9 Feb 2025, 20:57 UTC196 views1 reactionsread 8 August 2026 Forwarded from @tamikteb
📖 #ناساندنی_کتێب
📚 گێژەڵووکە ، خەم و خەیاڵ
✍🏻 #فەتاح_ئەمیری
📌 کورتەیەک لە ڕۆمانەکە:
چیرۆکی کوڕێکە بە نێوی چووکەڵ کە لە زمانی خۆیەوە لە سەرەتای لە دایکبوونییەوە باسی ژیانی خۆی ئەکا. دیارە چیرۆکێک دەتوانێ سەرنجڕاکێش بێت کە شتێکی پێ بێت بۆ وتن.
ڕەنگە هەموومان بۆ جارێکیش بووبێ بەسەرهات و چیرۆکی جندۆکانمان بیستووە و ئەوەی کە باس کراوە زۆرتر لە ترسناکی و لایەنە نەرێنی و ناحەزەکانی جندۆکان دەدوێ.
بەڵام لەم نووسەر لەم ڕۆم…
❤1
Signed Mîlad-fotuhî
22 Jan 2025, 15:24 UTC124 viewsread 8 August 2026 Forwarded from @tamikteb
📖#دێڕێک_لە_کتێب
ڕێوشوێنی بنەماڵەکەمان ئیجازەی نەدەدا من لەگەڵ هاوتەمەنەکانم گاڵتەوگەپ بکەم.
چونکە من کوڕە دەوڵەمەند بووم و ئەوان کوڕە هەژار. من کوڕی شێخەلیسلامیی بەناوبانگ بووم، ئەوان کوڕی لادێییەکی بێ ناوونیشان. من بەر و پشت ئەتڵەس بووم و ئەوان کەڕەکرمانج. من کۆک و پۆشتە بووم و ئەوان ڕووت و ڕەجاڵ.
ئاخ... گەورەکانم تێ نەدەگەیشتن من چەند پەرێشان و کەلەلام، ئەوان نەیاندەزانی بەو کردەوەی خۆیان چۆن هەستی من بریندار دەکە…
Signed Mîlad-fotuhî
17 Jan 2025, 19:15 UTC80 viewsread 8 August 2026 Forwarded from @tamikteb
🌌 #شەوانی_کلاسیک
🔖چەپکەگوڵێک بۆ ست فاتمە
فاتمە، دوو چاوی مەستت، پڕ تەلیسمی جوانییە
پڕ شەرابی خۆشەویستی و عارەقی یەزدانییە
بەژن و باڵاکەت نموونەی هەیکەلی یۆنانییە
لار و لەنجەت مۆسیقایە، بەستەیە، گۆرانییە
بووکی ڕازاوەی خەیاڵم، گیانەکەم ست فاتمە
تاقە پڕشنگێکی چاوت ئەوپەڕی ئاواتمە
گەرچی دڵداری لە خاکی ئێمەدا ئەفسانەیە
هەر بەتەنیا بۆ کوڕی خاوەن تەلار و عانەیە
گیانەکەم، ئەمما دڵی من لەو دڵە شێتانەیە
بێ ئەوەی هیچ شک بەر…
Signed Mîlad-fotuhî
13 Jan 2025, 16:13 UTC67 viewsread 8 August 2026 Forwarded from @tamikteb
📖#دێڕێک_لە_کتێب
هەر ئاین و ئایدیۆلۆجیا مرۆڤ و کۆمەڵ ناگۆڕن، بەڵکوو ئەوانیش ئاین و ئایدیۆلۆجیا دەگۆڕن، ملکەچی؟بەرژەوەندیی تایبەت و کولتووری خۆیانی دەکەن، چۆنیان بوێت بەکاری دەهێنن. بۆیە لە هەر ئاین و ئایدۆلۆجیایەکدا، چەندان مەزەب و ڕێبازی جیاواز و پێکناکۆک هەن. ئەو کوشتارەی لایەنگرانی ئاینێک و ئایدیۆلۆجیایەک لەگەڵ یەکتریان کردووە، لەو کوشتارە کەمتر نییە، کە لەگەڵ ئاین و ئایدیۆلۆجیای لەخۆیان جیاواز کردوویانە. بۆ نموون…
Signed Mîlad-fotuhî
10 Jan 2025, 17:13 UTC58 viewsread 8 August 2026 Forwarded from @tamikteb
📖 #دێڕێک_لە_کتێب
هەستم کرد لە باتیی خوا، هەستێک و ڕۆحێکی دیکە لەگەڵمدایە؛ لە تاران وا بوومە. هەمیشە خوای تاران جیاواز بووە بۆم؛ ڕەنگە بڵێم هەر نییە. نەبووە. ئاخر چ دەکا لە نێوان ئەم هەمووە دووکەڵ و زرموهۆڕ و هاڕەهاڕەدا؟ کام یەک لە فریشتەکانی دەتوانن تاوانی ئەم شارە بنووسنەوە، بە فریشتەی چەپ و ڕاستەوە؟ هەرچی نێوی تاوانە لە پشت تاوانێکی گەورەترەوە حەشار دەدرێت.
✍🏻 | #ڕەزا_عەلیپوور
📚 | ئەلف/یا
📚@Tamikteb
Signed Mîlad-fotuhî
6 Jan 2025, 10:52 UTC71 viewsread 8 August 2026 Forwarded from @tamikteb
📖 #دێڕێک_لە_کتێب
پێم وت، دەزانیت بە درێژایی مێژوو، هەر لەو سەردەمانەوە کە لەسەر چەرم و خشتی سوورکراو دەیاننووسی، تا دەگاتە ڕۆژە سوورەکانی فتوحات و ڕۆژە تاریکەکانی کڵێسا و تا ئەم سەردەمەش مرۆڤ کتێبی سووتاندووە؟ ڕۆژانی قەدەغەکردنی هاتوچۆت لەبیرە، کە چۆن خەڵکی دەکەوتنە سووتاندنی کتێب، وەک ئەوەی پەڕەکان چەکێکی سامناکییان لە خۆیاندا هەڵگرتبێت. لە ڕووسیاش یاسایان بۆ خەیاڵ دانابوو، کە زۆر کتێبی تووشی قەدەغەکردن و دەستبەسەر…
Signed Mîlad-fotuhî
3 Jan 2025, 15:52 UTC69 viewsread 8 August 2026 Forwarded from @tamikteb
📖#دێڕێک_لە_کتێب
هەر نەتەوەیەک ئەگەر نەتوانێت ئاین و ئایدیۆلۆجیا، لەگەڵ کولتوور و کۆمەڵی خۆیدا بگونجێنێت و بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکاریان بهێنێت، نەتەوەیەکی زیندوو نییە. بۆیە وەکوو کۆیلەی ئاین، یان کۆیلەی ئایدیۆلۆجیای لێ دێت. نەتەوەی تر، بە ناوی ئاین، یان ئایدیۆلۆجیا، بەکاری دەهێنن. کورد باشترین نموونەیه. چونکە سەدان ساڵ بە ناوی برایەتیی ئایینییەوە، کۆیلە و ئامرازی دەستی ئیمپراتۆریای عوسمانی و ئێرانی بوو، وەک مورتەزەقە …
Signed Mîlad-fotuhî
1 Jan 2025, 11:00 UTC63 viewsread 8 August 2026 Forwarded from @tamikteb
📖#دێڕێک_لە_کتێب
مرۆڤ بە خەونی زۆرەوە دەژی، بەڵام تەنیا بەشێکی کەمی خەونەکانی شین دەبن. بۆیە دەیەوێت لەجیاتی خۆی، منداڵەکانی ئەو خەونانەی بهێننە دی. بەڵام لەبیری دەچێت کە ئەوان نەوەیەکی ترن، لە دۆخ و سەردەمێکی جیاوازدا دەژین. ئەوانیش خەون و ئامانجی خۆیان هەیە، لە پێناویدا کار دەکەن و دەژین.
✍🏻 | #ڕەفیق_سابیر
📚 | لە ستایشی ژیاندا
📚@Tamikteb
Signed Mîlad-fotuhî
30 Dec 2024, 09:56 UTC74 viewsread 8 August 2026 Forwarded from @tamiktebVideo
📚 #باخی_کتێب
👤 #فەرهاد_پیرباڵ بەشی2
لەم بەرنامەدا فەرهاد پیرباڵ باسی ئاشنابوونی لەگەڵ کتێب و کاریگەری کتێب و خوێندنەوە لەسەر ژیانی دەکات.
📽ئامادەکردنی: کەناڵی کوردسات
📚@Tamikteb
Signed Mîlad-fotuhî
29 Dec 2024, 11:47 UTC62 viewsread 8 August 2026 Forwarded from @tamiktebPhoto
📖#دێڕێک_لە_کتێب
دانێک وەک من، بەم خاکە خەفەتبارە وا لێ دورس بووگم لە کوێنا ئەتوانم نەجاتم بێت؟ نەجات لە چە و نەجات لە کێ؟ من گیرە ناحەساوەکەم بە دەس خوەمەو بوو. نەجات من تەنیا وەختێ پای ئەدا کە خوەم نەوایم، کە خوەم نەوم، کە خوەم بوەمەو خاک؛ خاک و تەنیا خاک ئەتوانێ سوکنای بات بە دڵم. خوەزگەم بەو ڕۆژ و سەعاتە وا دەسم لە یەخەی خوەم ئەوێتەو، واز له خوەم تێرم و خوەم نەجات ئام بە دەس خوەمەو. لەعنەت لە خوەم و تف لە خوەم. م…
Signed Mîlad-fotuhî
27 Dec 2024, 16:27 UTC60 viewsread 8 August 2026 Forwarded from @tamiktebVideo
📚 #باخی_کتێب
👤 #فەرهاد_پیرباڵ بەشی1
لەم بەشەدا فەرهاد پیرباڵ باسی ئاشنابوونی لەگەڵ کتێب و کاریگەری کتێب و خوێندنەوە لەسەر ژیانی دەکات.
📽ئامادەکردنی: کەناڵی کوردسات
📚@Tamikteb
Signed Mîlad-fotuhî
23 Dec 2024, 19:12 UTC71 viewsread 8 August 2026 Forwarded from @tamikteb
📖 #ناساندنی_کتێب
📚 کۆشکی باڵندە غەمگینەکان
✍🏻 #بەختیار_عەلی
📌 کورتەیەک لە ڕۆمان:
ڕۆمانەکە بە عاشق بوونی کامەرانی سەلما، خالید ئاموون و مەنسوور نەسرەدین بە سەوسەن فیکرەتەوە دەست پێدەکات.
ئەو کچەی کە پێی وایە عاشقەکانی زۆر داماو و گوناحن کە ئەمیان خۆشەوێ، کچێکی نەخۆش و ... کە ئامادەن هەر کارێک بکەن بۆ ئەوەی پێیبگەن.
کاتێ خوازبێنیکەران دەچنە ماڵی فیکرەت گوڵدانچی بۆ داوای سەوسەن و لەگەڵیدا دێنە گۆ سەرسام دەبن بە مەرج…
Signed Mîlad-fotuhî
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @edebi_kurdi. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.