26 Jul 2026, 16:29 UTC30 views3 reactionsread 8 August 2026 #باڵووڵ_و_پیرەپیاو
باڵووڵ لەدوای تێپەڕاندنی ڕێگەیەکی دوورودرێژ گەیشتە دەوروبەری گوندێک و لەبۆ حەسانەوە لە سێبەری دارێکدا ڕاکشا و دەستەکانی نایە ژێر سەری.
پیاوێکی بەساڵاچوو بە چاوپێکەوتنی ئەو(باڵووڵ) بەرەولای ڕۆیشت و بە تووڕەیی بانگی کرد: ئەتۆ چ بێدینێکی؟
باڵووڵ کە هێوریی خۆی لە دەس دابوو وڵامی دایەوە: بۆچی قسەی خراپم پێ دەکەی؟ بە چ هۆکارێک وەها بیر دەکەیتەوە کە من کافر و بێشەرمم؟
پیرەپیاوەکە وەڵامی دایەوە: ئەتۆ لە ح…
👍2❤1
Signed نادم سنه
15 Jul 2026, 18:18 UTC51 views4 reactionsread 8 August 2026 Video
#کەلتوور👆👆
کاتێ کە دابونەریت و ڕاهێنان درووس بێت.
خۆشەویستی دەدرەوشێتەوە...
#وە_نادم_سنە
ـــــــــــــــ
#فرهنگ
وقتی فرهنگ و آموزش درست باشد.
محبت میدرخشد...
@Nadem_senah
👍3👏1
Signed نادم سنه
12 Jul 2026, 20:41 UTC58 views5 reactionsread 8 August 2026 #سەرنج
ئێمە پێویستمان بە بوێریی سڕینەوە هەیە.
سڕینەوەی پاژگەلی کەمبایەخ، سڕینەوەی ڕابردوو، سڕینەوەی نامەکان، سڕینەوەی دەنگەکان، سڕینەوەی دڵتەنگی و هەروەها سڕینەوەی هەندێ لە کەسان...
#وە_نادم_سنە
ـــــــــــــــــــ
#توجە
ما نیازمند شجاعت حذفکردن هستیم.
حذف جزئیات، حذف گذشته، حذف نامهها، حذف صداها، حذف دلتنگی و همچنین حذف برخی از افراد ...
#جبران_خلیل_جبران
@Nadem_senah
👍3❤2
Signed نادم سنه
10 Jul 2026, 04:20 UTC131 views5 reactionsread 8 August 2026 Photo
سڵاو و ڕێز لە خزمەت ئێوەی خاوەنشکۆ، ڕۆژ و ڕۆژگار بەکامی دڵی مێهرەبان و دلۆڤانتان، بەهیوای نەمانی خەم لە دڵ و مێشک و ژیانتان، شادی و تەمەندرێژی و سەرکەوتنتان بەسەر تەنگوچەڵەمەکانی سەردەم ئاواتمە، بژین بە دڵی خاوێن و بێخەش، ئامین.🌹 نادم سنە، 1405/4/19 هەینی.
#ئەتۆ
ئەتۆ بانگ دەکەم بە "گیان" کەچی سەرتر لە گیانی
گیانم بەبێ تۆ ناوێ لەم هەیتالەی ئینسانی
هەناسەت ڕۆحگەشێنە لەبۆ ئاشقی شەیدا
کە تۆ سروەی بەیان و شنە لەسەر گوڵ…
❤5
Signed نادم سنه
27 Feb 2026, 21:49 UTC131 views4 reactionsread 8 August 2026 Photo
#بازی_نەفس
بازی نەفس چەنگی بازە وریا بە تۆ نەبازی
لە هەوای هەڵە و تاوان نەتکاتە گەمە و بازی
ڕێی دەرچوون نییە نادم کە چاوتیژە و بێـپەروا
ڕاویارێکی خێرایە بە چەشنی سەگی تازی
#نادم_سنە
@Nadem_senah
👍4
Signed نادم سنه
27 Feb 2026, 02:34 UTC250 views5 reactionsread 8 August 2026 Photo
سڵاو و لەشساغی، بەیانیت باش، ژیانت بەدڵ، ئاکارت مرۆڤدۆستانە، ڕەوتت مەردانە،
بەهیوام لەگەڵ هەڵهاتنی هەتاوی ڕۆژی پشوودانی هەینی هەتاوی ئاواتە جوانەکانی دڵتان لە بەرزاییەکانی سەرکەوتن هەڵبێت و بێجگە مەزنانی خاوەنشکۆ ئاتاج و چاوەڕێییتان لەکەس نەبێ، ئامین.🌹نادم سنە، ١٤٠٤/١٢/٨ هەینی.
ـــــــــــــــ
#ئەڤین
چیرۆکی عەشق و ئەوین قەت ناگونجێ لە دەفتەر
حیسابی خـۆشەویستی بێـجێگەیە لە مەحشەر
سەرم سووڕ ماوە ئاخۆ ئەم ئاگری ئەوین…
❤4👏1
Signed نادم سنه
26 Feb 2026, 20:55 UTC125 views4 reactionsread 8 August 2026 Photo
#چاڕلی_و_هیتلەر
"هیتلەر"، دوای دیتنی فیلمی"لاساری گەورە" نێوی "چاڕلی چاپلین"ی بە گاڵتەچی هێنا و "چاڕلی چاپلین"یش بهم شێوە وەڵامی دایەوە:
حازرم هەرچیم هەیە بیدەم تاکوو بۆ هەتاهەتا، بەس یەک شت بمێنمەوە و ئەویش "گاڵتەچی"یە، چوونکە "گاڵتەچیبوون" تاکوو هەتاهەتا ئەمن لە ئاستێکی بانتر لە ڕامیاران ڕادەگرێت.!!
#وەرگێڕ_نادم_سنە
ــــــــــــــــــــــ
#چارلی_و_هیتلر
هیتلر بعد از دیدن فیلم "دیکتاتور بزرگ"،چارلی چاپلین را دلق…
❤4
Signed نادم سنه
26 Feb 2026, 02:17 UTC153 views1 reactionsread 8 August 2026 Photo
سڵاو و سڵامەتی،
بەربەیانی دوایینڕۆژی حەوتە بە ڕێکەوتی حەوتەمی مانگی ڕەشەمە، دوایینڕۆژی خەموکەسەر و ناخۆشییەکانی ژیانتان بێت، خاوەنگەردوونی گەردان لابەری کێشە و چۆرتمی دەوران، ئامین.🌹 نادم سنە، ١٤٠٤/١٢/٧ پێنجشەممە.
ــــــــــــ
#دیمانەت
دڵپەرۆش و خەمبارم، دیمانەت بۆ من دەرمان
بەبێ ڕوخسار و ڕووی تۆ ڕۆژگارم بوو بە زیندان
بۆ هیچ دڵ و جەستەیەک هیوامە پێشی نەیەت
ئەوەی کە کەوتە گیانم بەهۆی دووریت و هیجران
#وە_نادم_سنە
ـــ…
❤1
Signed نادم سنه
25 Feb 2026, 19:16 UTC55 views3 reactionsread 8 August 2026 #ڕۆژگار
ئازاد نیم ڕۆژێ لە داوی دونیا
لە بوونم شاد نیم یەک چرکە تەنیا
لەبۆ ڕۆژگار زۆر شاگردیم کرد
لە کاری دونیا وەستا نیم هێشتا
#وە_نادم_سنە
ــــــــــــــــــــ
#زەمانە
هات و چوو بە بێهوودە مناڵی و جوانیم
پیر بووم و بەبێ داخەکەم و خۆزیا نیم
شاگردی زەمانە بووم و زۆریش چەوسام
وەستام لە هەموو کار و لە هیچ وەستا نیم
#مامۆستا_هەژار
ـــــــــــــــــــ
#روزگار
یک روز ز بند عالم آزاد نیَم
یک دمزدن از وجود خود شاد نیَ…
👍2❤1
Signed نادم سنه
24 Feb 2026, 23:26 UTC171 views2 reactionsread 8 August 2026 Photo
سڵاو و حورمەت،
سپێدەی ڕۆژی چوارشەممە بە ڕێکەوتی ١٤٠٤/١٢/٦ بەهات و بەدڵ، داداری بەکەرەم چاوێر و پارێزەرتان بێت لە وەیشوومە و چۆرتمی سەردەم، ئامین.🌹نادم سنە، شەشەمی ڕەشەمە.
ــــــــــــ
#پەندێک
کە خانووت لە شووشە بوو، بۆ خانووی کەس مەخە بەرد
مەبە هۆکاری ئێش و ئەشکەنجە و ئازار و دەرد
مافی کەس پێشێل مەکە بۆ پلەی بەرز لە دونیا
لە پلەی خوار ڕاوەستە بەڵام بژیە وەکوو مەرد
#نادم_سنە
@Nadem_senah
❤2
Signed نادم سنه
24 Feb 2026, 23:15 UTC53 views2 reactionsread 8 August 2026 #دڵخواز
خواناسێک پەیامێکی بۆ مەولانا هەنارد:
ئەگەر دڵخوازەکەت دۆزیوەتەوە
بێدەنگ بە و هێور،
ئەگەر نەتدۆزیوەتەوە ئەم سەما و شادییەت لەبۆ چییە؟
مەولانا هۆنییەوە:
بۆچی خوازیاری ناکەی ئەگەر نیتە دڵخوازێ؟
گەر گەیشتووی بە یارێ بۆ نیتە سەما و سازێ؟
#وە_نادم_سنە
ــــــــــــــــــــــ
#مطلوب
عارفى به مولانا پیغام فرستاد:
اگرمطلوب را یافتهایى
سکون و قرار گیر
اگر نیافتهایى این شور و رقص براى چیست؟
مولانا سرود:
اگر…
❤1🔥1
Signed نادم سنه
24 Feb 2026, 01:34 UTC413 views3 reactionsread 8 August 2026 Photo
سڵاو و حورمەت،
بەربەیانی ڕۆژی سێشەممە بە ڕێکەوتی١٤٠٤/١٢/٥ خێراژینی هەبوونی ڕێزدارتان بێت، مەزنانی خاوەندەسەڵات پاڵپشت و یارمەتیدەرتان، ئامین.🌹 نادم سنە، پێنجەمی مانگی ڕەشەمە
#نیاز
پێویستم ئەتۆی ئەی یار هەر ڕۆژ بە شێوازێ تر
پاڕانەوەم لە دەرگات هەرکات بە نیازێ تر
زۆر خۆشە ئاوڕ بدەی جاروبارێ لە نادم
تۆ مێرخاسی و دلۆڤان بەستە ئیتر نازێ تر
#نادم_سنە
ـــــــــــــــ
#پاڕانەوە= دعا کردن، خواهش
#ئاوڕ= واپس نگری
#مێرخاس= …
❤1👍1🔥1
Signed نادم سنه
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @Nadem_senah. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.