27 Mar 2024, 07:45 UTC201 viewsread 9 August 2026 بەهۆی ئەوەی 40 ساڵی تەمەنم لە شارێکی سەر سنوور تێپەڕاند کە بەهۆی پەراوێزخران و بێبەشبوون لە سەرەکیترین هەلە ئابوورییەکانییەوە، بژێوی بەشێکی هەرە زۆری دانیشتووانەکەی لە ڕێگەی سنوورەوە پەیدا دەبوو؛ زۆر چیرۆکی ناخهەژێنم لە دیاردەیەکی بە ناو قاچاخ، یان کۆڵبەری بینیوە و بیستووە.
دەیانگوت لە سەردەمی سەدام، هەر کەسێک لەسەر سنوورەکان دەستگیر کرابا، بە هێلیکۆپتەر هەڵیاندەگرت و لە بەرزایی ئاسمانەوە، دەیانخستە خوار. دەیانگوت ل…
Signed Ferya Younesi
27 Mar 2024, 07:41 UTC163 viewsread 9 August 2026 Video
ڕاپۆرتێکم لەسەر کوشتنی کۆڵبەران لەسەر سنوورە داسەپێنراوەکانی کوردستان و نابەرپرسیارێتیی ئێمە لە بەرامبەر ئەو جەنایەتانە...
@frya_younesi
Signed Ferya Younesi
6 Mar 2024, 21:17 UTC188 viewsread 9 August 2026 Forwarded from @jineftin
📚 کرێکاری وشە
✍فریا یوونسی
📘 ئەم ئێوارەیەش لەبەر دەرگای ئاپاڕتمانەکەمان، پێشم کەوتەوە. پێی وایە دەبێ بەردەوام دەستێکم پێیەوە بێت و بە هەزار باردا، خەریکی بم. دەقیقە و سەعات نازانێت، هەر کە هات، دەبێ دەستی پێ بکەم. کردوومییە کرێکاری خۆی.
ئەرێ، من کرێکاری ئەوم!
نیوەشەوان، هەر خۆیەتی لە خەو دەرمدەپەڕێنێت. یەکەوڕێ بە شوێن سیگارەکەمدا دەمگێڕێت. هێشتا چاوم نوقمی خەوە و تاسەی چڕەدووکەڵم پێ دەکات، تومەز بە دووکەڵ لە خۆم، لە…
Signed Ferya Younesi
24 Feb 2024, 22:52 UTC161 viewsread 9 August 2026 Video
بیری هەژدەدۆڵان دەکەم
دایە!
بیری ئەو پێچ و پەنا پیرانەی
لەبەر کوێستانەکانی ئاڵپ
فریا نەکەوتم بیانبینم…
بیری چۆمان دەکەم، دایە…
بیری ئەو ئێوارەی
دینارە دزراوەکانی باوکم
بۆ تاهەتایە
لە سنوورەکان دەریانپەڕاندم
بیری ئەو شلەخەجێیەی
بە قەڵاندۆشکان
گەیاندمیە گمۆ
کەچی
ڕابینسۆن نەیهێشت
بگەمەوە کەنارەکانت…
بیری گیاجاڕی دەشتی سوورێن دەکەم
کە بە پاسکیلەکەم
دەریدەکێشام لە شاری بە پووڵ کپکراو
لە تاریکەبازاڕی بێبنکراو
بە قەیران …
Signed Ferya Younesi
23 Feb 2024, 08:03 UTC125 viewsread 9 August 2026 باڵوەشان
بمخەرە سەما،
خانمناز!
تا کۆتایی ئەم جیهانە
کە لەمێژە ژەهری هەلایلە، سندانە...
تا درێژەی سامناکی دار
کە بێ "با" ڕاسا لە زەوی
بێ "ئاو" ڕۆچوو بە ئاسمانا
...
نەختێک حاڵم لێبێنە،
بمخەرە باڵوەشان، کەمێک...
سەمام تێدا بکە، سەما
لە گۆڕەپانە خوێنینەکانی تەنما
کە هێشتاش تەقینەوەیەک لە بیرەوەرییاندا
هەڕەشە لە خۆڕاگریم دەکات
هەمیشە
هاوێژێک
بە ئاسمانیدا دەسووڕێتەوە بۆ پارچەپارچە کردنم
ئەو باڕووتانە با ڕووتیش بن
لە هیچ …
Signed Ferya Younesi
23 Feb 2024, 08:02 UTC97 viewsread 9 August 2026 Video
Video, posted without a caption
Signed Ferya Younesi
17 Feb 2024, 09:54 UTC117 viewsread 9 August 2026 من ماڵەکەتم ون کردووە، خانمناز؛
ھێی خانمناز کە بێ ئاگای لە ڕێبوارانی مەدھۆشی دەم کەلانی مشەوەشم
کە نەبانی لە مەیدانانی مەییوی لێوار متوونم
کە بێ ئومێد و ئایندەی لە جنوونم
من ماڵەکەتم وا دۆڕاندووە کە بە هیچ جیپیئێسێکیش جێگاکەی نادۆزمەوە
بۆ شەوێک مانەوە…
من بۆنەکەتم ون کردووە، خانمناز!
هێی خانمناز که لە ترسی لووتە چڵێسەکانی زەمین مونزەوی بووی
کە دەرگا و پەنجێرەی ژوورە ژیرەکانت لە خۆت گاڵە داوە لە تاو بڵاوەی بۆنەکەت
کە…
Signed Ferya Younesi
17 Feb 2024, 09:29 UTC108 viewsread 9 August 2026 Video
Video, posted without a caption
Signed Ferya Younesi
16 Feb 2024, 10:29 UTC119 viewsread 9 August 2026 Video
من تۆم زۆر دیوە خانمناز:
کە لە کەنار دەستە بەتاڵەکانی بەر سەرمای شەقامەکانەوە، رەتبووم؛
کاتێک ڕوانیومەتە پێلی قەتیسماوی بەر نیگاهە پڕ لە پرسیارەکان؛
ئەودەم کە تیرێژی باڵی پاسارییەکم، بەرکەوتووە؛
ئەو کاتەوا ئاوازی نییانی بلوێرێکی زیز، بەربینگی پێگرتووم؛
یان ئەو سەردەمەی کە شنەی باڵەوازی پەپوولەیەک، نیگەرانییەکانمی ڕەواندووەتەوە؛
کە کوێستانان، خاڵخاڵ بوون و هیچ خاڵخاڵۆکەیەکی خەواڵوو، ئاواتە وەدینەهاتووەکانی نەبردووم ب…
Signed Ferya Younesi
15 Feb 2024, 12:26 UTC119 viewsread 9 August 2026 Video
ئەمڕۆ پیاوێک، ئەڵڵاهو هەقی بەیانی دای لە دەرگام؛
ئەمڕۆ پیاوێک، لە دەم دەرگام داوای خەونەکانمی دەکرد؛
ئەمڕۆ پیاوێک، خەونەکانمی لێسەندم و خستییە ناو کڵاوەکەی؛
ئەمڕۆ پیاوێک، کڵاوەکەی دوورییەوە بە پێستی سەریەوە و سەیری نەکردین؛
ئەمڕۆ پیاوێک، ئەمری کرد بە ئەندازەی جیهان: پڕ بێت لە ئاژاوە!
ئەمڕۆ پیاوێک، دەستی دەکرد بە نێو ئاژاوەکانی جیهاندا و دەرگای دەردەکێشا؛
دەستی دەکرد بە دەرگادا و پەپوولەی بەدی دەهێنا؛
دەستی دەخستە نا…
Signed Ferya Younesi
14 Feb 2024, 05:16 UTC106 viewsread 9 August 2026 Forwarded from @jineftin
📚 کانی داڵە نوستووەکان
✍فریا یوونسی
📘 دەمەوێ تەنیا بزانیت کە شارێکی وا، کەوتووەتە کوێی بنکی زەینم کە وا تێیدا کامە بەزموڕەزمی جیهانە هەر دێت و دەچێت، بێ ئەوەی کەس ئاماژە بە نووکەزامێکیشی بکات. دەمەوێت هەر ئەوەندە بزانی، ئەو "زمکان"ـە لە شوێنێکی وەها هەڵکەوتووە کە هەمیشە تێیدا هەست دەکەیت گەڕیدەیەکیت و تەنیا چاوەڕوانیت، کاتی ڕۆشتنت، کاتی دەربازبوونت بگات. نەک بڵێی زیندانێک بێ، نا. ئەوەندەی ئەوێ پڕە لە سەرخۆشبوونی هەنا…
Signed Ferya Younesi
14 Feb 2024, 05:15 UTC93 viewsread 9 August 2026 File
بژارێک لە چوارینەکانی خەییام
وەرگێڕان: هەژار موکریانی
خوێندنەوە: بەڕۆژ ئاکرەیی
موزیک: Coşkun Karademir
بەشی: یەکەم
https://t.me/Barojakrayi
Signed Ferya Younesi
Showing the 12 most recent of 19 posts we hold for @frya_younesi. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.