29 Mar 2025, 19:48 UTC≈2,900 views19 reactionsread 6 August 2026 Video
🦋 چاوێک هەیە ..!
هیلالی ئاسمان ئەمشەو
لە دوورەوە خۆی نەنوێنی
پۆز لێ نەدا و
خۆی بە پیرۆزی نەلوێنی
چاوێک هەیە
هەزار ڕەحمەتی لە ڕەژنە
هەڵێنەی هەر شەوی جەژنە
بەتاڵ کەرەوەی چی نوێژ وو
شکێنەری ڕۆژووی تەژنە
چاوێک هەیە
لەسەر ئەم خاکە کوردانە
بۆ ئازادی چاوەڕوانە
هەڵیهێنێ،
هەر ڕۆژ ئەیکا بە جەژنانە
🪶 بێزار موحەمەد
☑️ @bezar_mohamad
👍11❤5🕊3
Signed priysa
21 Mar 2025, 12:27 UTC≈2,860 views12 reactionsread 6 August 2026 Video
قیبلەکەم ..!
بۆ ساڵی نوێ
شەڕەف بکڕن ،
" جامانە و جلی خاکی " ناتانگۆڕێ
گامێشەکان ساڵەهایە
پێستیان له چەرمە دایە
بەڵام زات و مەعریفەتیان
هەر لە گابووە و هەر گایە .
#بێزار_موحەمەد
" نەورۆز "
بەهارانەترین دەسپێکی ڕۆژی،
ژیانی مرۆڤایەتی، ڕۆژی هیوا و
ئومێد بە داهاتووتان لێ پیرۆز بێت
بە سپاسەوە .
☑️ @bezar_mohamad
👍5❤3🔥3🕊1
Signed priysa
23 Feb 2025, 07:05 UTC≈2,090 views14 reactionsread 6 August 2026 Video
🦋 پێشکەشت بێت ..
نازانم بۆ ..؟
هەر پێی ئەڵێن " دڵشکاوی "
وا هەستەکەم ،
ئازای ئەنامم شکاوە
لەو ڕۆژەوەی ئەو نەماوە .
🪶 بێزار موحەمەد
💐 پێشکەشتان بێت
☑️ @bezar_mohamad
💔8👍2❤1🔥1😢1😭1
Signed priysa
13 Feb 2025, 14:54 UTC≈2,930 views16 reactionsread 6 August 2026 Video
🦋 بوونی تۆ ..
شێعرێکی ئەویندارانە ..!
لەم ڕۆژانەیا کە گرانی بەسەر ئابوری
هەمووماندا سەپاوە بەقیمەترین دیاری
بۆ ڕۆژی ئەوین (ڤاڵانتاین ❤)
شێعرێکە بە قامەتی خۆشەویستی
لە لایەن خۆمانەوە پێشکەشی هەموو
ئەویندارانی کورد زمانی ئەکەین
🪶: بێزار موحەمەد
☑️ @bezar_mohamad
❤7🥰4👍2😍2🕊1
Signed priysa
10 Feb 2025, 15:33 UTC≈2,010 views27 reactionsread 6 August 2026 Photo
وێڕای ڕێز و سڵاو
هاوڕێیانی کەناڵی #بێزار_موحەمەد
شاعیری بەتوانای ڕۆژهەڵاتی کوردستان
لەبەر هەندێک بێدەنگی و بەربەستی کاتی
نەمانتوانی بەشێوەیێکی پێویست خزمەتی ئێوەی خۆشەویست بکەین بۆیە بڕیارمان داوە لەمەولاوە
بە پێی توانا تا ئەوجێگەی بتوانین بەشێعری ڕازاوا
ببینەوە میوانی شاشەی مۆبایلەکانتان
چاوی تەماشاتان لەسەرمان هەڵمەگرن
قەرەبووی مانوویەتیتان بۆ ئەکەینەوە
بە سپاسەوە ..
🦋 پەریسا عوسمانی
☑️ @bezar_mohamad
❤16👍7❤🔥3👏1
Signed priysa
Channel photo updated
Channel photo removed
11 Mar 2024, 04:01 UTC≈7,400 views35 reactionsread 6 August 2026 Photo
🦋 منیش وەک تۆ ..
چیتر هەرگیز
لە مەو بەدوا بۆ هاتنەوەت
هەڵوەدا نیم
چەشنی مردوو
کە دەست بەر ئەدا لە دنیا،
منیش چاوەڕێی دنیا نیم
ئیتر لەسەر ئەو بڕوایەم
هەر وەکوو خۆت بە ئاسانی بڵێم نابێ
هەر وەکوو خۆت ئەبێ منیش دڵم ڕابێ
منیش بڵێم ئەوینی، یەک، سەری، نابێ
ئەبێ بڵێم ..!
دارێ ئەگەر بنچی نەبوو
خوێنیشی، دەی بەری نابێ .
ئەبێ ..
وەکوو چۆن خۆت وتت
" فڕێم داوی فڕێت بدەم ؟ "
لە دڵی خۆم دەرت بێنم
بەڵام،
بۆ کوێ ئەچی " بە ڕێزەوە "
…
👍19👏6💔6😭3❤🔥1
Signed jhina
7 Mar 2024, 05:49 UTC≈6,090 views28 reactionsread 6 August 2026 Photo
🦋 یادگاری ..!
من ناتوانم ..
بەدەست خۆم نیە و قەت نابێ
بەم فیراقە
ئەم منە کۆستکەوتە ڕابێ
مەگەر بمرێ
لە سینەی قەبرستان چابێ .
ئاخەر گیانە ،
کۆی کەمەوە بەقەد
کەونی گەردوون ئەبن
ئەو یادگاریانەی بە خەیاڵما دێن و ئەچن
کۆی کەمەوە ..!
کووچە و کۆڵانی ئەم شارە
پڕ ئەبێ لە
باوەش و وردە ماچی دڵبەرانەی ،
هەرچی عاشق و دڵدارە
کۆی کەمەوە ..!
ئیتر فەرهاد بە شیرین ئەگا
مەجنوونیش قەت خۆی شێت ناکا و
پیاوانە ئاڵقەی ئەوینی
لە قامکی لە…
❤14😭8👍3💔2😢1
Signed jhina
4 Mar 2024, 14:34 UTC≈4,410 views21 reactionsread 6 August 2026 Photo
🦋 هەرگیز ناڵێم ..!
خۆشەویستم
دڵ ئەرخەیان بە لەوەی بە بێوەفا
ناوت ببەم
بەردی شێعرم وەکوو تانە
بەرە و شووشەی دڵت بخەم
نا ئازیزێ
هەرگیز ناڵێم کە چی بە سەرما، هێناوە
کە چۆن دڵمی شکاندوە و
ڕۆشتووە و لە ژێر پێ ناوە
ناڵێم سوێندی
بە زەوین وو زەمان ئەخوارد
لە کەس ناچێی و
ناکەسانی بە قامکەکانی بۆم ئەبژارد،
کەچی ئەویش وەکوو ئەوان
منی بە تەنیایی ئەسپارد
نا مەترسە
ناڵێم ئەوەی بە " خوای جوانی " ناوم ئەبرد
ڕۆشتوە و خۆی ناشیرین…
👍10❤4😭4🔥2💔1
Signed jhina
3 Mar 2024, 03:44 UTC≈4,510 views23 reactionsread 6 August 2026 Photo
🦋 ئەم بەیانیە ..!
ئەمشەو خەیاڵ تۆی بۆ هێنام
لای خۆمەوە ڕایکشاندی
باوەشێک،
وردە ماچی عاشقانەی
دوای نیگایێکی سەحراوی،
تەلیسماوی ..
لە لێو دەر هێناو باراندی
هەناسەتی کرد بە بۆنوو
بەسەرمدا، بادەگێڕانە پژاندی
منی مەستیش کە سەرخۆش بم
شێعری شێتم پێ ناگیرێ
نازانم کامە وشەم بوو
بە بێ ئیزن کوڵمەکانتی
دایە بەر ماچ و گەزاندی
ئەم بەیانیە ئەگەر بە تەزوو
ڕاچڵەکای، هیچ مەژاکێ !
ئەوە من بووم،
ببوورە گەر هەڵمساندی .
🪶 #بێزارموحەمەد
…
👏13❤6🔥2👍1😍1
Signed jhina
1 Mar 2024, 17:39 UTC≈4,130 views16 reactionsread 6 August 2026 Photo
🦋 وەک بیرت بێت ..!
لە دوا جاری یەک بینینمان
چەندین مانگە تێپەڕیوە
وەک بیرت بێت
ئەم خوێندەوە ئەو شێعرانەی
بۆ ئەم عەشقەم دەربڕیوە
هەر ماچێکت کە ئەکردم
لێ ئەسەندم،
شێعری شێتم گیانی لێ ئەگەشتە نیوە
ئەستێرەکان بە شایەد بوون ..
لەسەر نیگات، لە مانگم ئەبڕی سریوە
خۆ ئەمزانی زۆر هەڵەیە و
عاشق وا هەستی دەر بڕێ ،!
هەر ڕۆژێ بێ " لەخۆ دەرچوون "
ئاخیر جەرگی سەر ئەبڕێ
بەڵام پێم لە بەختم ئەنا و
بێ خەیاڵ لە ئەو دنیایە،
هەر ئێشێکم…
👍7😭4❤3🔥2
Signed jhina
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @bezar_mohamad. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.