2025, 10:05 UTC≈1,530 views12 reactionsread 8 August 2026 📝 ئایا کورد خۆی بە دەرکراو دەزانێت؟!
✍ کەیهان عەزیزی
هانا ئارێنت لە بەشی یەکەمی سەرچاوەکانی تۆتالیتاریسم باسێکی هەیە بە ناوی "دەرکراوان"، لە ڕاستیدا ڕەوشی تاکی دەرکراو، توخمی سەرەکیی شیکارییەکانیەتی. دەرکراوان، گروپێکی بێوڵاتن و ئارێنت پێی وایە دەرکراوان ئاژاوەچی، یان ئەگەر بمەوێت نزیکتەر لە وتەکەی ئەو بڵێم، جۆرێک دژەنۆرمی دەوڵەتە نوێباوەکانن؛ لەبەر ئەوەی دەکەونە دەرەوەی چوارچێوەکانی یاساوە.
هانا ئارێنت لە درێژە…
❤5👎3👏2❤🔥1👍1
4 Aug 2025, 07:15 UTC≈1,270 views16 reactionsread 8 August 2026 📝 مرۆڤی بێدەسەڵات و تیۆریی قەرەبووکردنەوە: پرسیارە بنەڕەتییەکە چییە؟
✍ هیوا خاکپوور
لە فەزای گشتیدا باسوخواس زۆرە لەسەر ئەوەی کە: بۆچی کورد ئەوندە خۆی نوقمی ئایینی ئیسلام کردووە کە بۆ نموونە لە خودی عەرەبەکان زیاتر خەمی غەززە دەخوات و بگرە بەپێی تواناش زیاتر لەوان کومەک دەنێرێت؟ نەک هەر بۆ ئیسلام و "موسلمین" بۆ ئایدیۆلۆژیاکانی تریش ئەمە هەر ڕاستە، کەواسووری بەر کاروانی مارکسیستی نوێ کە لە هەوڵی گۆڕانی تەواوی جیها…
👏9❤2👎2💯2👍1
3 Aug 2025, 13:40 UTC≈1,270 views18 reactionsread 8 August 2026 📝 دەبێت داوای سەربەخۆییی کوردستان بکەین تاکوو دانمان پێدا بنرێت
✍ د. شێرکۆ کورمانج
هەموو بزووتنەوە کوردستانییەکان وێژمانی ڕوو لە خەڵکی کوردستانیان وێژمانێکی سەربەخۆییخوازییە کە خۆی لە ناساندنی کوردستان وەک وڵاتێکی داگیرکراو و دابەشکراو دەبینێتەوە، خەڵک هان دەدەن و وەگەڕ دەخەن بۆ ڕزگاری و ئازادی. هاوکاتیش ڕوو لە داگیرکەران، وێژمانی بەتەواوی عێراقچی، ئێرانچی، تورکیەچی و سووریچی برەو پێ دەدەن.
گەورەترین کێشەی بزووت…
💯7❤3👏3👎2❤🔥1👌1🔥1
1 Aug 2025, 16:35 UTC≈1,330 views10 reactionsread 8 August 2026 📝 ژیرلاو مەرێ، شێوازی هەڵبژاردنی شەش هەزار ساڵ لەمەوبەری کوردستان (هەورامان)
✍ سارا سهردار
وشەی "ژیرلاو مەرێ" واتە شوێنی کۆبونەوەی ژیرەکان، عاقڵەکان تێگەیشتوو و پێگەشتوەکان. ژیرلا واتە ژیرەکان، مەرێ واتە مەجلیس، پێکەوە دەبێتە پەرلەمان یان کۆبونەوەی ژیرەکان.
ژیرلاو مەرێ مێژوویەکی دێرینی هەیە و تایبەت بووە بە ناوچەی هەوارامانی کوردستان کە لە ڕۆژی چل و پەنجی بەهاردا ساڵانە یان چەند ساڵ جارێک ڕێک خراوە بۆ ئەوەی ئەن…
❤7🤔2👌1
31 Jul 2025, 15:25 UTC≈1,120 views5 reactionsread 8 August 2026 📝 ژینگەپارێزانی ئێمە داشداری نیشتمان و گیانفیدای کوردستانن
✍ سیروان کۆنەپۆشی
لە جیهانی نوێباو (مۆدێڕن) هەموو ئەکتێک پێویستە ئامانجدار بێت و بکەر پێش ئیرادە، بە کار ئاکام دیاری بکات؛ لەم سۆنگەیەوە هەموو کارێک تێچووەکەی لە قازانجی زیاتر بێت، وەک کردارێکی ناژیرانە مەزەندە ئەکرێت.
ئەوەی ئێستە لە کوردستاندا تێپەر ئەبێت، لە خوێندنەوەیەکی ئیکۆلۆژیکی ڕووت زیاترە. سروشت و ژینگە بۆ ئەو بەشە لە کۆمەڵگەی کوردستان کە بەرپرسی…
❤🔥2👏2❤1
30 Jul 2025, 08:30 UTC≈1,260 views7 reactionsread 8 August 2026 📝 چەند چەمکێک و گەلێک پرسیار!
✍ کامیل شەریفپوور
شیکاریی هەوڵە ژینگەیی و ژینگەپارێزییەکان دەبێت لە چەندین لایەنی ژینگەیی، کولتووری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و مێژوویییەوە بێت و خوێندنەوەی بۆ بکرێت؛ چونکە تێگەی ژینگە، لەگەڵ تێگەی نیشتمان و وڵات ئاوێتە بووە و لێیان جیا نابێتەوە. هەروەها بۆ خوێندنەوە و شیکردنەوەی ئەم بابەتە، دەبێت لە چەندین زانستی نێوانڕشتەیی وەکوو کۆمەڵناسیی ژینگە و تیۆریی پاشکۆلۆنالیزم و سیاسەتی کێیەتی، ک…
❤🔥2👍2👎2❤1
29 Jul 2025, 15:05 UTC≈1,160 views0 reactionsread 8 August 2026 📝 جیاوازیی ڕوانینی ڕووناکبیر و سیاسی بۆ سیاسەت
✍ بەختیار عەلی
سیاسیبوون و ناسیاسیبوونی ڕووناکبیر تەنیا نرخێکی ڕێژەیی و مانایەکی ڕێژەیی هەیە. ڕووناکبیر «بوونەوەرێکی ناسیاسییە» بەو مانایەی کە ئیدارەدانی دەوڵەت و جیهانی حیزبی ناخاتە ئەستۆی خۆی، بەڵام ناسیاسی نییە بەو مانایەی کە بەردەوام دەیەوێت مانای سیاسەت و سنوورەکان و بابەتەکانی بگۆڕێت.
بۆ نمونە: سیاسەتی کوردستانی لە زۆربەی قۆناغەکانی سەدەی بیستدا ڕزگاریی مرۆڤی …
28 Jul 2025, 12:40 UTC≈1,430 views12 reactionsread 8 August 2026 Photo
📝 یارسان بەردی بناغەی هێزی ئایینیی کورد و کوردستانیبوونە و قەت نابن بە بێگانە
✍ د. بێهروز چەمەنارا
نەتەوەی کورد دەبێت بتوانێت پێناسەیەکی گشتگیرتر لە خۆی بداتە دەست و سنووری نێوان کوردستانیبوون و ئێرانیبوون بە شێوەی ئیمڕۆیی و زانستی، نەک سۆزدارانە، جیا بکاتەوە.
نەتەوەی کورد دەبێت وەکوو بەرەیەکی یەکدەنگ و نوێباو (مۆدێڕن) خۆی پیشان بدات و ڕێگە بدات هەمووان لە نوێنەرایەتیی ئەو کوردستانیبوونە و بەتایبەت کوردایەتییەدا …
👍7👌2❤1❤🔥1👏1
27 Jul 2025, 13:30 UTC≈1,300 views10 reactionsread 8 August 2026 📝 هۆکاری سەرەکیی ژێردەستەییی کورد لە ڕوانگەی مامۆستا "کامیل ژیر"ەوە
کامیل ژیر وەکوو یەکێک لە دامەرزێنەرانی ئەندێشەی کاژیک (کۆمەڵەی ئازادی و ژیانەوە و یەکیەتیی کورد) وەکوو زۆربەی هاوبیرانی خۆی لەوانە جەمال نەبەز و جەوادی مەلا و ... لەسەر پرسی مانەوەی کورد و کوردستان لە دۆخی ژێردەستەییدا تێڕامانی جیددییان هەبووە، بەڵام بەداخەوە بەتایبەت لە ڕۆژهەڵات نەناسراو ماونەتەوە و پەراوێزکەوتوو. ئێستە با بپرسین کامیل ژیر چی بە…
❤4👍4❤🔥1🔥1
26 Jul 2025, 03:10 UTC≈1,170 views9 reactionsread 8 August 2026 📝 دژوازیی مافی دیاریکردنی چارەنووس و فیدراڵیزم: ژیربێژی پێوەرە و ناکرێتە گاڵتەجاڕ
✍ عیرفان ڕەهنموون
کاتێک دەوترێت مافی دیاریکردنی چارەنووسمان بۆ نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان قەبووڵە، ئیتر ناتوانی بێژی « فیدراڵیزم تەنیا ئەگەری واقعبینانەیە»؛ چونکە مافی دیاریکردنی چارەنووس دەبێت بە پێوەری هەموو ستراتیژییەک و هەموو ئەکتێکی سیاسی. مافی دیاریکردنی چارەنووس، مافێکی سروشتییە و پەیوەندیی بە بوونی مرۆڤەوە هەیە، نە چ…
❤7❤🔥1👌1
25 Jul 2025, 14:40 UTC≈1,310 views7 reactionsread 8 August 2026 📝 نەزمی مەعریفەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چ ئاراستەیەکدا چنراوە؟
✍ هیوا خاکپوور
گەر تووشی گشتاندنی ناڕەوا نەبین، دەتوانین لە گشتییەتیی ململانێی هێزەکان و بەرەکاندا، دوو ئاراستەی سەرەکی لە شێوەی جومگەبەندیی نەزمی مەعریفی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدی بکەین:
١- ئاراستەی پۆزیشن: بەشێکی زۆری خوێندەواران لە بەندیخانەی مەعریفیی باڵادەستدا قەتیس بوونەتەوە و لە زانکۆ و لە دۆخی ڕۆشنبیریی و ... ئەو نەزمە مەعریفییە بەرهەم دە…
❤4👍2👏1
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @perrenus. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.