18 Jul 2026, 12:40 UTC74 views13 reactionsread 9 August 2026 هەوڵدە عیلم و زانستەکەت بۆ پەرتەوازەکردن بە کار نەهێنی، کەی خێر و چاکە لەوە دایە، کاتێک دەگەیە ئاستێکی چاک لە عیلم و زانست دەزانی کە کۆمەڵێ بابەت لەوانەی کە پێشتر لای تۆ مەجالی ڕاجییایی تێدا نەبوو وانییە و مەجالی نەک یەک ڕا بەڵکو چەندین ڕای دیکە هەیە جگە لەوەی کە تۆ دەتزانی.
❤8❤🔥3💯2
18 Jul 2026, 11:10 UTC78 views11 reactionsread 9 August 2026 کە دەتەوێ شتێکی نوێ فێر بی هەوڵ بدە هەموو دەوروبەرەکەت پڕ کەی لەو شتانەی کە یارمەتیدەرن بۆ فێربوونت، بۆ نمونە کە دەتەوێ زمانی عەڕەبی فێر بی هەوڵ بدە هاوڕێی عەڕەب بگری، کتێبی عەڕەبی بخوێنیەوە لە جیاتی کوردی تاکو فێری عەڕەبی دەبی، هەواڵی ماڵپەڕە عەڕەبییەکان سەیر کەی لە جیاتی کوردی، بە کورتی ژینگەیەکی لەبار دروست کە یارمەتی دەری فێربوونت بێ.
واقیعێکی وەهمی کە وا لە مێشکت کا کە هەست بە ناچاری بکەی بۆ فێربوون.
❤9❤🔥1👍1
16 Jul 2026, 18:04 UTC95 views4 reactionsread 9 August 2026 Photo
Photo, posted without a caption
❤4
16 Jul 2026, 14:21 UTC84 views6 reactionsread 9 August 2026 دەڵێن لە داگیرکاری بەریتانیا نزیکە چەند سەد پیاوێک (نزیکەی ٩٠٠ کەس) میللەتێکی چەند سەد ملیۆنی داگیر کرد (میللەتێک کە لە کۆتاییەکانی داگیر کاری ژمارەی گەیشتە ٣٩٠ بۆ ٤٠٠ ملیۆن کەس)
❤6
16 Jul 2026, 11:29 UTC80 views8 reactionsread 9 August 2026 (Divide and Rule)
بە عەڕەبیش دەڵێن: فَرِّقْ تَسُدْ
واتە: ململانێ و کێشە بخە ناویان و تۆ دەبی بە گەورەیان.
زۆر جاری وایە دەسەڵاتێ کێشە و پێکنەهاتنی ٢ کۆمەڵ دەقۆزێتەوە بۆ مەبەست و مەرامی خۆی بۆ وەی یەک نەگرن دژی، دەتوانی زۆر بە جوانی ڕەچاوی ئەوە بکە لە ئیحتیلالی هیند لە لایەن بەریتانیا کە نمونەیەکی زۆر ڕوونە و فەڕەنسییەکانیش ئەو سیاسەتەیان لە بەشێکی ئەفریقیا پەیڕەو کردووە بۆ جێگیر کردنی دەسەڵاتیان.
❤7💯1
15 Jul 2026, 13:00 UTC82 views9 reactionsread 9 August 2026 زۆر جاری وایە بڕیاری گۆڕانکاری دەدەی، ڕۆژێک، ٢ ڕۆژ یا جاری وایە هەفتەیەکیش بەردەوام دەبی، بەڵام پاشی تەسلیمی خووە خراپەکانت دەبی، سەیر کردنی بێئامانجی سۆشیاڵ میدیا، کات بە فیڕۆدان و …، هۆکار چیە کە ناتوانی بەردەوام بی؟
بزانە! تۆ هەوڵتداوە تەنها ڕۆتێنت بگۆڕی، ئەوەی کە پێت خراپە وازی لێبێنی، بەڵام بیر و باوەڕت هێشتا ماوە، بگۆڕێ،نمونەیەکت بۆ دێنمەوە؛
٢ کەسمان هەیە دەیانەوێ واز لە جگەرە بێنن، هەفتەیەک تێدەپەڕێ، برادەرێکی…
❤8👍1
14 Jul 2026, 20:48 UTC81 views12 reactionsread 9 August 2026 Photo
بزانە دەستکەوتی گەورە لە بڕیارێکی زۆر بچووکەوە دەستپێدەکا، سەرەتایێکی زۆر ئاسایی، مەودایێکی زۆر دوور و فراوان لە نێوان هەوڵە سەرەتاییەکە و دەستکەوتە گەورەکە دا هەیە، بەڵام ئەمە ڕاستییە، ئەو دەستکەوتە گەورەیە بەرهەمی ئەو سەرەتایە سادەیە و ئەو بیرۆکە بێگرێ و کۆڵ و ساکارەیە.
سەیری دارێ کە کە لق و پۆپی بە هەوا دا چووە، قەدی گەورە و ناوازە، جوانییەکەی سەەنجڕاکێش بووە، بڕۆ هەر لە جۆری ئەو دارە تەماشای نەمامەکەی کە.
هەر وە…
❤6👏3⚡2👍1
14 Jul 2026, 15:07 UTC83 views9 reactionsread 9 August 2026 هەر کەسە و خوای گەورە بەهرەیەکی پێ بەخشیوە، هەوڵدە باشترین ئەنجامێک کە پێت دەکرێ بە دەستی بێنی ئەوە بکەی، خۆ شەرت نیە هەموومان فقە زان یان موفەسسیر یان بازرگان یان زمانزان و …دەرچین، لەوانەیە ئەوەی کە خولیاتە و ئاواتتە کە تێیدا سەرکەوتوو بی خۆی بۆ ماندوو کەی خزمەتێکی وای تێدا بکەی کە بۆ غەیری تۆ ئەستەم بێ، گرینگ دامەنیشە و هەوڵدە
❤5👍4
14 Jul 2026, 14:10 UTC83 views5 reactionsread 9 August 2026 یەک لەو شتانەی کە لە دونیادا نرخی لە سەر نیە وهەر چەندیش لە بەرامبەری بدەی ناتوانی تۆزێکی کەمی زیاتری لێ بەدەست بێنی بریتییە لە (کات).
کەواتە ئاگاداری بە.
❤5
5 Jul 2026, 19:05 UTC148 views8 reactionsread 9 August 2026 زۆر جاری وایە ئاوات هەڵچنین لە سەر داهاتوو وا دەکا کە دوا کەوی لە ژیانت، ئەوەندەی کە تێپەڕیوە لە ژیانت بێ وەی کە بەرهەمێکی بەرچاوی ئیمانی و زانستی و دونیایی تێدا بە دەست بێنی بزانە ئەگەر بڕیار نەدەی کە گۆڕانکاری ڕیشەیی لە خۆت دا بکەی و ئەو هەڵانەی کە کردوتن بڕیار نەدەی ڕاستیان کەیەوە بە دڵنیاییەوە ئەوەی کە لە ژیانیشت ماوە هەر وەکو پێشوت دەبێ یا خراتر
❤7👌1
2 Jul 2026, 19:44 UTC179 views10 reactionsread 9 August 2026 Photo
Photo, posted without a caption
❤10
30 Jun 2026, 13:40 UTC206 views12 reactionsread 9 August 2026 Photo
ئەگەر گوێت لێبێ هاوڕێیەکت بە پەلە دەیەوێ بچێتە شارێکی دوور و بۆ وەی دوا نەکەوێ ڕێگای گرتۆتە بەر و بە پێ وا ڕێ دەکا و بێ هیچ سوارییێک بیرکردنەوەت چۆن دەبێ؟
ئەوە نمونەی کەسێکە کە خۆی سەرقاڵی فێربوون دەکا بێ گرتنەبەری ئەو ئامرزانەی کە پێویستە، (بۆ نمونە خۆی فیری زانستی نەحو دەکا بێ ئەوەی کە وشە سەرەتاییەکانی زمانی عەڕەبی بزانی و بتوانێ قسەیەکی سەرەتاییش بێ پێی بکا، خۆی فێری فقە دەکا بێ وەی کە نەحو و سەڕف و … لەو زانستا…
❤12
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @Abdullahahmed79. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.