4 Aug 2026, 18:31 UTC85 views7 reactionsread 6 August 2026 Photo
بۆ ئاگاداریی بەرپرسانی ئیدارەی سەرچاوە سرووشتییەکان و خەڵکی ئاواییی چیانە!
سووتاندنی دار و لەناوبردنی زەمینی بەیار لەلایەن کەسێکی هەلپەرست بۆ زیادکردنی ئەو سامانە گشتی و نەتەوەیییە، بە مڵک و سامانی تایبەتیی خۆی.
پێویستە و داوا دەکەین هاوڕێیانی بەڕێز لە بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە سرووشتییەکان، بە زووترین کات بەدواداچوون بکەن و خەڵکی چیانەش لەمەڕ ئەم داگیرکارییە هەڵوێست بنوێنن و پێشی پێ بگرن.
📷: دکتور فایەق ساوجبڵاغچی
ڕ…
❤4😡2👍1
2 Aug 2026, 19:40 UTC≈5,810 views19 reactionsread 6 August 2026 ئەو کەوانە ڕاوچییەکی خەڵکی ئاواییی زێوکەی پیرانشار بەدیاری بۆ کاک خالیدی پیشنەماز خەڵکی نەغەدەی ناردوون! ئەو چەند کاتژمێرەی لەکن وەستا خالید بوونە، بەهۆی بێقەراریی کەوەکان، بنەماڵەی وەستا خالید ئاراوقارایان نەبووە، بۆیە بڕیار دەدەن کەوەکان بەرنەوە شوێنی نێشتەجێبوونی خۆیان و لەوێ ئازادیان کەن و بە زێدی خۆیان دڵشادیان بکەن...
سەرەتا سپاسی کاک خالید پیشنەماز و کاک بایز خاڵەمامە دەکەین کە ژیانی دووبارەیان بەو کەوانە بە…
👏11❤6👍2
25 Jul 2026, 19:34 UTC180 views23 reactionsread 6 August 2026 Photo
لەناو تەواوی سەرقاڵییەکانی ئەم ڕۆژانەدا، کە زۆرینە پشتی دە بەها ئەخلاقییەکان کردووە، دوو لاوی پیرانشاری دە خەمی دارەکانی ژینگەپارێزاندان و بەشەو چوونە ئاویان داون نەوەک لەو گەرمایەدا و لە کەمتەرخەمیی بەرپرسانی شاری پیرانشاردا ئیشک بن.
سەری ڕێز دادەنوێنین لەئاست بەرپرسیارەتی و وەفای ئەو خۆشەویستانە، کاک ئاسۆ و کاک هاوڕێ.
شوێنی دارەکان: پێش نەخۆشخانەی نوێ.
ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
گەلاوێژی ٢٧٢٦
🌱🌾🌺 لە ڕێگەی …
👏19❤3😍1
28 Jun 2026, 14:21 UTC270 views21 reactionsread 6 August 2026 پەیامی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار بەبۆنەی ۷ی پووشپەڕ ساڵوەگەڕی کارەساتی کیمیابارانی شاری سەردەشت و دامەزراندنی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
ئەوڕۆ، ۷ی پووشپەڕ، ۳۹هەمین ساڵوەگەڕی کیمیابارانی شاری سەردەشت، هاوکاتە لەگەڵ یازدەیەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار.
سەدان شەهید، هەزاران بریندار و بەرکەوتوو، ژینگەیەکی ژەهراوی و گەلێکی داماو، ڕزگاربوو لە هەوڵی قڕکردن و جینۆساید...
ئەوە بەره…
❤18👍3
12 Jun 2026, 18:45 UTC≈5,470 views16 reactionsread 6 August 2026 Video
دەنگی هاووڵاتی!
بەپێی ڕاپۆرتی هاوشاریان و هەروەها سەردانی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار بۆ ناوچەی دارستانی ئەم دەڤەرە، بەداخەوە داربەڕووەکان بە هۆی ڕێژەی زۆری ئافەتی چرۆخۆرە کەوتوونەتە ژێر مەترسی لەناوچوون. هەر وەک لە وێنە و ڤیدیۆ نێردراوەکانیشەوە دەردەکەوێ، بەداخەوە ڕووبەرێکی یەکجار زۆر دارستانی ئەم ناوچەیە تووشی ئەم ئافەتە بووە، بە شێوازێک کە لە جیاتی سەوزایی، دارستان ڕەنگی ڕەشی پۆشیوە. لێرەوە و لەلایەن ڕێکخراوە…
👍7😢7❤1🤔1
7 Jan 2026, 17:17 UTC419 views14 reactionsread 6 August 2026 #بەدواداچوون
دوابەدوای بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە نیشانی دەدا ماشێنێک زبڵ و پاشماوەی تالارێک بۆ تەنیشت چۆمی قەڵات ڕادەگوێزێ و لەوێ فڕێی دەدات، ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار لەو کارە نەشیاوە وەدەنگ هات و وێڕای ئیدانە و ڕسواکردنی ئەو کارە قێزەونە، هەلێکی دا بە خاوەنی ئەو تالارە بۆ خاوێنکردنەوەی شوێنەکە و ڕاگواستنی زبڵەکان بۆ شوێنی گونجاو، داوای لێبوردن لە کۆمەڵگا و بەڵێنی دووبارە نەکردنەوەی ئەو کارە.
خاوەنی…
👏11👍3
4 Jan 2026, 19:56 UTC353 views15 reactionsread 6 August 2026 Video
دەنگی هاووڵاتی!
هاوشارییەکی نیشتمانپارێز لەم ڤیدیۆیەدا باس لەوە دەکات کە ئەم ماشێنە، پاشماوەکانی تالاری "...."بردۆتە دەرەوەی شار و لە تەنیشت ڕووباری پردی قەڵات ڕۆی کردوون و بەجێی هێشتوون!
ئەم هاووڵاتییە داوا لە لایەنی پێوەندیدار دەکات کە بەدواداچوون بۆ ئەم کێشەیە بکەن. ئێمە وەکوو ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار, وێڕای بەرز نرخاندنی هەستی بەرپرسیارەتی ئەم هاوڵاتییە بەڕێزە، داوا لە خاوەن تالار و هەروەها خاوەنی ئەو ماش…
👏9😡6
14 Dec 2025, 18:36 UTC359 views23 reactionsread 6 August 2026 ڕاپۆرتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی زاگرۆسانە لەلایەن ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەڵمەتی زاگرۆسانەدا کە هەموو ساڵێک و بە ئامانجی پاراستن و گەشەپێدانی سروشت و دارەستانەکانی زنجیرە چیای زاگرۆس بەڕێوەدەچێت، ڕۆژێکی پڕ لە هەست و سۆز بۆ ژینگەی وڵات و نیشتمانەکەمان خوڵقێندرا.
لەم چالاکییەدا کە بە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە ژینگەپارێزان و ژینگەدۆستان بەڕێوەچوو، بەشداربووان دەنکی بادام و گێوژیان ل…
❤21👍1👏1
10 Dec 2025, 19:50 UTC348 views17 reactionsread 6 August 2026 داواکاریی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار بۆ بەڕێوەبردنی چالاکییەکانی هەڵمەتی
"زاگرۆسانە" لە ڕۆژانی ٢٠ی سەرماوەز تا ٥ی بەفرانباری ٢٧٢٥
هاونیشتمانیانی هێژا!
ئەویندارانی ژینایی نیشتمان!
هەروا کە ئاگادارن بە پێی نەریتی ساڵانی پێشوو پاش پەڵەی پاییز، چالاکیی چەقاندنی نەمام و چاندنی دەنک و ناوکەکانی ناوچە جۆراوجۆرەکانی دارستان و لەوەڕگاکان، لە ژێر ناوی «زاگرۆسانە» لە لایەن ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکان، گرووپە شاخەوانییە…
❤16🤔1
7 Dec 2025, 09:33 UTC338 views17 reactionsread 6 August 2026 Photo
Photo, posted without a caption
❤17
4 Dec 2025, 14:46 UTC334 views11 reactionsread 6 August 2026 Forwarded from @ZanistHojanPhoto
📖 پیشاندەری کواڵێتیی هەوا (AQI): پێوانەیەک بۆ تەندروستیی هەوا
ئامادەکردن: هێمن عەبدوڵاپوور
پێداچوونەوە: هێرش مووسازادە
گڕافیک: جەهانگیر ساغەرنیا
نالی دەڵێت:
گەرد و بادی هیجری تۆ وا عالەمی لێ کردمە تۆز
نەک دوو چاوم، بەڵکە حەتتا دڵ غوباری گرتووە
📖 بەڵام، پیشاندەری کواڵێتیی هەوا (AQI¹) چیمان پێ دەڵێت؟!
ئەم پیشاندەرە ئامرازێکی گرینگ بۆ خزمەت بە پاراستنی تەندروستیی کۆمەڵگەیە. بە تێگەیشتن و پەیڕەوکردنی ئامۆژگارییەکانی ئ…
👍9❤1👏1
14 Nov 2025, 15:31 UTC≈8,280 views13 reactionsread 6 August 2026 Video
بەڕێوەچوونی چالاکییەکی هاوبەش لە نێوان ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار، ئیدارەی سەرچاوە سرووشتییەکان و خەڵکی بەڕێزی گوندی قوڕوچاوێ!
ئەم چالاکییە کە بریتی بوو لە چەقاندنی سینگ و پارێزەر بۆ ئەو نەمامانەی کە پێشتر لە لایەن ئیدارەی ناوبراو و خەڵکی ئەم گوندە چەقێندرابوون، لەو شوێنە بەڕێوەچوو.
شایەنی باسە کە دووساڵ لەمەوپێش نزیکەی دووسەد نەمامی گوێز، قەیسی و بی لە لەوەڕگەکانی دەورووپشتی قوڕوچاوێ چەقێندرابوون. داواکارین لە…
👏9❤3👍1
Showing the 12 most recent of 13 posts we hold for @jinge_piranshar_ngo. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.