6 Aug 2026, 19:31 UTC120 views32 reactionsread 7 August 2026 مەهێڵە ئەنجامدانی گوناح ئاسۆی دنیات لێ تەسک بکاتەوە، مەهێڵە ئەوەندە خۆتت لەبەرچاو ناشیرن ببێت کە دەرگای خێر و تاعەتەکانت لێ دابخات و بڵێی: "جا من کوا پیاوی ئەو شتانەم..."
دڵنیابە لەو دنیایە هیچ کەسێک نییە بێ هەڵە بێت، تاوانەکانت بەشێکن لە ژیانی تۆ و هەمیشە لەگەڵتدا دەمێننەوە، بەڵام قەت پێت وا نەبێت کە هەموو ژیانی تۆ تەنها بریتییە لەو تاوانانەی ئەنجامی دەدەی!
ئەگەر هەروا بەردەوام نەفسی خۆت بشکێنیەوە و هەمیشه چاوت لەسە…
❤13❤🔥9👌4💯4😢2
5 Aug 2026, 14:00 UTC208 views80 reactionsread 7 August 2026 Photo
چەندی هەوڵ دەدەم وێنای ئەوەم بۆ ناکرێت، دووسبەی ڕۆژی جومعە دێت و مزگەوتی بەختیاری هەر ئەو مزگەوتەی جاران نەماوە کە بیست دەقە ڕێگەی بۆ ببڕم و بچم جوان بە دیار خوتبەی جەنابی دکتۆر عوسمانەوە دابنیشم. جەنابی مامۆستا وای لێ کردبووین هەروا بەئاسایی لەنێو خوتبە دانەنیشین، بەڵکو هەر وتارێکی جومعە چەند پلیکانەیەک ئێمەی دەبردە پێشەوە، پڕ پڕ بوو لە وانەی بەرزی هەڵقوڵاوی نێو قورئان و ئیمان و پەروەردەی دەروون.
بەڕاستی ناتوانم بیر…
😢38💔29❤13
4 Aug 2026, 10:53 UTC245 views42 reactionsread 7 August 2026 بەڕێزان سەیرکەن، ئەم هەڕەشەیە کەم نییە ها! (قالَ كَذلِكَ أَتَتكَ آياتُنا فَنَسيتَها وَكَذلِكَ اليَومَ تُنسى!)
چەندە پەیوەندی و نزیکیت لەگەڵ قورئان زۆر بێت، بە قەدەر ئەوەندە لە قیامەت ئاوڕت لێ دەدرێتەوە و لەلای خوا لەبیر ناکرێی.
کە قورئان لەبیر بکەی، تۆیش فەرامۆش دەکرێی!
😢20❤17🔥5
4 Aug 2026, 10:48 UTC225 views30 reactionsread 7 August 2026 Forwarded from @yahya361988
مرۆڤ کە لەگەل قورئان ژیا، ئیتر لەڕیی قورئانەوە مانای وشەکان دەکات و لە فەرهەنگی قورئانەوە تیگەشتنی خۆی بونیاد دەنێت، بۆیە هەمیشە ترس و شادومانیی و نیگەرانیی و دلنەواییەکانی لەویوە وەردەگرێ، بۆیە گەڕانەوە بۆ قورئان گەرانەوەیە بۆ ئاگایی و هۆشیاریی و دەرک کردنی وێنە گەورەکە و حاڵیی بوون لە کۆی چیرۆکەکە، ئەوەی لە قورئان دوووە بێ ئاگایە و نەخوێنەوارە، چونکە ئاستی مەعریفی ئەو تەنیا بواری مادییەت و دونیایە و لە غەیب بێ ئاگا…
❤21🥰6😢2❤🔥1
3 Aug 2026, 13:54 UTC297 views68 reactionsread 7 August 2026 ئامانجی ئەم کەناڵە ئەوەیە یەکدی گەرموگوڕ بکەینەوە لەسەر قورئان، هەوڵ بدەین دەستەجەمعی لەگەڵ قورئان بژیین.
دڵنیابن منیش وەکو ئێوە سارد دەبمەوە لە خوێندنەوەی ڕۆژانە، لەبەرکردن، خوێندنەوەی تەفسیر، تەدەببوری ئایەتەکان... جاری وایە لەنێو بێتاقەتی و ناهەمواریدام و دێم زۆر لەخۆم دەکەم بە هەزار حاڵ تا هیچ نەبێت ویردەکەی خۆم لە قورئان بخوێنمەوە...
بەڵام بزانە: ئەنجامی هەموو شتێک بەوە دێتە دی کە بەردەوام بی، هەرچەند بارودۆخەکە…
❤40💯12👏10💔4❤🔥1🕊1
2 Aug 2026, 18:33 UTC283 views45 reactionsread 7 August 2026 Photo
لە ژیانی دنیادا هەموومان یەکسانین، کەس فەزڵی نییە بەسەر ئەوی دیکەوە، هەموومان هەر بە قوماشی کفنێکەوە لەنێو هەمان گڵدا دەنێژرێین.
وەلێ وەختێ قیامەت دادێت بابەتەکە شتێکی دییە...
(وَيَومَ تَقومُ السّاعَةُ يَومَئِذٍ يَتَفَرَّقونَ)
کاتێ قیامەت دادێت، ڕەش و سپی لێک جیا دەبنەوە، یەکسانی نەما تەواو، لەوێ بەدواوە تەنها دوو چینمان هەیە:
(فَأَمَّا الَّذينَ آمَنوا وَعَمِلُوا الصّالِحاتِ فَهُم في رَوضَةٍ يُحبَرونَ)
ئەوانەی ئیمان…
❤31🕊5🔥4❤🔥3👏2
ژیان لەگەڵ قورئان pinned a photo
1 Aug 2026, 16:47 UTC363 views71 reactionsread 7 August 2026 Photo
((إِنَّ صَلاتي وَنُسُكي وَمَحيايَ وَمَماتي لِلَّهِ رَبِّ العالَمينَ))
کاتێک ئەم ئایەتە دەکەیت بە شیعاری ژیانت، یا وەکو ناونیشان بەسەر باڵەخانەی تەمەنتەوە هەڵیدەواسی، دەبێ بزانی تۆ جگە لە بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی خوای پەروەردگار، یەک شتی ترت ناوێت. ویستی هەرچییەکی تریشت هەبێت، هەر لە دەوری ئەو جەغزەدا دەسووڕێتەوە و دەبێ تەنها وەک لقێک خزمەت بە کڕۆکی ئامانجەکەت بکات؛ جا ئەگەر خوێندنە، ئەگەر ئیشوکار و بەدەستهێنانی ڕزقە، …
❤38❤🔥14💯11😢7🫡1
31 Jul 2026, 17:28 UTC823 views69 reactionsread 7 August 2026 هیچ منەتی تێدا نییە ئەگەر لە بێئیشی و کاتی دەستبەتاڵیدا دەست بدەیە موسحەفەکەت و بتەوێ قورئان بخوێنیەوە. بەڵکو گەورەییەکە لەوەدایە کاتێک بارودۆخەکە زۆر گونجاو و ڕاستەڕێ نییە، لەنێو سەرقاڵی و زەحمەتییەکی زۆردای، کەچی تۆ دێی بە دەرزی بە دوای کاتدا دەگەڕێی بۆ ئەوەی نەهێڵی لە هیچ ڕۆژێکدا پەیوەندییە بەردەوامەکەت بپچڕێ لەگەڵ ئەو کتێبەی خوا کە بۆت دابەزیوە.
❤40💯15😢10🔥2🥰2
31 Jul 2026, 16:37 UTC354 views50 reactionsread 7 August 2026 Photo
زۆر ئاسانە بڵێی: من قورئان بەرز و پیرۆز ڕادەگرم.
بەڵام لەڕاستیدا داواکراوی پرسیار ئەوە نییە تۆ بەس بە قسە بڵێی قورئان بە پیرۆز سەیر دەکەم.
بەڵکو ئەوەی داواکراوە لە تۆ، بزانین لە وەڵامی ئەم پرسیارانەدا چی دەڵێی:
ئایا هەرکاتێک ئارەزوو و حەزی دڵت پێچەوانەی داواکارییەکی قورئان بوو، واز لە حەزەکانت دەهێنی؟
هەرکاتێک قورئان فەرمانی بە شتێک کرد کە لەبەرت قورس بوو، بەگوێی دەکەی؟
ئەی ئەگەر پێت بڵێت ئەو شتە مەکە، لەکاتێکدا تۆ …
❤36💔5💯4😢3❤🔥1🔥1
29 Jul 2026, 17:49 UTC373 views58 reactionsread 7 August 2026 Photo
((من جَعلَه أمامَه قادَه إلى الجنَّةِ ، ومن جعلَه خَلفَ ظهرِه ساقَه إلى النَّارِ)) صحيح ابن حبان: 1423
هەرکەسێک قورئان بخاتە بەردەم خۆی، بیکاتە ڕێنیشاندەر، ئەوا ڕێی بەهەشتی پێ نیشان دەدات.
هەرکەسێکیش قورئان بخاتە پشت خۆیەوە، لەبەرچاوی نەبێت و ئاگای لێ نەمێنێت، ئەوا ڕاپێچی دۆزەخی دەکات.
ناوی کەناڵەکەشمان "ژیان لەگەڵ قورئان"، هەر بۆ جێبەجێکردنی ئەم فەرمایشتەی پێغەمبەری خوایە.
❤38😍9💯7custom 58484649126527043443🕊1
28 Jul 2026, 20:36 UTC400 views63 reactionsread 7 August 2026 Photo
«وەرە هەر ئێستا مۆبایلەکەت و قورئانەکەت جوان بە تەنیشت یەکترەوە دابنێ و بەراوردێکیان لەنێواندا بکە...
بیربکەوە بزانە کۆتا خەتمت کەی بوو، لە ڕەمەزانی ڕابردووەوە تا ئێستا چەند خەتمت کردووە..؟!
دواتر وەرە مۆبایلەکەت بکەوە؛ بڕۆ ناو (Settings)، لەوێ بەشی (Screen time) بکەوە، بزانە ڕۆژانە چەند سەعاتت لە "هیچ"دا بەفیڕۆ داوە. »
- م. سەردەم
بڕۆ بەراوردیان بکە هەر ئێستا؛ ئەوسا جیاوازییەکەت بۆ دەردەکەوێ و، تێدەگەی بۆچی لەو …
❤35💔15💯9custom 58484649126527043444
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @lifequraann. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.