6 Aug 2026, 16:59 UTC16 views1 reactionsread 6 August 2026 2+2= 1
هەڵەیە
دوو کۆ دوو یەکسانە بە یەک هەڵەیە، نەک لەبەر ئەوەی کوردستان پێنج پارچەی پێکەوە گرێدراوە و پارچەیەکی دابڕاویشی لە خوراسانە. لەبەر ئەوەی ئەو هێمایە لە مێشکی داگیرکراوێکەوە سەرچاوەی گرتووە، مێشکی کەسێک کە خۆی لە چاوی داگیرکەرەکەیەوە دەبینێت. کەسێک کە هەڵوێستەکانی کردەوەی پەتی و خۆماڵی نییە، بەڵکوو دژکردەوەیە بە کردەی داسەپاوی داگیرکەران.
ئەگەر ئەو هاوکێشەیە لە مێشکی کوردێکەوە سەرچاوەی گرتبوایە کە پەتی بیر د…
❤1
Signed Nasiry Xatuzin
6 Aug 2026, 01:15 UTC91 views4 reactionsread 6 August 2026 من هەر زوو گوتم، مەلا ئێران چاکی مام ئامریکا تڕامپی بە گەرووی هورموزەوە خافڵاندووە. ئەو سوورە زڕتەحۆلە خەڵکی ئامریکا چەندە بۆ گاڵتە پێکەنین هێنایانە سەر کار، هەر ئەوەندەش گاڵتەجاڕانە و پێکەنیناوی سیاسەت دەکات!
دەڵێی منداڵە، بە مەمکەمژە، مژینی مەملی مەمانیان لەبیر بردووەتەوە.
😁3👌1
Signed Nasiry Xatuzin
30 Jul 2026, 11:32 UTC209 views5 reactionsread 6 August 2026 کوردیی خواروو:
https://www.instagram.com/reel/DbWtkrYsm_h/?igsh=MXUxMHc1YzN3dWxpeA==
❤5
Signed Nasiry Xatuzin
23 Jul 2026, 10:29 UTC333 views13 reactionsread 6 August 2026 پەڕتووکێکی نوێم لە ئاڵمانییەوە کردووە بە هۆنراوە، فەرموون سەرەتا خۆتان چێژی لێ وەرگرن، پاشان بۆ دار و بەردی بنێرن.
https://www.instagram.com/reel/DbIYWJVtSCc/?igsh=Mnd0M3M0MDI2Z2xo
❤6😁4👍3
Signed Nasiry Xatuzin
21 Jul 2026, 22:26 UTC338 views7 reactionsread 6 August 2026 Photo
دوو وێنە کە سەرپێیی کێشابوومنەوە، دا بە ژیریی دەسکردی چەت جیبیتی و گوتم شتێکی ئاوام بۆ بکێشەوە.
❤7
Signed Nasiry Xatuzin
21 Jul 2026, 03:30 UTC351 views11 reactionsread 6 August 2026 #دانپێدانان_هەڵبڕاو
119
بابەگەورە دەمێک بوو لە پێ کەوتبوو. چیتر نەیدەتوانی بچێتە دەرێ. زەلیل نەبوو، بەڵام هەمیشە لە جێ خەوەکەیدا کە قەت کۆ نەدەکراوە، لەسەر قوون دانیشتبوو و هەردووک لاقی ڕاکێشا بوو و پەڕۆیەکی بەدەستەوە بوو و، جار مێش و مەگەسی پێ لە قاچەکانی دەردەکرد، جار ئارەقەی تەوێڵی پێ دەسڕی. چاوەکانی کز بوون بەڵام بایی ناسینەوەی کوڕ و کاڵ و نەوە و نەتیژەکانی خۆی حوکمیان تێدا مابوو.
نەنکم ببوو بە هەواڵنێری تایبەتیی…
❤5👍3🔥2✍1
Signed Nasiry Xatuzin
20 Jul 2026, 01:31 UTC249 views10 reactionsread 6 August 2026 کورد دەڵێ، فێرم مەکە، فێرم دەکەی، تێرم بکە!
یان دەڵێ، ماسیم بۆ مەگرە، فێری ماسیگرتنم بکە!
هۆکاری ئەوەی کورد بەپێچەوانەی زۆر گەلی دیکە نەتواوەتەوە و ئاسمیلە نەبووە و قەت لە خەبات ناوەستێ ئەوەیە کورد لە ڕابردوودا گەلێکی خاوەن حوکمڕانیی خۆی بووە و فێری حوکمڕانی بووە و قەت ناتوانێت بێ حوکمڕانی بحاوێتەوە. بۆیە ناتوانێ برسی و تینووی حوکمڕانی بمێنێتەوە! فێری بووە و هەر بە حوکمڕانیش تێر دەبێتەوە. خەڵکانێک کە فێری شتێک دەبن …
❤7👌3
Signed Nasiry Xatuzin
17 Jul 2026, 09:52 UTC288 views18 reactionsread 6 August 2026 Photo
پەلەقاژەی ترسەنۆکانە و حەپەساوانەی ڕژێمی نیوەمردووی ئێرانی ئاخوندی دیسان بووە هۆی گیان لە دەستدانی کۆمەڵێک پێشمەرگەی کورد و کوردستان.
ئەمڕۆ کۆمەڵە، دوێنێ پەژاک، پێرێ دێموکڕات، سبەی... ئەم کاروانی گیانبەختکردنە تا دێت درێژتر دەبێتەوە و، ئەوە تەنیا تۆڵەیە کە ئەو کاروانە دەگەیەنێتە مەنزڵگە!
❤16🤝2
Signed Nasiry Xatuzin
12 Jul 2026, 23:11 UTC409 views8 reactionsread 6 August 2026 Photo
F-35
❤4🔥2🤔2
Signed Nasiry Xatuzin
12 Jul 2026, 00:40 UTC527 views14 reactionsread 6 August 2026 چیرۆکی
"بیانییەکی کوردی زان"
ژنێکی سەرڕەشی ئاڵمانی فێری کوردی بووە، مامۆستاکەی لە بێرلین فێری کوردیی پەتیی کردووە، کوردیی ناوەندی. ژنە ڕێی دەکەوێتە شارێکی ڕۆژهەڵات و لە کۆڵان و بازاڕ تووشی خەڵک دەبێت.
دەچێتە دووکانێک و دەڵێ: "بەڕێز تکایە تا ئێرە وەرە!"
دووکاندارەکەش دەڵێ: "فعلا مشغولم."
ژنە دەڵێ: "ها؟"
دووکاندار: "ئەلان دێم."
ژنە: "ئەلان؟"
دووکاندار کە خەریکە بە مووبایلەکەی قسە دەکات، بە کەسی پشت هێڵ دەڵێ: "ئابان ما…
👍14
Signed Nasiry Xatuzin
11 Jul 2026, 16:57 UTC281 views5 reactionsread 6 August 2026 ـ ئەو دەنگەی کوڕی گۆجە، دەنگی خۆی نییە، ژیریی دەسکردە. کوڕی گۆجە دەمێکە تەفروتوونا بووە و تۆپیوە.
ـ تڕامپ شەڕەکەی کردووە بە شەڕی خۆی، بۆیە هەی تیرۆرم دەکەن تیرۆرم دەکەن، دەکات بە داری تەڕ و بۆ ئێرانی دەتاشێت.
ـ ئێرانیش کە تەنگەی هورموزی کردبوو بە بنێشتەخۆشکە، ئێستا لە دەمی بەربووەتەوە و نە پێی هەڵدەگیرێتەوە بیجوێنەوە، نە بنێشتی دیکەی دەست دەکەوێت خۆشی کاتەوە.
ـ هەموو ئەو پێشبینی و شڕۆڤانەی پێشتر کردبووتان و ناوبڕی تێ…
🤝5
Signed Nasiry Xatuzin
10 Jul 2026, 22:52 UTC274 views12 reactionsread 6 August 2026 ئەو نووسەرە کوردانەی بە فارسی و تورکی و عەڕەبی دەنووسن، هێندە کەرن نازانن هیچ تورک و فارس و عەڕەبێک لە دایک نەبووە نووسینی کوردێک بخوێنێتەوە، چ دەگات بەوەی بیخوێنێتەوە و ئافەریمی پێ بڵێت.
تۆی کورد تەیارەش وە حەوا بخەی لەبەرچاوی تورک و فارس و عەڕەب کارەکەت سووکە.
ئەو نووسەرەی مەبەستی لە نووسین ناوبانگ و دەرکەوتن نەبێت گووسەرە، نەک نووسەر.
ئەوانەشی دەڵێن بۆ دڵی خۆمان دەنووسین، وەک سەگ درۆ دەکەن، قومارباز ئەگەر دۆڕاندی …
❤11🔥1
Signed Nasiry Xatuzin
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @Nasirayxatuziny. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.