29 Mar 2025, 20:18 UTC357 viewsread 6 August 2026 Photo
ببینرێ یان نەبینرێ مانگ بە ئامێری مودێڕنیتە
لە لای من جێژنە گەر بینیم هیلای ژووری چاوەیلت
چ موحتاجی خەڵاتی مانگی پیرۆزم لە لای یەزدان
خەڵاتم بێ ئەگەر گیانە دڵۆپێک خاتر و مەیلت
✍ عەتا ساڵح پوور ، جێژنی ڕەمەزانی ۲۷۲٥ ی کوردی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔@ata_salehpour
Signed atasalehpour
26 Mar 2025, 03:42 UTC366 viewsread 6 August 2026 ،،، مەرگە خەون ،،،
شار کپ و بێ دەنگە بۆچی کەس وڵام ناداتەوە؟
دەنگی درگا کەڕ ئەکا گوێ ، کەس نیە بیکاتەوە
خۆر نەڕسکاوە ،تەمە سەرتاسەری ئاسمانی شار
ئای لە بۆ بارانەیێ روخساری شار بشواتەوە
ئەمن و ئەو کووچەی دەمانێ سوجدەگامان بوو بە جووت
چاوەڕێ بووین بێت و لایێکی لە لامان کاتەوە
سێبەری کووچە بە سەردا هات و هەڵنەکرا چرا
کەس نەبوو ئەو پەنجەرە گەر پەردەکەی داداتەوە
تۆ کە سەودای وات لە سەردا بوو بگۆڕی کووچەکەت
بۆچی نەتوت…
Signed atasalehpour
21 Mar 2025, 20:01 UTC368 viewsread 6 August 2026 دیارە ئەم ساڵیش پێشوازی لە نەوڕۆژێکی تر دەکەین. بەڵام بە قەولی مەدهۆشی شاعیر ئەگەر زۆرینەی کات لە مێژووی گەلەکەماندا نەتوانراوە و ــ ڕێی پێنەدراوە ــ نەورۆز بە خۆشی و سەربەستی پیرۆز بکرێت، یا ئاگری نەورۆز بکرێتەوە، بەڵام ئەو ئاگرە لە دڵی هەموو کوردێکدا کڵپەی سەندووە.
بە هیوای سەربەستی و دڵخۆشی بۆ نەتەوەی کورد.
لە درێژەدا نەورۆزانەی چەن شاعیری سەردەم(وەک سەندنەوە) پێشکەش ئەکرێت (شێعرەکان هی ئەمساڵ نییە).
🌴نەورۆز🌴
…
Signed atasalehpour
15 Mar 2025, 16:27 UTC347 viewsread 6 August 2026 پێشکەش بە باڵای هەمیشە بەرزی هەڵەبجە
🌾 بۆ هەڵەبجەی سوور 🌾
دەم بەیانە و پێنج هەزار گوڵ ئەرخەوان
دەم ترەک بوون و لە دوا کەرتی خەوان
پێنج هەزار دڵ پڕ لە بریا و ئارەزوو
ساف و بێگەرد هەر وەکوو ئاوی ڕەوان
پێنج هەزاریش گوڵ گەنم، باڵانەمام
بێکەتەوڵە و بێ مرۆر و بێ چەوان
کەرت بە کەرتی وەرزی تاریکی ڕەوی
چاوەڕوانی یەک ترووسکەن وەک شەوان
کەی دەزانن دوژمنی سوێندخۆری کورد؟
خەونی خەردەل هەر دەبینێ بۆ ئەوان
بۆ ئەوانەی باس ل…
Signed atasalehpour
1 Mar 2025, 16:37 UTC941 viewsread 6 August 2026 Photo
ئەوەی ئەمڕۆ لە بەڕۆکی نیشتمان و چاوی گەلێ ئەتکێتە خوار
ڕووبارێکە
بێ زیاد و کەم،
پێچەوانەی یاسای بەفر
ناڕژێتە ناو
دەریای ستەم .
ڕۆحتان شاد شاخەوانانی وڵاتەکەم
✍عـەتا ساڵح پوور . 1403/12/11
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔@ata_salehpour
Signed atasalehpour
31 Aug 2024, 19:35 UTC618 viewsread 6 August 2026 ببوورە ئەی شەقامی شارەکەم لێم
کە نەمتوانی بە پێی بڕیارەکەم بێم
ئەوەی نەمدیوە هەرگیز و لە دڵماس
وتی دێم و وتی دێم و وتی دێم
چ تابلۆیێک ئەبێ ئەو دیمەنە گەر
من و تۆ بین و ئەو نەمدیتوە هەر
شەقام چەندە خوماری پیاسەیێکم
کە هۆشم چرکەساتێ بێتەوە ســەر
شەقام ئێوارەیێک بۆم دەستەبەر کە
لە بەدعەهدیم بڕێک سەرفی نەزەر کە
بە جێ بێڵێ دڵ و جار جار بڵێم پێی
لە پێش چاوم لە سەر سینە گوزەر کە
شەقام تۆ بیت و تەنگی بانگی شێوان
بدە ئەو …
Signed atasalehpour
27 Aug 2024, 18:44 UTC594 viewsread 6 August 2026 لە گەڵ داری بەڕوو کردووتە باڵا
دەچیت و دێی لە سەردێڕی هەواڵا
پەچەت تاتا، لە گەڵ جامانە تێکەڵ
چـــەنێ جوانە کە هێمایـــە لە ئاڵا
✍ عــەتا ساڵح پوور 1403/6/6
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔@ata_salehpour
Signed atasalehpour
20 Mar 2024, 16:27 UTC801 viewsread 6 August 2026 نەورۆز ئەکەم بە مێخەک و ئەیدەم لە بەرۆکی شاخێ
نەورۆز ئەکەم بە ملوانک،ئەیکەمە گەردنی باخێ
لە سەر دوندی هەر چیایێک ئاگرێ دا ئەگرسێنم
مزگێنی نەمانی زوحاک بە گوێتاندا ئەچرپێنم
✍ عـــەتا ساڵح پوور
نەورۆزی 2724 کوردی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔@ata_salehpour
Signed atasalehpour
2 Mar 2024, 20:50 UTC≈1,440 viewsread 6 August 2026 سەوزە پۆش
گەرچی جەستەم دیلی ئەم ماڵە کەنار و چۆڵەیە
دڵ پەڕیوەی دەور و پشتی ئەو تەلار و هۆڵەیە
بست بە بستی لێ تەنیوم مۆتەکەی شەوگاری تار
تۆ بڵەی بەختی ڕەشم بێ یان تەوژمی تۆڵەیە؟
من گوناحم هەر ئەوەندەس دڵ گڕووی تۆی گرتوە
ئەم گوناحە خۆ نەریتی ئادەم و ئەم خۆڵەیە
سەوزەپۆشە بەژنەکەت چ بکەم بەهاری زەندەگیم
چاو ئەگێڕم نیشتمانم پڕپڕی کرمۆڵەیە
زۆر ئەترسم هەر وەکوونێ گوڵ شکۆفەی دەم ترەک
هەڵ وەرێنێ دژبەری ئەم تۆف و سەرما و …
Signed atasalehpour
14 Feb 2024, 15:06 UTC668 viewsread 6 August 2026 File
ڕۆژی خۆشەویستی
🌹ڤاڵانتاین🌹
✍شێعری : عەتا ساڵحپوور
🎼خوێندنەوە : مامۆستا سمکۆ پاکزاد
@smkoopakzad
کاناڵی شێعر و نووسراوەکانی عەتـــا ساڵح پوور 👇👇
🆔 @ata_salehpour
Signed atasalehpour
14 Feb 2024, 15:01 UTC648 viewsread 6 August 2026 ❤️ڕۆژی خۆشەویستی(والێنتاین)❤️
ئای کە ئەمڕۆ،چەن هەناسەم تازەیە
چەندە گوێچکەم، ئاشنای ئەو سازەیە
دەم بەیانە، خەو لە چاوانم تەری
ئا، ئەرێ، هەر سازی ئەو ئاوازەیە
بەند بە بەندی سۆز و ئاە وناڵەیە
لای خوداوەندی ئەوینیش ،گازەیە٭
ئەو نیشانە و ئەم هەناسانە ئەڵێن:
پێم کە ڕۆژی ئەم دڵە، ناسازەیە
کۆتەبڕ نابێ درەختی حەز ، ئەبەد
دژ بە تەور و ، ئەو دەسە ئامرازەیە
گشت لق و پۆی هەڵ بپاچن، بێ گومان
هەڵ ئەداتۆ، هەڵگری ئەو ڕازەیە
خ…
Signed atasalehpour
9 Feb 2024, 20:18 UTC913 viewsread 6 August 2026 """ بــێرەوە ۲ """
تەیری ئامێزت بڵەی کەنگێ لە گەرمێن بێنەوە؟
گۆڵچرۆی ژاکاوی ئۆقرە چڵ بە چڵ بژیێنەوە
سووڕی دەوران گەرچی ناسازە لە گەڵما تا بووە
مەرد بە ئەمجارە بە سازی ئەم دڵەی بخولێنەوە
چاوی چەن نامەم ئەمێستاش مۆڵەقی ئەسری سڕن
وان بە دەم شاڵاوی ڕەش بای مەنتەقەی گەرمێنەوە
شەختە لێی داوە وشە و دێڕ و سەراسەر هەستی من
بێرەوە با نوختە و پیت بۆ غەزەل بتوێنەوە
داخراوە مەرزەکان ، بازاڕچەکانیش تەختەیە
خۆشەویستی بێ سنوورە،…
Signed atasalehpour
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @ata_salehpour. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.