3 Aug 2026, 06:33 UTC170 views11 reactionsread 8 August 2026 بە ناوی بەرزە ناوی بێ هاوتا
بۆ برای بەڕێز و هێژا دوکتور باقر پیری و بنە ماڵەکەی
هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان- مان پێ گەیشت. بەم هەواڵە دڵ گران بوین.
سەرە خۆشی خۆمان پێشکەشی خۆتان و بنەماڵەی بەڕێزتان دەکەین. خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین. لە خوای میر و مەزن داواکارین ڕۆحیان بە بەهەشتی بەرین شاد کات و سەبووری بو ئێوە بدات.
بەرەی یەکگرتووی کورد ١٤٠٣/٥/١٢
❤10👌1
21 Jun 2026, 15:32 UTC800 views2 reactionsread 8 August 2026 زۆر بەڕێز ئەندازیار کاک حامیدی فەرازی و بنەماڵەی ڕێزداری عەلیمحەممەدی
بۆ كۆچی دوایی خاتوو سوهەیلای خوشكتان، لەناخی دڵەوە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و گشت خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەین، لەیەزدانی مەزن داواكارین كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و ئارامی بەگشت لایەكتان ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
بەرەی یەکگرتووی کورد
۳۱ی جۆزەردانی ۱٤۰٥
https://t.me/berey_yekgrtuy_kurd
❤2
28 Feb 2026, 09:09 UTC746 views4 reactionsread 8 August 2026 بۆ برای بەڕێز و هێژا دوکتور ئەسعەد ئەردەڵان و بنەماڵەی خۆشەویست
ئاگادار بوینەوە کە خوشکی بەڕێزتان کۆچی دوایی کردووە. بەم هەواڵە دڵ گران بوین. خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین و سەرەخۆشی خۆمان پێشکەش بە بەڕێزتان و بنەماڵە و کەس و کار دەکەین .
لە خوای میر و مەزن داواکارین ڕۆحی کۆچ کردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بێت و سەبووری بە خۆتان و بنەماڵەی بەڕێزتان بدات.
بەرەی ێەکگرتووی کورد
١٤٠٤/١٢/١٠
https://t.me/berey_yekgrtuy_kur…
❤4
21 Feb 2026, 19:35 UTC644 views8 reactionsread 8 August 2026 Forwarded from @kashowra
🔴ڕاگەیێندراوی "ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردوستان" بە بۆنەی ۲ی ڕەشەمە، ڕۆژی جیهانی زمانی دایک
پێڕاگەیشتن بە بابەتی خوێندن بە زمانی دایکی لەو بابەتانەیە وا بە پێی لایەنە مافی، کۆمەڵایەتی و دەروونناسییەکان دەکەوێتە بواری مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤەوە. هیچ وڵاتێک ناتوانێت بە هێنانە گۆڕی بیانووە پڕووپووچەکان وەکوو هێمنایەتی گشتی و هێنانە ئارای ئەم لێکدانەوە کە ئەم بابەتە بابەتێکی ناوخۆییە، لە ئەرکی دابین کردنی پێێداو…
❤8
21 Feb 2026, 10:03 UTC442 views5 reactionsread 8 August 2026 Video
پێشکەشکردنی سروودی شیرین و خۆشە زمانی کوردی لەلایەن گرووپە جوان و لەبەردڵانەکەی کاک مەسعوود یارە لە ڕێوڕەسمی بەشکۆی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی بەیان
https://t.me/berey_yekgrtuy_kurd
❤5
21 Feb 2026, 09:21 UTC698 views2 reactionsread 8 August 2026 بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی تایبەت بە ٢١ی فێورییە(٢ی ڕەشەمە) ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، لە شاری بۆکان
دۆینێ ڕێکەوتی ١ی ڕەشەمە، ناوەندی فەرهەنگی فێرکاریی بەیان، بۆ ڕێزگرتن لە ٢١ی فێورییە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، ڕێوڕەسمێکی پڕشکۆیان لە پێشانگای پەیکەرسازیی مامۆستا ڕێبین حەیدەری بەڕێوە برد.
لەو ڕێوڕەسمەدا کە بە بەشداری زۆربەی شاعیران و نووسەران و ئەدیبان و ئەندامان و نوێنەرانی ناوەن…
❤2
21 Feb 2026, 09:21 UTC735 views4 reactionsread 8 August 2026 مامۆستا موحسین جەڵدیانی یەکێکی دیکە لە وتاربێژانی ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی بوو.
ناوبراو باسی لە دەوری ڕووناکبیرانی کورد لەسەر گەشەی زمانی کوردی، باسی یەکەم قۆناغی فێرکاریی زمانی کوردی بە پێشەنگایەتی عەبدولڕەزاق بەدرخان، ڕۆڵی مەلا محەممەدی تورجانیزادە لە دامەزراندنی ڕۆژنامەی ڕۆژی کورد، ڕۆڵی دەسەڵاتی پەهەلەوی لە بەرگریکردن لە خوێندن بە زمانەکانی غەیرەفارس، هەوڵی ڕووناکبیرانی کورد لە ساڵانی ۱۳۰۵ تا ١…
❤4
9 Feb 2026, 08:48 UTC703 views1 reactionsread 8 August 2026 ململانێی ئێران و ئەمریکا لە چوارچێوەی نەزمی جیهانیدا
ڕەخنەیەک لە شیکارییە ڕووکەشییەکان
بەشێکی بەرچاو لەو شیکاریانەی کە لەسەر ململانێی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خراوەتەڕوو، چوارچێوەیەکی تیۆری یەکگرتوو و ڕوانگەیەکی شیکاری ڕوونیان نییە. ئەم شیکاریانە بە شێوەیەکی سەرەکی سنووردار دەبن بە وەسفکردنی ڕووداوە بەشییەکان یان نوێنەرایەتیکردنی میدیایی گرژییەکان، بەبێ ئەوەی بە شێوەیەکی دروست ئام…
❤1
9 Feb 2026, 08:48 UTC739 views2 reactionsread 8 August 2026 دواجار کێشەی سەرەکی لەگەڵ ئێران تەنیا فشارە دەرەکییەکان یان سیاسەتەکانی ئەمریکا نییە، بەڵکو بێتوانایی پێکهاتەی حوکمڕانی لە تێگەیشتن لە لۆژیکی نەزمی جیهانی و پێناسەکردنی ستراتیژیی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان و تێپەڕاندنی وەهمی دەسەڵاتە. هەتا چارەسەری ئەم پرسە بنەڕەتییانە، ئێران بەبێ گوێدانە چڕیی گرژی و ئاستی دانوستان، وەک گۆڕەپانی شەڕ دەمێنێتەوە، نەک یاریزانێکی کاریگەر لە سیستەمی نێودەوڵەتیدا.
✍ وایڵز
وەرگێڕان: م. ڕەزە…
❤2
7 Feb 2026, 08:46 UTC895 views9 reactionsread 8 August 2026 بنام خداوند جان و خرد
کزین برتر اندیشه برنگذرد
بیانیهی جمعی از حقوقدانان و وکلای کورد ایران در دفاع از کوردهای سوریه،
جلوگیری از کشتار و ایجاد ثبات و توسعه در آن سرزمین با تضمینهای بینالمللی
روزهای سختی پیشرویِ بشریت است؛
جنگ از هر سوی زبانه میکشد و هر خشونتی و هر جنایتی، بهسان خنجری است فرود آمده بر پیکرهی تمامِ بشریت. در این میانه، تنها انسانهایند که دردمندانه روزگار سپری میکنند و آوارهگی را بر دوش میکش…
❤6👍3
30 Jan 2026, 07:24 UTC≈1,360 views14 reactionsread 8 August 2026 پیام تسلیت ۵۰ فعال مدنی، سیاسی و حقوق بشری کردستان به خانواده های جان باختگان اعتراضات دی ماه ۱۴۰۴
⚫️ایام غم نخواهد ماند
◾️در این روزهای تلخ که جان هزاران نفر در خیابان های کشور از دست رفت و خانواده های بسیاری در سوگ و ماتم عزیزان خود هستند، فرصت همدلی و همراهی با این خانواده های داغدار به دلیل قطع شبکه های ارتباطی میسر و میسور نشد.ما شماری از فعالان سیاسی، مدنی و حقوق بشری کردستان مراتب تسلیت خود را به هزاران خانواد…
❤14
24 Jan 2026, 19:10 UTC783 views10 reactionsread 8 August 2026 2ی ڕێبەندان!
بیرەوەریی دووی ڕێبەندان
دەمخاتە سەر بەستە و بەندان
ڕێبەندانی ڕێنوێنە
لە داگیرکەر سەرشێوێنە
هەڵات هەڵات لە هەموو دیاران
پێ پلیکەی دێو، تەختی تاران
دوژمنی کورد جێ پێی لێژە
با بگێڕین گەڕەلاوێژە
(نەمر سوارە)
مێژووی تێکۆشانی ڕزگاریخوازی گەلی کورد پڕە لە ڕۆژانی گەشاوە، یەکێک لەو ڕۆژانە 2ی ڕێبەندانە کە کۆماری کوردستان دامەزرا.
دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە دۆخێکدا بوو کە گەلی کورد لە خەبات و چالاکیدا بوو…
❤10
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @berey_yekgrtuy_kurd. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.