1 Jan 2026, 23:11 UTC120 views6 reactionsread 7 August 2026 Video
کاتێ دەڵێم من بێ تۆ ناژیم
یانی ئەوەی جیهانیش ناتوانێت
بۆ چەند چرکە بێ تۆ بژی
ئەوە یانی تۆ دڵی من و دڵی گۆی زەوی...
من هەموو جارێ لە نێو
پێکەنینەکانتدا لە دایک دەبم و
لە ناخیاندا فێری عەشق و
خۆشەویستن و زمانی ئاسمان دەبم و
هەمووی ئەستێرەکان
فێری باوەش و تامی جێژوانەکان دەکەم...
من هەموو جارێ نیگاکانی تۆ
دەکەم بە عیبادەتگایەکی ڕووناک و
لەوێدا شان بە شانی خودا
دادەنیشم و هەر ئەو باسی بەهەشت و
پێغەمبەرەکانیم بۆ دەکات و…
❤3👏2🔥1
Signed hemn hazhar
30 Dec 2025, 14:56 UTC119 views3 reactionsread 7 August 2026 Photo
دەزانم ڕۆێشتوویت و
دەزانم ناگەڕەیتەوە،
بەڵام هەرچی دەکەم
نازانم خۆشمنەوێیت!
🌸🌸🌸
✍هێمن هەژار
https://t.me/dlacam
❤3
Signed hemn hazhar
30 Dec 2025, 14:50 UTC101 views4 reactionsread 7 August 2026 Photo
ئەوەندەی کە من لە دوور بوونی
خەیاڵەکانی تۆ دەترسێم،
پێموانییە هیچ دڕەختێک ئەوەندە
له ددانی تیژی مشار و لە
بریقەی چاوی تەورەکان بترسێت!
🌸🌸🌸
✍هێمن هەژار
https://t.me/dlacam
❤4
Signed hemn hazhar
30 Dec 2025, 12:17 UTC81 views3 reactionsread 7 August 2026 Photo
دەمهەوێت بچمەوە بۆ ئەسمان و
دیسان دەستی ئەستێرەکانمان بگرم و
پێکەوە بچینە سەر کانییەک کە
هەتا ئێستا هیچ عاشقێک نەیتوانیوە
قومە ئاوێکی لێبخواتەوە،
بەڵام هەرچی دەکەم ناتوانم
ڕێگاکەی بدۆزمەوە، چۆن پێتبڵێم:
چاوەکانت ڕێگای من بوون؟!
🌸🌸🌸
✍هێمن هەژار
https://t.me/dlacam
❤3
Signed hemn hazhar
24 Dec 2025, 14:36 UTC121 views4 reactionsread 7 August 2026 Photo
ڕەنگە ئەتۆ ناوی دیکەی
ئێواران بیت و هەر بۆیە
کە ڕۆژ دەگاتە ئێوارە
دەبێتە جێژوان ئەمشارە!
🌸🌸🌸
✍هێمن هەژار
https://t.me/dlacam
❤4
Signed hemn hazhar
24 Dec 2025, 08:05 UTC108 views3 reactionsread 7 August 2026 Photo
خۆشمدەوێی وەکوو پاییز
کە عاشقی گەڵای زەردە
خۆشمدەوێی ، خۆشمدەوێی
وەکوو ئازادی و پێشمەرگە!
🌸🌸🌸
✍هێمن هەژار
https://t.me/dlacam
❤3
Signed hemn hazhar
23 Dec 2025, 20:54 UTC96 views4 reactionsread 7 August 2026 Photo
"دەترسێم"
دەترسێم جارێکی دیکە
پەنجەکانت نەگرمەوە
لە ئێوارەی دڵتەنگیدا
بە لێو،لێوت نەسڕمەوە
دەترسێم جارێکی دیکە
نیگاکانت شێتم نەکەن
چاوەکانم لە میحرابی
بڕۆکانتا سـوژدە نەبەن
دەترسێم کاتێ بمبینی
کۆرپەی دڵت ڕانەچڵەکێ
فرمێسکەکانی تۆ گوڵم
قەت دووری منیان پێنەبێ
دەترسێم کە شەوەکانت
خەمەکانم نەناسنەوە
هەنگاوەکانیشت جوابی
هەنیسکی من نەدەنەوە
دەترسێم باوەشەکانت
بە باوەشی من نەزانن
ئەوەندە دوور بیتەوە لێم
نەبینی…
❤4
Signed hemn hazhar
20 Dec 2025, 11:01 UTC117 views5 reactionsread 7 August 2026 Photo
بە ڕۆژ خۆر و بە شەو مانگ و
ترووسکەی ئەستێرەی
عەشقی، لێرە و لەوێی...
تۆ چۆن دەڕۆی بڕۆ گوڵم
من ڕاهاتووم لە گەڵ ئەوەی
لە دوورەوە خۆشم بوێی !
🌸🌸🌸
✍هێمن هەژار
https://t.me/dlacam
😢3❤2
Signed hemn hazhar
20 Dec 2025, 08:18 UTC97 views4 reactionsread 7 August 2026 Photo
لە خــۆشەویــستنی تـــــۆدا
وەکوو باران بێ سنوورم
خۆشمدەوێی بە بارتەقای
ئەو چرکانەی کە لێت دووم
🌸🌸🌸
✍هێمن هەژار
https://t.me/dlacam
❤4
Signed hemn hazhar
19 Dec 2025, 19:00 UTC98 views6 reactionsread 7 August 2026 Photo
دەزانــم ناگـەڕێــیــتــەوە و
ناتــوانم چاوەڕێـــت نەبـــم
گوڵم ئەوەندەم خۆشدەوێی
بێ چاوەڕوانیت شێت دەبم !
🌸🌸🌸
✍هێمن هەژار
https://t.me/dlacam
😢3❤2👏1
Signed hemn hazhar
19 Dec 2025, 18:49 UTC92 views5 reactionsread 7 August 2026 Photo
بەر لە ناسینی تام و چێژی
لێوەکانت وامدەزانی
جیهانی پاش مەرگ و نەمان
خەیاڵ و خەون و درۆیە...!
بەڵام ئێستا باش دەزانم
ئەو بەهەشتەی باسی دەکەن
هەڵمژینی لێوەکانت و
چاو لێکردنی چاوی تۆیە!
🌸🌸🌸
✍هێمن هەژار
https://t.me/dlacam
❤3😢2
Signed hemn hazhar
18 Dec 2025, 21:47 UTC91 views7 reactionsread 7 August 2026 Photo
فرمێسکێکم هاتە خوارێ و
پێکەنینی تۆی پێوە بوو
وەبیرت دێ پێمدەکوتی
تۆ وەک خودای نابی بە دوو؟!
🌸🌸🌸
✍هێمن هەژار
https://t.me/dlacam
❤5😢1😭1
Signed hemn hazhar
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @dlacam. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.