5 Sept 2026, 19:05 UTC97 views27 reactionsread 8 September 2026 گفتوگۆ:
بیرتان لەوە کردۆتەوە دوای دە ساڵی تر، کار و پیشەکەت بەهۆی ژیری دەستکردەوە چی بەسەر دێت؟ ئایە چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکەن؟ پلانی جێگرەوەتان هەیە؟
بۆ نموونە باسی ئەوە دەکەن بوارەکانی ژمێریاری و دیزاین و کۆنتێنت کریەیشن و بەڕێوەبردن مەترسیی هەنووکەییان لەسەرە...
❤17💔6💯3👍1
3 Sept 2026, 22:46 UTC337 views44 reactionsread 8 September 2026 Photo
"ئەلا ئەی ئاسکی ناسک، بە باسک
شکاندت گەردنی سەد شێری شەرزە!
ئەلا ئەی نازەنین ئاهوو، بە باهوو
دڵی سەییادی خۆت هێنایە لەرزە!"
❤30❤🔥9😢5
31 Aug 2026, 09:26 UTC321 views31 reactionsread 8 September 2026 ده پێم بڵێ، جگهرگۆشهم،
چیت بۆ بكهم،
تا نههێڵم
چیدی كهوا و بنكراسی مێژووت ڕهش بێ؟
چیت بۆ بكهم،
تا نههێڵم
ههر ڕۆژێكی ساڵهكانت سیویهكی ئاب،
هەر ساڵێكی سهدهكانت شهستوشهش بێ؟!
عەبدوڵڵا پەشێو
😢18❤8💔5
29 Aug 2026, 13:19 UTC199 views30 reactionsread 8 September 2026 Forwarded from @KtebuAdab96Photo
"بەڕاستی وشەکانمان هەر بە مردوویی و بێ خوست دەمێننەوە، خامۆشن وەک بوکەشووشەیەکی دروستکراو لە مۆم، بەڵام ئەگەر لە پێناویاندا خۆمان بەختکرد، ئەوا ڕادەپەڕن و لەنێو زیندووەکاندا دەژین. هەر وشەیەک کە ژیابێت و نەمربێت، خۆراکی لە دڵی مرۆڤێکی زیندووەوە وەرگرتووە، بۆیە لەنێو زیندووەکاندا ژیاوە، چونکە زیندووەکانیش مردووەکان لەخۆ ناگرن. "
سيد قطب ٢٩/٨/١٩٦٦
❤19❤🔥5👍4🔥2
26 Aug 2026, 20:17 UTC205 views14 reactionsread 8 September 2026 Forwarded from @jamsarpoliticsPhoto
بۆچی هەرێم پێویستی بە زانستە سیاسییەکان ـە؟!
ململانێ حیزبییە بەردەوامەکان و سیاسەتی دزێوی ناوخۆ، وایان کردووە هاووڵاتییان هەر لەگەڵ بیستنی وشەی "سیاسەت" یان هەر بابەتێک کە پەیوەندیی پێوە بێت، نەفرەت بارانی بکەن و بە درۆ و دزی و گزی و پیسیی باسی بکەن. ئەم وێنە نەرێنییە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ناوەندە ئەکادیمییەکان داناوە، بەجۆرێک بەشەکانی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا وەک بەشی "بێهیوایی" و "بێکار…
❤🔥6❤4🔥4
26 Aug 2026, 06:10 UTC197 views27 reactionsread 8 September 2026 Photo
ڕۆژئاوا سەرکەوت و باشوور دۆڕا!
ڕۆژئاوا سەرکەوت چونکە ویستیان بۆ ساتێکیش بێت وەک مرۆڤێکی ئاسایی بژین، بەڵام هەزار هەزار داخ و ئەسەف ئێمە لە باشوور دۆڕاین، دۆڕاین چونکە لەبری ئەوەی هەوێنی ساڕێژکردنی برینەکانی ڕۆژئاوا بین، خۆمانمان بریندار کرد. لەبری پشتیوانی، کەوتینە وێزەی یەکتر، برا، خزم و دۆستانمان لە خۆمان ڕەنجاند. جنێومان بە یەکتر دا، زمانمان نەپاراست، شەلم کوێرم ناپارێزم بۆی ڕۆشتین. جنێومان بە زەرد و سەوز ـدا و ل…
👏11❤9😢7
22 Aug 2026, 09:42 UTC236 views35 reactionsread 8 September 2026 Photo
""لا إله إلا الله" شۆرشگێرانەترین ڕستەی ناو هەموو مێژووە. دروشمێکە بۆ هەموو دۆخ و شوێنکاتێک گونجاوە و لەگەڵ هەموو کەس و شۆڕشێکدا دێتەوە. بەڵکو هەموو شۆڕشەکانی مێژووی لە ناو خۆیدا هەڵگرتووە؛ هەر لە شۆرشی ئیبراهیمی بتشکێنەوە تا موسای فیرعەون بەزێن و هەموو ئەوانیتر - تەنانەت شۆڕشی تاکەکەسیی ئینسان بەسەر نەفسدا، شۆڕشی بەکۆمەڵی کرێکار و کۆیلە بەسەر خاوەنکار و ئەربابدا، شۆڕشی گەل بەسەر ستەمکار و شۆڕشی ڕووناکی بەسەر تاریکید…
❤23💯6⚡3💔2🤝1
19 Aug 2026, 19:14 UTC217 views10 reactionsread 8 September 2026 https://youtu.be/pGNRn89HrTg?si=P3dfnLDK_DAIBBCD
❤8👍1🔥1
18 Aug 2026, 17:16 UTC233 views32 reactionsread 8 September 2026 ئێمە پێویستمان بە جێبەجێکردنی تیۆرە عەرەبی و ئینگلیزییەکان نییە، پێویستمان بە گواستنەوەی ئەزموونی وڵاتان نییە، بەڵکوو ڕێک پێویستمان بە تێگەشتن و واقیعناسییەکی کوردانەی خۆمانە، پرۆژە و تێگەشتنێک بچێتە ناواخنی کۆمەڵگە و ڕەگاژۆ ببێ لە پێویستی و داواکارییەکانی کۆمەڵگە.
❤23💯5👍4
18 Aug 2026, 17:11 UTC233 views32 reactionsread 8 September 2026 کاتێک دەستت بە پرۆژەی خۆت کرد، ئیدی بەرە بەرە دەبیە تاکێکی جیاوازتر، کۆپی کەس نابی، دەبیە خاوەن قسەی خۆت، لە عەقڵت کۆمەڵە یاسایانێک دەچەسپێن کە وا دەکا خۆت لێکدانەوە و تحلیل بۆ ڕووداوەکان بکەی، چیدی کۆپی نوسینەکانی فەیس و ڕیڵەکانی ئینستا نابی، میدیاکان ناتوانن فێڵت لێبکەن، چەرچییەکانی بازاڕ بە دوو قسە قۆڵت نابڕن.
❤19💯6👍4😍3
18 Aug 2026, 16:43 UTC202 views32 reactionsread 8 September 2026 Forwarded from @ktebasharh
چی بکەم بۆ خۆم؟
"خۆشەویستم، خۆت وەک پڕۆژە سەیر بکە، سەرمایەگوزاری لە خۆتدا بکە، لە هەموو لایەنەکانی ژیانتەوە، چۆن دەوڵەتەکان وەزارەتیان هەیە، ئەبێ تۆش وەزارەتت هەبێت(ئابوری، ئەوقاف، خوێندنی باڵا، ڕۆشنبیری، بەڕێوەبردن، دادگا):
-لەڕووی ئیمانییەوە، پێشبکەوە، بۆ نا با ڕۆژانە 20 خولەکت بۆ قورئانی پیرۆز بێت گەر بە گوێگرتنیش بێت، نوێژەکانت، زیکرەکانت، ئارامتر و خاوتر بیانکە، با نوێژێکت 8 دەقەی پێ بچێ چییە.! نێوانی نوێژی ئ…
❤21❤🔥5💯4👍2
16 Aug 2026, 10:25 UTC227 views22 reactionsread 8 September 2026 کورد لە سەردەمی نوێ ناتوانێ وەک خۆی بە ڕۆشنبیریی و مەعریفە و خەیاڵدانی کوردانە لەناو بارودۆخەکان بژیێت، ناتوانێ وەک خۆی ئەزموونی واقیع بکات.
بۆ زانست و مەعریفە پێویستە ببێتە ئینگلیزێک یان عەرەبێک، لە سیاسەتدا پوخڵەواتی سیستەمەکانی تری بە پێشکەوتن و پڕۆژە پێ دەفرۆشنەوە. مەراقی پارەی دەکەن و فێریی ناکەن چۆن سەرفی کا.
ئای غەریبیی، ئای بێ دەوڵەتیی...
❤13😢4⚡3💔2
Showing the 12 most recent of 18 posts we hold for @hardiimad. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.