29 Jul 2026, 22:08 UTC55 views12 reactionsread 9 August 2026 Photo
🕊💠🕊
غەزەل: شەوگاری ژین
بای بەیان نیم هەڵوەرێنم بۆنی زوولفت شانەتم
کەی بەمەی پاراو دەبم خۆ شێتی ئەو چاوانەتم
با بکا لۆمەی دڵم هەر، ئەوکەسەی عاشق نییە
عاشقێکی دڵ پەرۆش و گیری ئەوبسکانەتم
هۆزی یاران لێم دەپرسن بۆچی واخولیای ئەتۆم؟
سەروی بێگەردی ژیانی بۆیە وا دێوانەتەم
حەک ڕەببی قەت لێت نەدا بادی خەزان لەو جوانیەت
سینە چاکی ماڵ خراپی گەوهەری یەک دانەتم
هەڵپڕووزا وا دڵی پڕ ماتەمم سووتمانیە
تاهەتا عاشق بە چاو و …
❤7👏3👍1🕊1
Signed ج.معروف
29 Jul 2026, 21:16 UTC56 views6 reactionsread 9 August 2026 Photo
لەمیژە وا خەفتباری غەمێکم
گرفتاری شەوانەی ماتەمێکم
بەدەستی دەردی غەم ماوم خەفەتبار
بە داماوی هەتیوی مەرهەمێکم
هەتا ماوم ئەمن چاوم لە تۆیە
کە وا بێتوو بسازێنی دەمێکم
✍جەعفەر مەعرووف(ژیار)
❤3💯2🕊1
Signed ج.معروف
21 Feb 2026, 15:11 UTC210 views14 reactionsread 9 August 2026 Photo
Photo, posted without a caption
❤8👏4❤🔥1🕊1
Signed ج.معروف
18 Feb 2026, 21:47 UTC214 views14 reactionsread 9 August 2026 File
🍂چەند لە مێژە چاوەڕێتم🍂
✍ هۆنراوە :
#جەعفەر_مەععرووف (ژیار)
🎙مێلۆدی و دەنگ: #ئومید_خوداجوو
❤11❤🔥1👏1🕊1
Signed ج.معروف
25 Dec 2025, 21:00 UTC301 views15 reactionsread 9 August 2026 File
غەزەل : شەوی من
هۆنڕاوەی جەعفەر مەعرووف(ژیار)
ئاواز و دەنگ مامۆستا ئیسماعیل عەزیزی بە تەریقەی هۆشی دەستکرد
❤7🔥5🕊2❤🔥1
Signed ج.معروف
23 Dec 2025, 18:32 UTC≈2,230 views24 reactionsread 9 August 2026 Photo
غەزەل : شەوی من
شەوی تاریک، ئەتۆم میوان و سەر مەست
لە مەستی نەمدەزانی لێوی کێم گەست
کە مانگ ئالقەی دەدایە دەرکی ماڵم
لەسەر ویم هەڵ نەگرت دەرگا بە ئەنقەست
شەڕابی سوور و ئاڵ دەڕژا و دەپڕژان
شەمی ڕوخساری بێگەردم لەناو دەست
شەڕاڕەی شەمعی ڕووت و لێوی ئاڵت
چ سەرمەستانە خستومیانه سەر هەست
بەهەستی پاک دەنۆشم شەهدی لێوان
لە جێژوانی هەتاییم دێمە بەر بەست
شەڕابی لێو و بەژنی جوانی بێگەرد
"ژیار"ی مەست و دڵ حەیرانی پڕ هەست
…
❤17👏5❤🔥1🕊1
Signed ج.معروف
25 Nov 2025, 20:20 UTC357 views26 reactionsread 9 August 2026 Photo
بلێی ڕۆژێک بێتوو منیش
بە بێ ترسی ژاندەرمەیەک
کە وا هەڵدێ بە دوامەوە
لە کوردوستانی سەر بەخۆ
لە مەڵبەندێکی خۆش و شاد
لاق ڕاکێشم، بڵێم ئۆخەی
ئەوە منم حەسامەوە
✍جەعفەر مەعرووف(ژیار)
#ژیار
❤15👏5🕊4🥰1🙏1
Signed ج.معروف(ژیار)
23 Nov 2025, 20:08 UTC382 views20 reactionsread 9 August 2026 Photo
دەپرسی بۆچی شێواو و پەرێشی
گەڵای زەردی لەپای داری وەریوی
دڵم پڕ ئاگرە و هەردەم دەناڵم
هەتاکوو تۆم لە چاو دوور و نەدیوی
✍جەعفەر مەعرووف(ژیار)
❤13❤🔥3👏2💯1🕊1
Signed ج.معروف(ژیار)
18 Nov 2025, 20:14 UTC≈2,940 views16 reactionsread 9 August 2026 Photo
غەزەل: دەبێ چۆن بم
غەریب و دوور لەباڵاکەت شەڵاڵ و غەرقی خوێناوم
دەبا دڵ پڕ لە زام بێت و ببارێ خوێن لە دوو چاوم
بە جێت هێشتم بە تەنیایی غوباری غەم لەشی گرتم
دەروونم پڕ لە ناسۆرە بە چەشنێ وا سەزات داوم
لە مێژە هاودەمی ژانم ، هەوارم پڕ لە ناسۆرە
دڵم غەرقی تەم و خوێنه بە برژۆڵی تۆ پێکیاوم
لە تۆ دوور وەرزەکانیشم غەم و مەینت دەبارێنێ
لە گوڵزاری بەهارانا بە بێ تۆ شەختە لێیداوم
دەبێ چۆن بم، غەریبێکم، بەهارم تەختی پاییزە…
❤11👏3🕊2
Signed ج.معروف(ژیار)
10 Nov 2025, 19:05 UTC≈1,290 views21 reactionsread 9 August 2026 Photo
غەزەل: بەر بەیان
بەسروەی بای بەیان هەر دەم شنەی زوڵفت ژیانە
دەنەخشێنێ هەواری دڵ ژیانی پڕ ڤیانە
هەتا زۆڵفت لە تاری دڵ ژەنی ئاهەنگی عیشقم
بە بۆنی وی دڵ و گیانم چ مەستێکی عەیانە
وچانی لێ بڕیوم وا دوچاو و زوڵفی پەخشان
کە شەو داهات دڵی زارم بە فکری بەر بەیانه
دەبا بڕژێتە ناو سینەم خەیاڵی چاوەکانت
هەتاکوو دەێ و بەیان دادێ شەوم پڕ دەرد و ژانە
دڵی شەیدای پەرێشانم ڵەگەل سەودای قژ و با
دەکا مەستی لەگەڵ شەوبا و نزا خوانی…
❤🔥7❤6👏5🕊2🙏1
Signed ج.معروف(ژیار)
2 Nov 2025, 14:06 UTC300 views20 reactionsread 9 August 2026 Photo
کە لێوانم لە سەر لێوت هەنیسکی ژین مژن ئەمڕۆ
بە هیوای قافی ئەبرۆکەت چ سەرخۆشێکی بێ ڕادەم
لە بۆ دیداری چاوی کاڵی جوانی تۆ، بە سەر هاتم
کە تۆم بینی چ حەوجێ وا بە ساقی و شوشەیی بادەم
✍جەعفەر مەعرووف(ژیار)
❤15👏3🕊2
Signed ج.معروف(ژیار)
1 Nov 2025, 12:39 UTC≈1,440 views15 reactionsread 9 August 2026 Photo
غەزەل: دڵم
شانەیی زۆڵفت ئەکەم بەو شانەیی گەرمی دڵم
تا بە تای زوڵفی پەڕێشت، خول دەدا نەرمی دڵم
هەرکە چاوی سینەکەم چاوی کەوێتە بژنەکەت
باش بزانە تاجەکەی تاقانەیی سەرمی دڵم
تابەکەی خۆت وادەکەی زستان بە دڵما بێتەوه
پاش ئەوەی باشت دەزانی هەر ئەتۆی گەرمی دڵم
چاوەکەم دوای دابڕانی دڵ لە هەنگاوی ژیان
هەر نەبێ خۆت بیدروو جامانەکەی تەرمی دڵم
سەیره من هەر وا بە عیشقت چاوەڕوانی تۆ دەبم
ئاگرێ بەر بۆتە جەستەم وا لە ڕوی شەرمی د…
❤9🕊4👏2
Signed ج.معروف(ژیار)
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @jaafarmaroof_jhyar. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.