14 Jul 2026, 19:36 UTC92 views5 reactionsread 8 August 2026 ڕەنگە بینیبێتت کەسێک بە جۆرێک شەیدای مرۆڤێک بووە، بەهۆی ڕەفتارەکانییەوە بۆ دڵبەرەکەی هیچ شکۆیەکی بۆ خۆی نەهێشتووەتەوە. ئێمە یەکسەر دەڵێین: "ئەمە دڵداریی بۆ چییە؟ من بم قەت وای بۆ ناکەم!" یان وەک کورد دەڵێت: "ئەمە نەبێ یەکێکی تر؛ بۆرە نەوێ، بازە بێ!"
دەبیستیت کەسێک سەد هەزار دیناری خەڵکی کەوتووەتە لا و بە قەرز خواردوویەتی؛ کەچی لەولاوە دەڵێیت: "براکەی من یەک دەفتەر دۆلاری دۆزییەوە، لە کاتێکدا زۆر پێویستیشی پێی بوو، ب…
❤5
9 Jul 2026, 20:33 UTC115 views9 reactionsread 8 August 2026 مالیکی کوڕی حوەیرس دەڵێت: «هاتینە خزمەت پێغەمبەر ﷺ و گەنجانێکی هاوتەمەنبووین. لە خزمەتیدا بیست شەوان مایەنەوە.
جا پەیامهێن ﷺ بەبەزەیی و نەرمونیان بوو. وای گومان برد ئێمە بیری کەسوکارمان دەکەین، بۆیە پرسی خزم و کەسوکار کێمان جێهێشتووە، پێمان وت.
فەرمووی: "بگەڕێنەوە لای کەسوکارتان، لایان بمێننەوە، فێریشیان بکەن!"»
أتينا رسول الله ﷺ ونحن شَبَبَةٌ (شباب) متقاربون، فأقَمنا عنده عشرين ليلةً، وكان رسول الله ﷺ رحيمًا رقيقًا…
❤9
8 Jul 2026, 20:45 UTC108 views1 reactionsread 8 August 2026 Photo
Photo, posted without a caption
❤1
8 Jul 2026, 20:44 UTC97 viewsread 8 August 2026 دەڵێن: ماتەمینی ئەوینێکی بێ ماڵە! چونکە وا دیارە ئازاری ماتەمینی ئەو باجەیە کە ئێمە دەیدەین بەرانبەر ناچاربوون بە درێژەدان بە ژیانمان بەبێ خۆشەویستانمان.
واتە ماتەمینی وەک ڕێککەوتنێکە کە لەگەڵ ژیاندا دەیکەین، پاش ڕۆیشتنی خۆشەویستانمان؛ گەر بێتو ناچار بم بژیم بەبێ ئەو کەسەی خۆشم دەوێت، ئەوکات ئەو خۆشەویستییە دەربەدەر دەبێت! ئەم حاڵەتی دەربەدەرییەی خۆشەویستی و سەرگەردانبوونی بەبێ ئەو کەسەی کە ڕۆیشتووە، هەتا بیگرێتە خۆ…
8 Jul 2026, 20:44 UTC94 views1 reactionsread 8 August 2026 چونکە مرۆڤ لە کۆتاییدا دەرەنجامی ئەزموونەکانیەتی، و کۆمەڵێک برینە کە فێر بووە هەڵیبگرێت و ڕێ بکات، هەندێک جار خوێنی لێ دەتکێت، ئەوەی پێی دەکرێت تیماری دەکات، هەندێک لە برینەکانیش قەتماغە دەبەستن؛ لەکاتێکدا ئەوانەی خۆشی دەوێن و لە ژیاندا ماون فریای دەکەون لەم ڕێگەیەیاندا بۆ کۆکردنەوە و پێچانەوەی برینەکانی و هێشتنەوەی بە یەکگرتوویی و بەهێزی، تاوەکوو ئەوەی لە ساڵانی ژیانی ماوە، بە جوانترین و بەرزترین شێوە تاقی بکاتەوە.
…
❤1
1 Jul 2026, 18:31 UTC134 views10 reactionsread 8 August 2026 هاوسەرگیری بریتییە لەوەی «پیاوێکی نێر» هاوسەرگیری لەگەڵ «ژنێکی مێ» بکات.
ڕستەیەکی زۆر ڕوون و بەڵگەنەویستە، تا ئەو ڕادەیەی جێگەی سەرسوڕمانە! بەڵام کاتێک ورد دەبیتەوە لە زۆربەی کێشەکانی خەڵکی لە سەردەمی ئێستاماندا، دەبینیت کە زۆرینەیان دەگەڕێنەوە بۆ بوونی کەلێن و کەموکوڕی لە تێگەیشتن لەو بیرۆکە سادەیە، نەک بۆ شتێکی تر. بەپێی قەبارەی ئەو کەلێنەی لە تێگەیشتن بۆ «پیاوەتی» و «مێینەیەتی» و بەرجەستەکردنیان و ڕۆڵی هەر ڕەگەزێ…
❤8👍2
25 Jun 2026, 19:48 UTC141 views3 reactionsread 8 August 2026 Photo
پێشەوا عەلی لەسەر ڕۆژی بەدر دەفەرموێت: «لە ڕۆژی بەدردا خۆمان لە هاوەڵپەیداکەران دەپاراست بە پەیامهێن ﷺ. جا لە هەموو کەس شەڕکرتربوو!»
#بۆ_سالاری_مەدینەﷺ
#پایە
@payekurd
❤3
20 Jun 2026, 18:57 UTC172 views0 reactionsread 8 August 2026 Photo
Photo, posted without a caption
20 Jun 2026, 18:57 UTC166 views6 reactionsread 8 August 2026 خۆزگە دەمزانی ژمارەکانی تۆ چەندە!
خۆشەویستیی خەڵک بۆ میسی، وای لێ کردوون لە هەموو خولێکی جامی جیهانیدا ببورنە هاندەری.
بیرمە کەسێک لە جامی جیهانیی ٢٠٢٢دا نووسیبووی و لە خوا دەپاڕایەوە: «هەرچیمان هەیە خوایە بیبات، گرانی و هەڵاوسان بێتە ئاراوە و داهاتوومان بفەوتێت، تەنیا میسی و ئەرجەنتین جامەکە ببەنەوە!» لەم دوایییانەشدا هەمان جۆری نزا و پاڕانەوەم بینییەوە کە دووبارە دەبووەوە، تەنیا بۆ ئەوەی جارێکی تر نازناوەکە ببەنە…
❤5👏1
6 Jun 2026, 17:51 UTC190 views3 reactionsread 8 August 2026 Photo
ئەمەش پوختەی بابەت بە شێوەی سلاید.
* بە ژیری دەستکرد سلایدەکان دروست کراوە.
👏3
6 Jun 2026, 14:08 UTC158 views2 reactionsread 8 August 2026 ئەم بابەتە ڕاستە کۆمەڵگەی میسری بە نموونەیەکی زەق هێناوەتەوە، چونکە نووسەر میسرییە.
بەڵام گەر تەماشایەک بکەین، کۆمەڵگەی کوردی ئێمەش هەندێک لەو نیشانانەی تێدا دەرکەوتووە، بەتایەت شارە گەورەکان.
جا ئاممان وریایی پێش ئەوەی بگەیەنییە دۆخێک گەڕانەوەی تێدا نەبێت، یان باجی زۆر بێت.
❤2
6 Jun 2026, 13:15 UTC188 views5 reactionsread 8 August 2026 چاودێر و کەشییەوانانی کەشتیی تایتانیک بەنزیکەیی لە دووریی نیو کیلۆمەترەوە شاخە سەهۆڵینەکەیان بینیبوو. بەڵام ئەم مەودایە بەس نەبوو بۆ کەشتییەکی بە قەبارەی تایتانیک تا خۆی لەو پێکدادانە بپارێزێت.
ئاگاداری پێشوەختە لە ڕوودانی کارەساتێک، زۆر جاران ڕێگری لە ڕوودانی ناکات؛ بەتایبەت گەر بۆ قەوارەیەکی زەبەلاح بێت، وەک: کۆمپانیایەک، وڵاتێک یان کۆمەڵگەیەک. قەوارەی گەورە ناتوانێت بە خێراییی پێویست گۆڕانکاری لەخۆیدا بکات تا لە…
❤3😢2
Showing the 12 most recent of 14 posts we hold for @payekurd. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.