21 Jun 2026, 15:10 UTC≈1,180 views16 reactionsread 7 August 2026 File
[ وەرزی تێپەڕیو ]
✍ #بەختیار_ڕەحیمی
🎸🎤 #ژیری_دەسکرد
[ وەرزی تێپەڕیو ]
بەسته ئەی گوڵ بۆ لە سەر سەوزەی بەهار
بولبولی عاشق دەتۆرێنی بە ناز
کێ لە هەردی دوورەکانیدا ژەمێ
بۆت دەبوو بە سێبەری ڕاز و نیاز ؟؟
بۆ لە بیرت چوو کە پەروەردەی دڵ و
حاسڵی فرمێسکی چاوانی منی
ئەو دڵەی لیپی ئەوینت بوو دەمێ
کەی خودا بەردارە وا پێی لێ بنی ؟
بۆچی نازانی کە پێک و دوو لە مەی
تاوێ سەرخۆشی دەداتە پیاوی ژیر ؟
بێت و دەریای دیدە داپۆشێ لەشی
سە…
❤14👏2
8 Oct 2025, 18:01 UTC269 views29 reactionsread 7 August 2026 Video
شێعرێک پڕ بە پێستی ئەم ڕۆژانە کە ژیری دەستکرد کردی بە گۆرانی...
[نامەیەک لە تەنگانەدا]
خۆشەویستم
زویر نەبی ئەگەر دەمێکی درێژە
شێعری تەڕ و نازدارم بۆت دانەناوە
دڵگران نەبی گیانەکەم
ئەگەر ماوەیەکی دوورە
تاڵ بە تاڵی قژی خاوتم
نەچنیوە بە هونراوە
لێم زیز نەبی
ئەگەر پێچەوانەی جاران
ڕۆژگارێکە من ئەتوانم
بە بێ تۆ بژیم و نەگریم
لێم ببورە ئەگەر هەست دەکەی کە ئیتر
وەکوو ئەوسا عاشقت نیم
نا گیانی من
خوا دەیزانێ
هەزار خونچەی ز…
❤19👏6💯3🔥1
13 Apr 2025, 17:01 UTC384 views14 reactionsread 7 August 2026 [ وەرزی ئارەزوو ]
بەهــارێکـیتریـش هـات و ئـەتـۆ نـیت و مـنیش ماوم
چ مانێکی؟ کە وا تـــاوێ تەمی نـەڕەواوە زووخــاوم
وتـم ئــــاوی حــەیـاتی بــۆ ژیـــانی تـا هــــەتـایی دڵ
ژیـان ڕابـورد و مـن هـێشتا بـە دڵ تـاوێکی نـەژیـاوم
نەمــامی لاوەتیم ون بـو لـە تــۆزی بـاڕەشی بـەخـتم
بە هـــەوڵیـشم بـەرەو هـیوایە هـەر هەڵنایە هەنگاوم
ئــەتــۆ لـە کوێی پـەلم بگری بـەرەو ئـاواتی دێـرینم ؟
ئـەوا مـن لەو ســەری ڕێـگاوە بۆ دیـ…
❤7👍6👏1
21 Mar 2025, 05:30 UTC330 views20 reactionsread 7 August 2026 File
هاوڕێیانی بەڕێز و ئازیزم ، سەرەتای ساڵی نوێ و هاتنی بەهارتان لێ پیرۆز بێ
هیوادارام لە گەڵ جێگۆڕکێی سەرما و ڕچە ، بۆ سەوزە و سەیران ، حاڵ و باڵ و ژیان و دنیای ئەم خەڵکە و ئەم نیشتمانە ئازیزەیش، بگۆڕێ بەرەو خۆشبەختی و بەهاری ڕاستەقینە...
براتان بەختیار
1/ خاکەلێوەی /2725
https://t.me/baxtyar_rahimi
❤11🔥5🙏4
12 Sept 2024, 16:36 UTC537 views4 reactionsread 7 August 2026 #ساقینامە
(بەشی دوهەم)
دە بـۆم بـێـنـە لــە کـووپـەی بـادە چۆڕێ
بـە پـێـکێ حـاڵ و بــــاڵــم بــا بـــگــۆڕێ
شـــەڕی مــان و نــەمــانی ژیـنـە ئـامـان
نەگەی پێم پەیکەرێکم وشک و بـێگـیان
درەخــتـی گـڕ لە نـاخــا هـــــەڵــکـــراوم
نــــەمــامی ڕێــخـە کـــــرمــۆڵــی ڕزاوم
نــە بـایـە پـــرچ و پـــۆپــم ڕادەژێـــنـێ
نــە ئـاونـگـم لــە پـەلـکـا بـــۆ دەمــێـنـێ
وەکــوو ســـەوداگــەرێکی م…
❤2👍2
12 Sept 2024, 10:01 UTC350 views2 reactionsread 7 August 2026 لە وڵاتێک ، کە ڕۆژگاری تاریکتر لە شەوەزەنگ بن ، ئێتر شێعر ، چۆپیکێشی شایی کام کۆڕی هەتاو بێ و ساز و ئاواز و گۆرانی ، لە جەرگەی کام ڕەشبەڵەکی ئەستێرەدا سەر هەڵ بدەن ؟ یان سروەی چیرۆک و پەخشان ، پرچی کام بووکی پەلکەزێڕ شانە بکەن ؟
مەنعی گریانی منداڵی برسی مەکەن..
منیش پێم خۆشە هەیبەری هەمیشەییم ، سەوزە و ڕووباری پڕ تاف و دارستانی بە جریوە و چاوی کاڵ و لێوئاڵی پەریشێوە بێ، بەڵام کام ئاواز لە کەوێک ، کە نەیزانی چ تامێکن …
👍2
19 May 2024, 17:54 UTC412 viewsread 7 August 2026 گۆڤاری ژمارە ٤۸:
لە داوێنی ئاربەبا
جۆزەردانی ۲۷۲٤
(۱٤۰۳ی هەتاوی)
سەرنووسەر: #ک_د_ئازاد
ژیاننامەی کاک بەختیاری ڕەحیمی گۆشخانی
"زسـتان هەرەسی بە لاوێتیم هێـناوە
بە پروشە پروش سەری لە سەر هەڵداوە
وا وەرزی ئەوین تێدەپەڕێ و من هێشتا
شێخاڵی دڵم ڕچەی بە کەس نەشکاوە "
بەناوی داهێنەری وشە
مامۆستا بەختیار ڕەحیمی
شاعێرێک لە ڕەگەزی داربەڕووەکانی"کۆساڵان"
بەرامەیەک لەتیرەی هەزبێیەکانی"کوڕەمیانە"
مەلێک لە "هەوارە بەرزە" …
28 Apr 2024, 07:33 UTC361 views2 reactionsread 7 August 2026 🔜 دو ڕێیان 🔚
من ئەگەر بۆ تۆ
خۆشەویستێک نیم
تەزووی ئەوینت بێنم بە لەشدا
گیانە قەی ناکا
ئەگەر نەمتوانی زۆر نا مۆمێک بم
لە شەوی ڕەشتا
گیانە قەی ناکا
کە خۆشەویستیم
نەبوو بە خشت و
کەلێنی ماڵی ئەوینی دڵتی پڕ نەکردەوە
قەی ناکا گیانە
کە مەلی ڕۆحت بارانە شەوێک
لە ژێر سرمیچی ئاسمانی مندا خەو نەیبردەوە
قەی ناکا گیانە
پێچەوانەی تۆ
من لە تۆی ڕنوی زستانیشدا بم
هەر بە یەک تیشکی بەرۆچکەی چاوت
گەرم دەبمەوە !
لە گەرمەی کۆڕی ماتەمە…
❤2
19 Feb 2024, 15:04 UTC751 viewsread 7 August 2026 [ گـلەیی ]
چ هــەوایـەکی تــەژی تـەم لـە وەتــەنـدایـە خـودا
هـەر شەوە و ڕۆژ لە کەلی ئەم گەلە هەڵنایە خودا
وەرزی بـارانە بـەڵام بـێ پـەڵـە مـاون کــەش و کـۆ
تـۆوی ئـاوات و حـەزم بــۆچـیـە دەر نـایە خــودا ؟
نـە لـە دەر سۆزێ لـە سـازە و نە لە دڵ تاری ئەوین
لـێـرەدا عـەهـد و وەفــا بـەنـدە بە هـەودایە خـودا
لـە وڵاتــێــکی دەبـوو عـالــەمـی شــاهـانـە بـــژیـن
هەرچـی خـۆشبەخـتیە بەختی لە خەوندایە خودا
ناحەقم مەگر…
25 Sept 2023, 17:58 UTC703 views1 reactionsread 7 August 2026 [ سکاڵا ]
ئــــــای خوایە گیان
چیم پێ دەبڕێ
لەسەر مافی خوراوی من
لە قیامەت
چەوسێنەرێک بسووتێنن؟
بە ئازاری
کامە ئازار لە جەستەم کەم دەبێتەوە؟
کام زامم خۆش دەبێتەوە؟
کوا بە تێ هەڵدان و سووتان
ژانم دەبێتەوە بە نان ؟؟؟
ئەی خوایە گیان
ئێستا من زاریان دوریوم
ئێستا پرزەیان بڕیوم
ئەمڕۆ من ملم شکاوە
ئەمڕۆ من تێم هەڵ دراوە
ستەم ئەمڕۆ لە بەر چاوم
قەپ قەپ مافم هەڵ دەلووشێ
دەستی زوڵم
ئەمڕۆ ..
ئەمڕۆ..
ئەمڕۆ زاری من دەگ…
❤1
11 Sept 2023, 17:20 UTC428 views1 reactionsread 7 August 2026 #عەشقێکی_کەم_خایەن
چ دێــر هـات و چ زوو ڕۆیـی ئــەوەی ڕۆحی ڕەوانم بوو
ئــەوەی لـەم کـەس کـەسی بـازاڕەدا ، ئارامی گیانـم بوو
کـەسێکی وا سـەری سێبەر بوو بۆ سەقفی ســەکــۆڵانم
لـە عــەردی نــووتـەکــیشمــدا هـــەتــاوی ئـاسـمانم بـوو
شــنەی شـەوگـاری گــەرمـاژۆ بـوو ، ڕابــرد و نـەگـێـڕاوە
وەکوو ئەو خوایە هەر بۆخۆی دەلیلی مەرگ و مانم بوو
بـەڵێنـی دابــوو تـاکــوو خـەم بـەرۆکـم بـەر نـەدا نـەڕوا
کەچی بـۆ خـۆی لە ئـا…
🔥1
8 Sept 2023, 17:28 UTC376 viewsread 7 August 2026 ]چل وێنە[
بارگەت پێچاوە کە وەکوو ساڵی ساڵان
بەینێکیتر
بۆ ماوەیەک
لە وڵاتی مندا دیسان ببیە میوان
وەرە گیانە
خۆ ئەزانی من لەو عومرەم
چەند تۆم دیوە
شێعرێکی گۆنا خرپنم بۆت نووسیوە
تۆ دۆستی لە مێژینەمی و
من وێنەی چل ساڵێک لەتۆم
بە دیواری ئەم دڵەمدا هەڵواسیوە
سەرنجی هەر کامی دەدەم
گریانێکی چڕ دامدەگرێ
لە یەکمدا منداڵێکی چوار ساڵانم
کراسێکی ئەستێرەدارم لە بەردایە و
لە ناوڕاستی چەن پیاوێکدا خپ بۆی خەوتووم
کە ئێستا هیچکام…
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @baxtyar_rahimi. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.