5 Aug 2026, 15:14 UTC≈1,090 viewsread 7 August 2026 دووانەی هاوواتا:
ئەو وشانەی کە هاوواتان یان زۆر لێک نزیکن و پێکەوە تەنیا یەک واتا دەبەخشن، پێکەوە دەنووسرێن؛ چونکە جیاکردنەوەیان هیچ واتا و ئەرکێکی جیاواز دروست ناکات تا پێویست بە جیانووسینیان بکات.
نموونە:
پاکوخاوێن، گیروگرفت، جلوبەرگ، خزموکەس، قاچوقول، گەشتوگوزار، دامودەزگا
#دیاکۆ_هاشمی
Signed دیاکۆ هاشمی Diyako Hashemi
1 Aug 2026, 13:38 UTC≈1,150 viewsread 7 August 2026 ئایا جیاوازیی نێوان (بۆر، دابڕ و هەزارەبڕ) لە خاڵبەندیی زمانی کوردیدا دەزانیت؟
ئەو نیشانەیەی کە لە فەرەنسیدا پێی دەگوترێت (Virgule - ڤیرگۆڵ) و لە ئینگلیزیدا بە (Comma - کۆما) ناسراوە، لە ڕێنووس و بیرکاریی کوردیدا بەپێی شوێنی بەکارهێنانەکەی، سێ ناوی جیاواز و زانستیی هەیە.
لیژنەی ڕێنووسی وەزارەتی پەروەردە بەم شێوەیە یەکلاییی کردووەتەوە:
🔹 ١. بۆر (لەناو دەقدا):
کاتێک نیشانەکە بۆ جیاکردنەوەی وشە و بڕگەکانی ناو ڕستە بەک…
Signed دیاکۆ هاشمی Diyako Hashemi
29 Jul 2026, 04:57 UTC887 viewsread 7 August 2026 Video
Video, posted without a caption
Signed دیاکۆ هاشمی Diyako Hashemi
28 Jul 2026, 11:35 UTC≈1,260 viewsread 7 August 2026 Video
Video, posted without a caption
Signed دیاکۆ هاشمی Diyako Hashemi
16 Jul 2026, 18:21 UTC≈1,640 viewsread 7 August 2026 ٣٢. پیرۆزیی نیشتمان (نەک پیرۆزی نیشتمان)
٣٣. گەشیی ڕوخسار (نەک گەشی ڕوخسار)
٣٤. قورساییی بار (نەک قورسایی بار)
٣٥. کۆییی ئازا (نەک کۆیی ئازا)
٣٦. پیسیی هەوا (نەک پیسی هەوا)
٣٧. خێراییی کات (نەک خێرایی کات)
٣٨. دڵنیاییی ژیان (نەک دڵنیایی ژیان)
٣٩. زیرەکیی منداڵ (نەک زیرەکی منداڵ)
٤٠. ئاسوودەییی خەڵک (نەک ئاسوودەیی خەڵک)
تێبینیی گرنگ:
کاتێک وشەیەک بە (ی) کۆتاییی دێت و ئامرازی دانەپاڵیشی دەچێتە سەر، دەبێتە (یی)
کاتێک و…
Signed دیاکۆ هاشمی Diyako Hashemi
16 Jul 2026, 18:21 UTC≈1,300 viewsread 7 August 2026 13. Fearless = بێترس
Without fear = بەبێ ترس، بێ ترس
14. Endless = بێکۆتا
Without end = بەبێ کۆتا، بێ کۆتا
15. Colorless = بێڕەنگ
Without color = بەبێ ڕەنگ، بێ ڕەنگ
16. Painless = بێئازار
Without pain = بەبێ ئازار، بێ ئازار
17. Nameless = بێناو
Without name = بەبێ ناو، بێ ناو
18. Soundless = بێدەنگ
Without sound = بەبێ دەنگ، بێ دەنگ
19. Timeless = بێکات
Without time = بەبێ کات، بێ کا…
Signed دیاکۆ هاشمی Diyako Hashemi
16 Jul 2026, 18:21 UTC796 viewsread 7 August 2026 She went to school without friends.
- ئەو بەبێ هاوڕێ چوو بۆ قوتابخانە.
- ئەو بێ هاوڕێ چوو بۆ قوتابخانە.
8. This purposeless meeting wasted our time.
- ئەم کۆبوونەوە بێئامانجە کاتەکەمانی بەفیڕۆ دا.
They gathered without purpose.
- ئەوان بەبێ ئامانج کۆ بوونەوە.
- ئەوان بێ ئامانج کۆ بوونەوە.
9. Those meaningless words hurt me.
- ئەو وشە بێمانایانە ئازاریان دام.
He spoke without meaning.
- ئەو بەبێ مانا قسەی کرد.
- ئ…
Signed دیاکۆ هاشمی Diyako Hashemi
16 Jul 2026, 18:21 UTC692 viewsread 7 August 2026 # جێناوی لکاوی سێیەم کەسی تاک (ی):
١. خۆشی + ی + کرد = خۆشیی کرد (نەک خۆشی کرد/خۆشیکرد)
٢. هاوکاری + ی + کرد = هاوکاریی کرد (نەک هاوکاری کرد/هاوکاریکرد)
٣. پێوەندی + ی + گرت = پێوەندیی گرت (نەک پێوەندی گرت/پێوەندیگرت)
٤. چاودێری + ی + کرد = چاودێریی کرد (نەک چاودێری کرد/چاودێریکرد)
٥. شیرینی + ی + خوارد = شیرینیی خوارد (نەک شیرینی خوارد/شیرینیخوارد)
٦. پشتیوانی + ی + کرد = پشتیوانیی کرد (نەک پشتیوانی کرد/پشتیوانیکرد)…
Signed دیاکۆ هاشمی Diyako Hashemi
16 Jul 2026, 18:21 UTC895 viewsread 7 August 2026 سەرباری ئەو ڕێنووسە کورتکراوەیەی (وەزارەتی پەروەردە) کە پێشتر بە فۆرماتی PDF بڵاومان کردەوە، بۆ ئەوەی ڕێساکانی ڕێنووس لە مێشکی مۆدێلەکانی «ژیریی دەستکرد»دا بە شێوەیەکی جێگیر و بێخەوش جێگیر ببن، پێویستە ئەم نموونە زمانەوانییانە بەکار بهێنن.
ئەم دەقانەی خوارەوە بەوردی کۆپی بکەن و بە «ژیریی دەستکرد»ەکەتانی بناسێنن؛ بەم کارە، مۆدێلەکە فێر دەبێت لە کاتی نووسیندا پابەندی ستانداردەکانی «وەزارەتی پەروەردە» بێت. بە ئەنجامدان…
Signed دیاکۆ هاشمی Diyako Hashemi
9 Jul 2026, 19:15 UTC≈1,050 viewsread 7 August 2026 Forwarded from @PARWARDAYI
ژیریی دەستکردەکەت فێری ڕێنووسی وەزارەتی پەروەردە بکە
ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:
١. ئەو پی.دی.ئێفەی "پوختەی ڕێنووسی وەزارەتی پەروەردە" لە پێشدا دابگرە لەلای خۆت پاشەکەوتی بکە با ئامادە بێت کە بیدەیت بە ژیریی دەستکردەکەت.
https://diyako.yageyziman.com/wp-content/uploads/2026/06/Puxtey_Renus_Wezareti_Perwerde.pdf
٢. پاشان ئەم دەقەی خوارەوە واتە ئەم پرۆمپت (هەوێن)ە کۆپی بکە و بیدە بە ژیریی دەستکردەکەی خۆت، بۆ نموونە Gemin…
Signed دیاکۆ هاشمی Diyako Hashemi
8 Jul 2026, 14:36 UTC≈1,560 viewsread 7 August 2026 ژیریی دەستکردەکەت فێری ڕێنووسی وەزارەتی پەروەردە بکە
ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:
١. ئەو پی.دی.ئێفەی "پوختەی ڕێنووسی وەزارەتی پەروەردە" لە پێشدا دابگرە لەلای خۆت پاشەکەوتی بکە با ئامادە بێت کە بیدەیت بە ژیریی دەستکردەکەت.
https://diyako.yageyziman.com/wp-content/uploads/2026/06/Puxtey_Renus_Wezareti_Perwerde.pdf
٢. پاشان ئەم دەقەی خوارەوە واتە ئەم پرۆمپت (هەوێن)ە کۆپی بکە و بیدە بە ژیریی دەستکردەکەی خۆت، بۆ نموونە Gemi…
Signed دیاکۆ هاشمی Diyako Hashemi
6 Jul 2026, 05:11 UTC≈1,400 viewsread 7 August 2026 Photo
پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندی – دەفتەری گیرفانیی مامۆستایان و نووسەران
بۆ سەرجەم مامۆستایان، پەروەردەکاران، نووسەران و فێرخوازانی زمانی کوردی؛
لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ یەکخستن و ستانداردکردنی زمانی کوردی لە ناوەندەکانی خوێندندا، لیژنەی ڕێنووس و خاڵبەندی بە خۆشحاڵییەوە ئەم نامیلکە خنجیلانەیە وەک (پوختەی ڕێنووس) دەخاتە بەردەستی ئێوەی ئازیز.
ئەم پوختەیە بەشێکی بچووک و ئاسانکراوە لە پڕۆژە گەورەکەی (ڕێبەری…
Signed دیاکۆ هاشمی Diyako Hashemi
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @diyakohashemi. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.