25 Jul 2026, 11:43 UTC411 views1 reactionsread 7 August 2026 Video
شار
لەم شەقامەدا،
برسییەتی ئەتکێ!
لەو کۆڵانەدا،
ماندوویەتی باڵ ئەگرێتەوە!
جۆگەلەکان لێوارڕێژی هەژارین و
هاکا لافاو شاری برد!
لێرەدا نان مەرگێکه و
هەموو ڕۆژێ دەچینە بەرەوپیری!
سەرما ئەمانپڕووکێنێ!
له گەرماش چلووره ئەبەستین!
لەم شارەدا،
مەرگیش ڕۆژی هەزار جار خۆی ئەمرێ و
ئەوەی بۆ چرکەساتێکیش سەردانی نەکردین،
هەر ژیان بوو!
ژیان؟!
کوا ژیان؟!
ژیان پێکەنینێکی نیوەگیانه!
هیوایەکە و
هەموو ساتێ پەتی خۆی هەڵئەواسێ!
ئیتر لەم ش…
❤1
Signed سەرڪەوت
21 Jul 2026, 19:03 UTC109 views2 reactionsread 7 August 2026 File
وتار:
کۆتایی ئەدەبیاتی عاشقانه؛ دەستپێکی ئەدەبیاتی مرۆیی
✍ : سەرکەوت
@Sarkawt1
.
❤2
Signed سەرڪەوت
16 Jul 2026, 12:11 UTC64 viewsread 7 August 2026 هەمان قسەی پێشوو ئەڵێمەوە:
جوان نییە خۆت بڵێی ئەوە له فڵانه شوێندا وتارم هەیه و...
بۆیە نەک وەک خاوەنی وتارەکە، بەڵکوو وەک ئەندامێکی بچووکی بنکەی مەولەوی کورد خۆشحاڵ دەبم تەشریف بێنن.
Signed سەرڪەوت
15 Jul 2026, 09:54 UTC76 viewsread 7 August 2026 Photo
دانیشتنی سێشەممانەی بنکەی فەرهەنگی ئەدەبی مەولەوی کوردی سەقز
📚 بابەت:
پێشکەش کردنی وتارێک
لە لایەن شاعێر و نووسەر: سەرکەوت ئەمینی
لە ژێر ناوی:
«کۆتایی ئەدەبیاتی عاشقانه؛ دەستپێکی ئەدەبیاتی مرۆیی»
🗓 ڕێکەوت: 30ی پووشپەڕی 2726ی کوردی
🕰 کاتژمێر: 5ی ئێوارە
🏢 شوێن: ژووری ژمارە 5ی خانە فەرهەنگ
هاتن بۆ هەمووانە
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنکەی فەرهەنگی ئەدەبی مەولەوی کوردی سەقز
.
Signed سەرڪەوت
20 Jun 2026, 03:11 UTC550 views1 reactionsread 7 August 2026 Video
مەرگەتاڵ
لە پاڵ بیرەوەرییەکدا،
قاقا ئەبارێم و
بێزم لە خۆ دێتەوە!
هۆ یادگاره نەختە شیرینەکە!
ئیتر ئەم ڕۆحە گەرمە ئەسڕمەوە و
ئەنووسم:
بەناوی بەرگە دڕاوەکان!
ئەم گیرفانە قەتیس ماوانه
هەر قەتیسن لێره و
ئەم چاوە هەتیوانه تاهەتایه چاوەڕێن!
ئەنووسم:
بەناوی عەداڵەتی مردوو!
بەناوی یەزدانی هەمیشه خەوتوو!
بەناوی نیشتمانی هەتاوی درۆیین!
بەناوی خۆرەتاوی سەرمابردوو!
ئیتر ئەوین ڕەش ئەکەمەوە!
سپی سپی ئەنووسم تووڕەیی!
سەوز سەوز ئەنو…
❤1
Signed سەرڪەوت
16 Jun 2026, 17:40 UTC220 views1 reactionsread 7 August 2026 File
وتار:
ئەدەبیات؛ بێئەدەبییەکی داهێنەرانە
✍ : سەرکەوت
@Sarkawt1
.
❤1
Signed سەرڪەوت
12 Jun 2026, 23:51 UTC102 viewsread 7 August 2026 جوان نییە خۆت بڵێی ئەوە له فڵانه شوێندا وتارم هەیه و...
بۆیە نە وەک خاوەنی وتارەکە، بەڵکوو وەک ئەندامێکی بچووکی بنکەی مەولەوی کورد خۆشحاڵ دەبم تەشریف بێنن.
Signed سەرڪەوت
12 Jun 2026, 22:43 UTC107 viewsread 7 August 2026 Photo
دانیشتنی سێشەممانەی بنکەی فەرهەنگی ئەدەبی مەولەوی کوردی سەقز
📚بابەت:
خوێندنەوەی وتارێک
لە لایەن شاعێر و نووسەر:
سەرکەوت ئەمینی
لە ژێر ناوی" ئەدەبیات؛ نەک بە مانای ئەدەب، بەڵکوو وەک بێئەدەبییەکی داهێنەرانە"
هاوکات خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی کاری دۆستان
🗓ڕێکەوت: 26ی جۆزەردانی 2726 کوردی
🕰کاتژمێر: 5ی ئێوارە
🏢شوێن: ژووری ژمارە 5ی خانە فەرهەنگ
هاتن بۆ هەمووانە
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنکەی فەرهەنگی ئەدەبی مەولەوی کورد…
Signed سەرڪەوت
31 May 2026, 00:00 UTC129 viewsread 7 August 2026 Photo
Photo, posted without a caption
Signed سەرڪەوت
5 May 2026, 01:27 UTC539 viewsread 7 August 2026 Video
خودا
هۆ خودا!
خودا ترسەنۆکەکە!
منم ئەهریمەنە تەنیاکه!
ئەمێستا ئەم ئەهریمەنە،
هێورترین تووڕەییە!
هومێدوارترین بێهیوایە و
هەرمانترین مردووه!
ئیتر نابێتە نسارترین خۆرەتاو بۆت و
دەرکراوترین تاکەعابدی ئەو بەهەشتەیە!
هۆ گەورەترین بچووک!
هۆ دیارترین نادیار!
هۆ مێهرەبانترین دیکتاتۆر!
نوقمی کامه خەیاڵی بەتاڵی؟!
خەوتووی کام نوقڵەشەوی تاڵی؟!
هۆ ناودارترین بێناوی دنیا!
چاوی تەماحت خستووەتە سەر کامە ئێلاهە؟!
دە سا له کوێی…
Signed سەرڪەوت
6 Apr 2026, 19:06 UTC126 views1 reactionsread 7 August 2026 وابزانم پێویست بەوە ناکا باسی خێرایی گۆڕانکارییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و بە تایبەت ئێران بکەم و لە ڕاستیشدا کاری من نییە، ڕووی دەمم لەم بەشەی کوردستانە که بە خاکی ئێران لە قەڵەم دراوه، هەرچەن ئەم قسەشم ئەچێتە نێو بازنەی مێژووییەوە بەڵام من ئەمەوێ خۆم لەم باسەش دوور بخەمەوە و باسی ئێستا و داهاتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەم.
هەروەها که دەزانن ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەوخوارکەی ڕووخاندایه و نەمانی دوور نییە، ئێستا…
❤1
Signed سەرڪەوت
27 Feb 2026, 00:19 UTC818 views6 reactionsread 7 August 2026 Video
ئەشرەف
لەم سەرەدا،
چرۆ چرۆ مەرگم ئەپشکوێ و
هەر ناویشم زیندووە!
زیندووترین تەرمم!
ئاخ کە چەن مردووترین گیانم!
چەن ئەم جلەمەرگەم لێ دێ و
من هەر ناتوانم لەبەری کەم!
ئەم خەوەمەرگەش لە مێژە بەڕێگاوەیە و
نازانم کەی بچمە بەرەوپیری؟!
ئیتر ماندووم لە مرۆڤ بوون و
ئەمەوێ ئاژەڵترین ئەشرەف بم!
بێزم دێتەوە لە مرۆڤ بوون و
با دڕندەترین دڵڕەحم بم!
تاقەتی مرۆڤ بوونم نەماوە و
با شەریفترین ئەهریمەن بم!
ئێوەش هەر بە ئەشرەفناوێک بنازن،…
❤4👍1🔥1
Signed سەرڪەوت
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @Sarkawt1. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.