10 Aug 2026, 06:42 UTC8 views1 reactionsread 10 August 2026 Video
««کۆماری کوردستان بە تەمەنێکی کورتەوە تاریکیی سەدەکانی بڕی»»
25ی گەلاوێژ
مێژووی نەتەوەی کورد پڕە لە وێستگەی پڕشنگدار، بەڵام 25ی گەلاوێژی 1324 (16ی ئابی 1945) وەک ڕۆژێکی مەزن و وەرچەرخانێکی مێژوویی لە یادەوەریی نەتەوەییدا دەدرەوشێتەوە؛ ڕۆژی دامەزراندنی «کۆماری کوردستان» لە مهاباد کە یەکەمین قەوارەی سیاسی و دیموکراسیی کوردی بوو. ئەم کۆمارە، هەرچەندە لە دۆخێکی هەستیاری دوای جەنگی جیهانیی دووەمدا و بە بۆشایی…
❤1
Signed Dyako9
6 Aug 2026, 18:08 UTC96 views1 reactionsread 10 August 2026 Photo
««لە قووڵایی کوردستانەوە تا سەکۆی شانازیی ئاسیا»»
وەرزش لە کۆمەڵگەی ئێمەدا تەنها جووڵەی جەستەیی یان کێبڕکێیەکی ئاسایی نییە، بەڵکو زمانێکی زیندووی بەرخۆدان، جوانی و سەرکەوتنە. دوێنێ، لە وڵاتی کۆریا کە لانکەی ڕەسەنی تایکواندۆیە، کچە پاڵەوانی کورد توانی لە قووڵایی ئەم خاکە پڕ لە هیوا و زامەی کوردستانەوە، باڵی خۆی هەڵبڕێت و پلەی یەکەمی ئاسیا بەدەستبهێنێت.
ئەمە تەنها بردنەوەی مۆدالێک یان نازناوێکی وەرزشی نەبوو، بەڵکو پەی…
❤1
Signed kurdevan-کوردەوان
4 Aug 2026, 19:29 UTC117 viewsread 10 August 2026 Video
خۆزگە
خۆزگەم ئەخواست
هەر منداڵ بوومایە،
لە بەر تانەیی ڕۆژگار
گەورە نەبوومایە.
لانکەی ئەم گەردوونە
هەندە ڕای ژەنیمە،
وەک ئاوی خوڕ
سەرم لە زۆر گاشە بەرد کوتیوە .
وەرە پێم بڵێ....!
هەموو کەس وەک من وایە
یا یاسای ژیانە ، ئەم هەرایە !
خۆزگە.... ؟
خۆزگەم ئەخواست،
شێوەی منداڵ ،
گڕووگاڵی تۆم بکردایە.
سەیرە !
ئیستا گەورە بووم ،
خەیاڵ بە خەیاڵ ئەکەم،
تۆی خۆزگە ،
تۆی فریشتە ،
تۆی جوانی لە ئامێز بگرم
کەچی نە تۆ هاتی ،
نەگردو…
Signed Dyako9
2 Aug 2026, 11:03 UTC32 viewsread 10 August 2026 Video
«««دایکی کوردی؛ چیرۆکێکی پڕ لە ژان و داستانێکی هەمیشە زیندووە. »»»
لەو نیشتمان کە تێیداین و لێ دەژین، دایک هەمیشە سیمبولی نەبەردی ، جوانی و خۆڕاگری بووە. کاتێک زریان و هەستیاریی ڕۆژگار ڕووی لە نیشتمان کردووە، ئەم دایکانە بە لەچکە سپی و دڵە گەورەکانیانەوە، ببوونە تاکە پەناگە و قەڵای پارێزەری ڕەسەنایەتیی خاکەکەمان.
دەستە چرچ و لۆچەکانیان نەخشەی ڕێگەی سەربەرزییە و قژە سپییەکانیان کتێبی مێژوویەکی پڕ لە قوربانیدان بووە .…
Signed Dyako9
29 Jul 2026, 15:10 UTC39 views1 reactionsread 10 August 2026 Video
«« دەنگی پڕ لە ناسۆر و هێزێ تژی لە خۆڕاگری »»
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەنگی ڕەسەنی هەورامی بەشێکی گرنگ و تایبەتە لە فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەن کە لە ناوچە شاخاویی و سەختەکانی هەوراماندا سەریان هەڵداوە و بێ بەکارهێنانی هیچ ئامێرێکی مۆسیقی، تەنها پشت بە دەنگی پەتی و قوڵی گوتنبێژ دەبەستن.
سیاچەمانە (سەر تۆپی دەنگە هەورامییەکانە): دیارترین و بەرزترین شێوازی گۆرا…
❤1
Signed kurdevan-کوردەوان
27 Jul 2026, 06:14 UTC52 views1 reactionsread 10 August 2026 Video
زمانی هەڵە لە ئاستی پرسە گشتییەکاندا
بەداخەوە، بەشێک لە ڕۆشنبیر و نووسەرانی کورد، لەژێر کاریگەریی هەژموونی زمانی باڵادەست و لاوازیی هەستی نەتەوەییدا، تووشی هەڵەیەکی کوشندە بوون؛ ئەوان بە ئەنقەست یان بە نەزانین، چەمک و دەستەواژەی هەڵە بەکاردەهێنن. یەکێک لە دیارترین ئەو هەڵانە، ناساندنی "زاراوەکان" (وەک هەورامی، سۆرانی، کرمانجی و...) وەک "زمان"ی جیاوازە. کاتێک زاراوەیەک بە زمان ناودەبەین، لە ڕاستیدا خزمەت بە سیاسەتی …
❤1
Signed kurdevan-کوردەوان
26 Jul 2026, 17:31 UTC45 viewsread 10 August 2026 Video
کۆڵەبەر ئازار و مەینەتی
دایکێ هەڵگری ناڵەی هەزاران دایک و باوک و منداڵی بێتاوانە. ئەمە نەخشەی نیشتمانێک نییە کە بە ئاڵا ڕازابێتەوە، بەڵکو نەخشەی برینەکان و ئازاری ژانەکانە کە بە خوێن و فرمێسک نووسراوە و لە کۆڵ کراوە
باکوری ئەم دڵە، شاخە بەستووەی زیندانێکە، کە ڕۆڵەکانمان دڵیان بۆ ئازادی لێدەدات.
ڕۆژهەڵاتیشی، سەرباری شۆرش و دەنگە ناڕازییەکان، زیندان، سێدارە کە ڕۆژانە لاوانی ئێمە لە ناوەڕاستی شاردا دەخەنە ژێر پەتی سێ…
Signed ۰۰۰
24 Jul 2026, 12:06 UTC42 views1 reactionsread 10 August 2026 لە لانکەوە تا تەمەنی شکۆ
مێژووی پڕ لە سەروەریی گەلی کورد، هیچکات لە ناوی پیرۆز و پێگەی کاریگەری «خاتوونی کورد» جودا نەکراوەتەوە. ژنی کورد لە درێژایی سەدەکاندا، نەک تەنها دایکی دڵسۆز و پەروەردەکاری نەوەکان بووە، بەڵکو هەمیشە کۆڵەکە و پایەیەکی پۆڵایین بووە بۆ پاراستنی زمان، کەلتور، ڕەوشت و ئارامیی کۆمەڵگەکەمان. لە نێو هەناوی ئەم خاکە دا، خاتوونی کورد بە ئەخلاقی بەرز، دەستپاکی، و هۆشیاریی نەتەوەیی ناسراوە. ڕەوشت لە کول…
❤1
Signed ۰۰۰
24 Jul 2026, 12:05 UTC38 viewsread 10 August 2026 Video
@dyako_r_i
Signed ۰۰۰
21 Jul 2026, 19:25 UTC61 views2 reactionsread 10 August 2026 Video
لەم وڵاتەدا...
لەو ڕۆژەوە کە من هەم و
پێش منیش ،
لەم خاکە بێنازەدا:
هەمیشە سێدارە هەڵئەدرێ و
تەناف لە مل ئەکرێ و
گۆڕی بێناو
بۆ خەونەکان هەڵکەندرێ .
لەو ڕۆژەوە کە من هەم و
پێش منیش بووە!
لەم وڵاتەدا:
هەمیشە خوێن ئەچۆڕێ،
کۆڕی شین و ماتەمە،
و هەر ڕۆژە و هەواڵێکی ناخۆشی
مەرگی ئازیزێک دێ...
کەچی...
ئەوەتی من هەم و
پێش منیش،
لە شکۆی سەوزی شاخ ئەدرێ!
مێژووی ئەم نیشتمانە ئەشێوێ!
ئاگری تێبەر ئەدرێ و...
ڕۆحی پاکی سروشت
بە بەر…
❤2
Signed ۰۰۰
18 Jul 2026, 05:30 UTC51 views1 reactionsread 10 August 2026 Video
شەهید
خەنجەری ڕۆڵەی ئازا هەموو نەسوێن، دەگریم
تا بەدەستی پەریی ئازادی لەسەر گۆڕی شەهید
گوڵە شللێرە لە گشت لایەکی نەڕوێن، دەگریم
مامۆستا:هێمن
مۆنتاژ:دیاکۆ
#KomalaMartyrs
#JusticeForKomala
#StopExecutionsInIran
#HumanRightsInKurdistan
#IRGCterrorists
@dyako_r_i
😢1
Signed ۰۰۰
17 Jul 2026, 21:59 UTC49 views1 reactionsread 10 August 2026 Video
کۆساڵان
لێرەدا...
شاهۆ، هەور و تەمی لە ئامێز گرتووە
فرمێسکی چاوی چیا دەسڕێت.
لێرە،
بەردەکان، تۆمارنامەی مێژوویەکن و
بە خوێنی تەوریوەر
پیت بە پیت، ناوی ئازادییان لەسەر نەخشێنراوە.
ئەی سوارچاکانی ڕێگەی سەخت!
تەماشای ئەو ڕەوەز و تاشەبەردانە بکەن؛
هەموویان
پارچە نانی سەر سفرەی بەرگریی ئێوەن،
هەموویان
دەنگی زایەڵەی ئێوەن لە قووڵاییی مێژوودا.
«نیەر»...
کفنێکی سپییە لە تەم
بە باڵای شەهیداندا بڕاوە،
«مێرگوار»یش،
پەیژەیەکە ل…
❤1
Signed ۰۰۰
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @dyako_r_i. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.