1 Aug 2026, 09:35 UTC238 views4 reactionsread 8 August 2026 Photo
فەلەک
فەلەک چیت دەوێ ، دەک کۆست کەوێ
ئەوەی خواستت لێم هێنامە ئەوێ
فەلەک چەوتی تۆ قەد ناکەم لە بیر
خۆزگە بمدیبای تۆش خەم بتکا پیر
زۆر پاڕامەوە پشوێ و وچانێ
منت بە دیل گرت خۆت چەشنی خانێ
لە جنسی ئاگر درووس کراوی
یا بێزوو دەکەی بە لێشێواوی
جوانیت پێکاوم بە تیری ڕشدان
نە کەزیەم ماوە نە مێڵ و کڵدان
ڕاست و چەپی خۆم لێک نەدایەوە
وەک داڵ لە دەورم خۆت خولدایەوە
سەر تا پێ چنگی تۆم پێوە دیارە
تامی شیرینیش لام ژەهری مارە
…
❤4
22 Jul 2026, 20:44 UTC103 views2 reactionsread 8 August 2026 File
شێعر از نجیبە رحمانی ( مریوان)
❤2
20 Jul 2026, 09:17 UTC367 views1 reactionsread 8 August 2026 کەمان؟!
لە ئوقیانووسی چاوانمەوە
شەپۆڵەکان
بۆ هاتنەوەت هەرەس دێنن
ئەی تریفەی شەوی چڕو و بێقەراریم
تنۆک تنۆک
برینی نێو وەنەوزەکان بماڵەوە
لە خەریتەی سیخوڕەوە
بەرە و بازنە و ڕەچەڵەکی بێ مرۆڤی
حەوا درای
لێرە یاسا بۆ شەن و کەو
قات و قڕە
رەش و سپی
جەولانە ئەدەن بە تەناف و
زڕەی زەنجیر
کاسە لێسی زەمانەوە
کۆسە گەرم و غەریبەکەم !
ئیشەکانت هەڵدەواسم بە
بەقەد لەش و لاری بێ ناز
نیشتمانی خەمانەوە
چما سوکناییم گومانە
لە شێع…
👍1
16 Jul 2026, 08:24 UTC123 viewsread 8 August 2026 Forwarded from @shahriarsaqhezVideo
خوشکی من جل و بەرگی کوردی ڕیسوا مەکەن
🤔🤔🤔🤔🤔🤔🤔🤔🤔
@shahriarsaqhez
15 Jul 2026, 07:37 UTC113 viewsread 8 August 2026 File
مامۆستاعه دنان که ریم
.. 💐کاناڵی یادی جاران 💐
👉https://t.me/yadie_jaran
9 Jul 2026, 13:29 UTC243 views5 reactionsread 8 August 2026 هانا بردن
شەو بۆ من کورتە و ڕۆژیش حەزینە
بۆ حەڵقەی وەسڵت دەروون بە تینە
گرێی دڵ شل بوو دەستێ کردیەوە
ئیستێ ئاواتم پەنجە وەرینە
دەماری سەبرم تەنگ و ئەستوورە
کەرەم کە زالووت، بۆ خوێن مژینە
نەرمە نەزەر کە بووم بە بریانی
عەشقی مەجازی بێ شەرم و دینە
بیابانی ڕێت ئەوڕۆ دەپێوم
دەڵێن زمزمت لە بەرد بڕینە
ئەو دەم سوتمانم پێی دادەمرکێ
مەستمەکا بادە و جامی مەدینە
نە تۆم بە دڵ دی نە خۆمم ناسی
زاکیرەم بەندی کۆنە برینە
هەنێ خەو…
❤2👍2👌1
27 Jun 2026, 10:44 UTC998 views6 reactionsread 8 August 2026 آن دم
که نشانی از شما نبود
مرا گردباد مسیر یابیهایت
درهم می کوبید
در باتلاق خرافات
کنون گم گشتەام
کجایی جان جانان !؟
تا مرا با طناب روئیاهای دربند
از چنگ غرق شدن برهانید .🍂🍂🍂
ئەو کاتانەی سۆراخێکت نەبوو
بۆ دۆزینەوەت
لە گەردەلوولدا دەتلامەوە
لە باتلاقی بێبنەمادا
بزر بوو وم
له کوێی گیانی گیان!؟
تا بە تەنافی خەونە بەندکراوەکانەوە
لە ڕنۆکی نوقم بوون
ڕزگارم کەیت🍂🍂🍂
✍#نەجیبه رەحمانی ( مەریوان)
پەیوەندی : @najibe2
❤6
26 Jun 2026, 18:25 UTC156 views2 reactionsread 8 August 2026 Forwarded from @marivaniiFile
🎶 هەوری لار
❤2
20 Jun 2026, 07:49 UTC191 views2 reactionsread 8 August 2026 دەست کەوتی
وشە دۆڕاوەکان
ئەو شەپۆلانەن بەسەر دەریای
ڕەقیبانەوە
کە بەرەو کەنار دێن و
ڕێگای دەرباز بوونی لێ گرتوین
1405/3/31
✍#نەجیبە ڕەحمانی (مەریوان)
https://t.me/Najibeh_Rahmani_Marivan
❤2
18 Jun 2026, 07:30 UTC175 views2 reactionsread 8 August 2026 Forwarded from @bohlolol
💢مگسی بر پرِكاهی نشست كه آن پركاه بر ادرار خری روان بود. مگس مغرورانه بر ادرار خر كشتی می راند و می گفت: من علم دريانوردی و كشتيرانی خواندهام. در اين كار بسيار تفكر كردهام. ببينيد اين دريا و اين كشتی را و مرا كه چگونه كشتی می رانم. او در ذهن كوچک خود بر سر دريا كشتی می راند آن ادرار، دريای بيساحل به نظرش ميآمد و آن برگ كاه كشتي بزرگ ، زيرا آگاهی و بينش او اندک بود. جهان هر كس به اندازه ذهن و بينش اوست. آدمِ مغرو…
❤2
6 Jun 2026, 12:04 UTC352 views9 reactionsread 8 August 2026 چی لە تەناف زاڵمترە
کێ لە زاڵم زاڵمترە
کەی لە شەوگار تاریکترە
کوێ لە دووزەخ بە ژانترە
کام دڵ لە دڵ دایک پڕ ترە
کام فرمێسکە گۆنا دڕە
کام گوێ لە ئاستی حەق شڕە
کام دەست بە خوێنی لاو سڕە
هەر چێ بڵێم هەر کەمترە
دەستم کورتە و ژانم فرە
توش وێنەی من سینگت دڕە
یا بەرە و مانێکی راستی
یا بۆ سەربەستی هەڵفڕە
✍#نەجیبە ڕەحمانی ( مەریوان)
@najibe2021
❤8🤔1
22 Feb 2026, 20:39 UTC259 views8 reactionsread 8 August 2026 لە ڕێزمانی خۆمەوە
قسەی نیشتمانی زامدارم دەکەم و
هەموو پێناسەکانم
بەشنازایەوە سنوور نەناسانە
دەیسەلمێنێ کە
کورد لە چیادا هەڵۆ
لە سنووردا پێشمەرگە
لە چوار پارچەدا یەک دڵ
لە شارستانیدا موستەقەف
لە گوند دا مێواندار
لە قەڵەمدا ڕۆشنبیرە
لە بەڵێندا خۆبەخش
لە بوێریدا سەرتەڵ
لە باوەڕدا قەڵا
لە ئیماندا پۆڵا
بۆیە بە کوردی هەر ماوم و
پێم ناوێرێ ئیش و بەڵا🌺🌺🌺
پیروز بێ ڕێزمانی دایکی
✍#نەجیبە ڕەحمانی (مەریوان)
1404/12/2
https:…
❤8
Showing the 12 most recent of 19 posts we hold for @Najibeh_Rahmani_Marivan. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.