14 Aug 2022, 15:47 UTC612 views10 reactionsread 11 August 2026 شەرم نەماوە لەناومان ڪچ و
ڪوڕ تێکەڵاو بوون بە بیانوۍ موناقەشە لەسەر دین و نازانم چۍ !! ڪۆمێنتۍ برایان شوێنۍ تۆ نییە خوشڪم بەهەر هۆڪارێ بێ خۆتان فریو مەیەن و فیتنە مەنێنەوە با شەرم و شڪۆ بگەڕێتەوە ناو ئومەتۍ ئیسلام ، ئێستا ئاسانڪارۍ زۆر بۆ فێرخوازانۍ زانستۍ شەرعۍ ڪراوە و زۆربەۍ ڪتێبەڪانۍ سەلەف بە ڪوردۍ هەیە و ئەتوانۍ لەوێ وەڵامۍ پرسیارەڪانت دەسڪەوێ ، پێویست ناڪا لە برایان بپرسۍ هەرچیەڪ ون ئەڪەن بەڵام شەرم و سەنگینی…
👍6💔3💯1
13 Aug 2022, 15:41 UTC430 views5 reactionsread 11 August 2026 شێخۍ ئیسلام إبن تیمیە دەڵێت : واجبە پێغەمبەرۍ خوامان - صلی اللّٰە علیە وسلم - خۆشبوێـت ، بەڕادەیەڪ لە خۆمان و باوڪ و باپیرانمان و خێزان و ماڵ و سامانمان بە گەورەترۍ بزانین و ڕێزۍ لێ بگرین و بە ئاشڪرا و نهێنۍ گوێڕایەڵۍ بین ، وە دۆستایەتۍ ڪەسێ بڪەین ڪە دۆستایەتۍ دەڪات و دژایەتۍ ڪەسێ بڪەین ڪە دژایەتۍ دەڪات ، هیچ ڕێگەیەڪ بەرەو ڕەزامەندۍ اللّٰە نییە ئیلا بە شوێنڪەوتنۍ پێغەمبەر - صلی اللّٰە علیە وسلم - نەبێت .
#الصارم_ا…
❤4👍1
11 Aug 2022, 11:42 UTC445 views6 reactionsread 11 August 2026 عن الشیباني سئلت عبداللّٰە بن أبي أوفي هل رجم رسول اللّٰە - صلی اللّٰە علیە وسلم ؟ ، قلت : نعم .
الشیباني دەڵێت : پرسیارم لە عبداللّٰە بن أبي أوفی ڪرد ئایا رسول اللّٰە - صلی اللّٰە علیە وسلم - ڕەجمۍ زیناڪارۍ ڪردووە ؟ فەرمووۍ : بەڵێ .
{ البخاري ٦٨١٣ و مسلم ١٧٠٢ }
❤6
10 Aug 2022, 18:11 UTC384 views5 reactionsread 11 August 2026 File
تَتَجَافَىٰ جُنُوبُهُمْ عَنِ الْمَضَاجِعِ
واتە : ئەو ئیماندارانەۍ لاڪانیان بەرز دەبێتەوە لەناو جێگا و هەڵدەستن .
ئەنەسی ڪوڕۍ مالیڪ دەڵێت : ئەم ئایەتە لەسەر چاوەڕێ ڪردنۍ نوێژۍ عیشا دابەزۍ .
ضحاڪ دەڵێت : واتە : نوێژۍ عیشا و بەیانۍ بە جەماعەتــﹳ .
{ تفسیر إبن ڪثیر }
❤5
9 Aug 2022, 13:51 UTC363 views4 reactionsread 11 August 2026 پێغەمبەرۍ خوا - صلی اللّٰە علیە وسلم - دەفەرمووێت : خواۍ گەورە ئەوەندە ناز و نیعمەتۍ بۆ بەهەشتیەڪان ئامادە ڪردووە ڪە هیچ چاوێڪ نەیبینیووە و هیچ گوێیەڪ نەیبیستووە و بە دڵۍ هیچ ڪەسێڪیشدا نەهاتووە .
( متفق علیە ) و ( البخاري ٤٢٤٤ ) و ( مسلم ٢٨٢٤ )
اللهم إجعلنا ممن یقال لهم : هذا الجنة التي ڪنتم بها توعدون .
👍2🥰2
8 Aug 2022, 12:25 UTC374 views3 reactionsread 11 August 2026 جونەید رضي اللّٰە عنە دەڵێتــﹳ : هەموو ڕێگاڪان بەرامبەر بە خەڵڪ داخراون ، جگە لەو ڪەسانەی شوێنڪەوتووۍ پێغەمبەرۍ خوان صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وە شوێن سونەتەڪانۍ دەڪەون ، وە هەمیشە لەسەر ڕێگا ڕاستەڪەۍ دەبن ، چونڪە هەموو ڕێگا خێردارەڪانۍ بەسەردا ڪراوەتەوە ، وەڪ خواۍ تعالی دەفەرمووێتــﹳ : ﴿ لَّقَدْ كَانَ لَكُمْ فِى رَسُولِ ٱللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ ﴾ . الأحزاب - ٢١
واتە : پێغەمبەرۍ خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْ…
❤3
7 Aug 2022, 16:11 UTC320 views5 reactionsread 11 August 2026 نابێت نیعمەتەڪان بدرێتە پاڵ غەیرۍ اللّٰە :
[ يَعْرِفُونَ نِعْمَتَ اللَّهِ ثُمَّ يُنكِرُونَهَا وَأَكْثَرُهُمُ الْكَافِرُونَ ]
واتە : داندەنێن بە نیعمەتەڪانۍ اللّٰەدا و دەزانن نیعمەتەڪان لەلایەن اللّٰەوەیە ، پاشان ئینڪارۍ دەڪەن و لە بیرۍ دەڪەن و زۆربەشیان ڪافرن .
عون بن عبداللّٰە دەڵێت : تەفسیرەڪەۍ ئەوەیە ڪە ڪەسێڪ بڵێت : ئەگەر فڵان ڪەس نەبوایە ئەو نیعمەتەم نەدەبوو .
| تفسیر الطبري |
👍4❤1
6 Aug 2022, 20:22 UTC300 views1 reactionsread 11 August 2026 عن عائشە رضي اللّٰە عنها قالت : قال رسول اللّٰە صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : إن أبغض الرجال إلی اللّٰە الألد الخصم .
واتە : عائیشە رضي اللّٰە عنها فەرمووۍ : پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتۍ : خواۍ گەورە لە هەموو ڪەس زیاتر ڕقی لە پیاوۍ شەڕانۍ و شەڕفرۆش و ڕەزا قورسە .
| تحفة الأشراف ١٦٢٤٨ |
👍1
4 Aug 2022, 00:22 UTC315 views2 reactionsread 11 August 2026 سەعیدۍ ڪوڕۍ موسەیەب دەفەرمووێت : هیچ ڪەسێڪۍ بەڕێز و زانا و خاوەن چاڪە نییە ئیلا ڪەم و ڪورتیەڪۍ هەیە ، بەڵام خەڵڪانێڪ هەن نابێت ڪەم و ڪورتیەڪانیان باس بڪرێت ، چونڪە هەرڪەسێڪ چاڪەڪانۍ لە ڪەم و ڪورتیەڪانۍ زیاتر بوون ، ئەوا ڪەم و ڪورتیەڪانۍ دەبەخشرێتە چاڪەڪانۍ .
| البدایە والنهایە ج٢ |
❤1👍1
2 Aug 2022, 18:19 UTC322 views3 reactionsread 11 August 2026 #فەزڵی_مردن_لەسەر_تەوحید
ئەنەس رضي اللّٰە عنە دەڵێت : گوێـبیستــۍ رسول اللّٰە صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بووم ڪە دەیفەرموو : خواۍ تعالی فەرموویەتۍ : ئەۍ بەندەڪەم ئەگەر پڕ بە زەوۍ گوناحت هەبێ و پاشان بگەڕێیتەوە بۆ لام ( واتە بە مردن ) ئەگەر شەریڪت بۆ من بڕیار نەدابێتــﹳ چ زۆر بێت چ ڪەم منیش پڕ بە زەوۍ لێخۆشبوونت پێ دەبەخشم .
الطبرانی ( ١٢٣٤٦ ) الصغیر ( ٨٢٠ ) والدارمی و أحمد و إبن ماجە
👍3
1 Aug 2022, 12:32 UTC340 views6 reactionsread 11 August 2026 File
پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەفەرمووێت : باڵاترین پلەڪانۍ ئیمان خۆشویستن و ڕق لێبوونەوەیە لەپێناو خواۍ گەورەدا .
| المصنف في الأحاديث والآثار - إبن أبی شیبە |
❤6
31 Jul 2022, 15:28 UTC358 views2 reactionsread 11 August 2026 شێـۦـخ إبن تیمیە ڕەحمەتۍ اللّٰەۍ لێ بێت دەفەرمووێت : هەرڪەسێڪ خۆۍ نەداتە دەست اللّٰە تعالی و تەسلیمۍ نەبێت موسڵمان نییە ، هەرڪەسێڪیش خۆۍ بە تەواوۍ بداتە دەستۍ غەیرۍ اللّٰە وەڪ چۆن خۆی تەسلیمۍ اللّٰە دەڪات ئەوا ئەویش موسڵمان نییە ، موسڵمان تەنها ڪەسێڪە ڪە خۆۍ تەسلیمۍ اللّٰە بڪات .
| النبوات لإبن تیمیە ٣٣٨/١ |
بێگومان تەنها بەو ڪەسە دەوترێ موسڵمان ڪە ئیسلام دین و بەرنامەۍ بێت ، بەڵام دەبێ ئەو ڪەسە خۆۍ تەسلیمۍ الل…
👍2
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @Fahmisalaf. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.