13 Jul 2025, 12:58 UTC≈6,220 views83 reactionsread 8 August 2026 Photo
«فەرهەنگی گەڕۊس» لە ڤەژینلێکسدا دانرا
«فەرهەنگی گەڕۊس» بەرهەمی «ڕەزا سوهرابی» و «جافر سریشابادی»، فەرهەنگێکی کوردیی خوارین بۆ کوردیی ناوین و فارسییە کە ساڵی ٢٠١١ «زانستگای کوردستان» لە سنە چاپی کردووە. ئەم فەرهەنگە دەوڵەمەندە ٨٥٨٨ سەروشەی تێدایە کە تایبەتن بە شێوەی ناوچەی گەڕووس کە ناوەندەکەی شاری «بیجاڕ»ە و دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سنە. پێشەکییەکی باشی لەسەر ناساندنی شێوەی گەڕووسی و ڕێنووس و سەرچاوەکانی فەرهەنگە…
❤66👍15👎2
21 Feb 2025, 07:02 UTC≈4,610 views114 reactionsread 8 August 2026 🎉 هۆگرانی زمان و ئەدەب و مێژووی کورد،
«نۆیەم ساڵی کردنەوەی ڤەژینبوکس» و «ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک»تان لێ پیرۆز بێت.
✴️ ئێستا دەتوانن 22821 پارچە دەق لە 247 کتێبی 139 نووسەر/شاعیر لە ڤەژینبوکسدا بخوێننەوە.
🙏 بۆ ئەم خەباتە مەزنە زۆر سوپاسی بەشداربووانی پرۆژەکە دەکەین کە لە ساڵی 2016ەوە لە تایپ و پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوەی دەقەکاندا هاوکارییان کردووە. هەروەها زۆر مەمنوونی بنەماڵەی نووسەر و شاعیرە ڕەحمەتییەکان و دەزگاکا…
❤94👍20
20 Feb 2025, 06:03 UTC≈3,850 views37 reactionsread 8 August 2026 📕 «چەند لێکۆڵینەوەیەک لە مێژووی بابان و سۆران و بۆتان» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«چەند لێکۆڵینەوەیەک لە مێژووی بابان و سۆران و بۆتان» چەند توێژینەوەیە لەسەر ئەو سێ میرنشینە کوردییە کە «کاوس قەفتان» (١٩٣٣-٢٠٠٩) نووسەری بەناوبانگی خەڵکی سلێمانی نووسیویەتی. لەم کتێبەدا سەرنجێکی زیاتر خراوەتە سەر سێ میری بەناوبانگتری میرنشینەکان واتە ١- ئەوڕەحمان پاشای بابان (ساڵانی ١٧٨٩ بۆ ١٨١٣)، ٢- میر محەممەدی ڕەواندزی ناسراوە بە پاشا کوێ…
❤25👍12
17 Feb 2025, 11:05 UTC≈3,650 views31 reactionsread 8 August 2026 📕«چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«چوارینەکانی خەیام» وەرگێڕانی کۆمەڵێک لە کورتە شیعرەکانی عومەر خەیام (١٠٤٨-١١٣١) شاعیری بەناوبانگی خوراسانە کە «ئەحمەد شاڵی» (١٩٢٤-١٩٧٧) لە فارسییەوە وەری گێڕاوەتە سەر کوردیی ناوەندی. کێشی شیعرە فارسییەکان عەرووزین بەڵام شاڵی لەسەر کێشی دە بڕگەیی دای ناون.
- سپاس بۆ کاک «زریان سەرچناری» کە دەقی دیوانەکەی بۆ ناردین.
https://books.vejin.net/ck/news/1106
https…
❤22👍9
16 Feb 2025, 11:04 UTC≈3,440 views40 reactionsread 8 August 2026 📕«شیرین خوسرەو» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«شیرین خوسرەو» چیرۆکێکی شیعرییە کە «عەلی کەمال باپیر ئاغا» (١٨٨٦-١٩٧٤) ناسراو بە «کەمالی» لە کوردیی گۆرانی («شیرین و خوسرەو»ی خانای قوبادی (١٧٠٤-١٧٧٨)) و فارسی («خسرو و شیرین»ی نیزامی (١١٤١-١٢٠٩))یەوە وەری گێڕاوەتە سەر کوردیی ناوەندی. شیعرەکان مەسنەوی و لەسەر کێشی دە بڕگەیین.
- سپاس بۆ کاک «زریان سەرچناری» کە دەقی دیوانەکەی بۆ ناردین.
https://books.vejin.net/ck/news/1105
«شیرین …
❤29👍11
15 Feb 2025, 11:01 UTC≈2,910 views43 reactionsread 8 August 2026 📕«نووسینی کوردی بە لاتینی» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«نووسینی کوردی بە لاتینی» کتێبێکی فێرکاریی ئەلفوبێی لاتینی بۆ کوردییە کە «جەمال نەبەز» (١٩٣٣-٢٠١٨) لە ساڵی ١٩٥٧دا بڵاوی کردووەتەوە.
لە پێشەکییەیدا باسی ئەوە دەکات کە ئەگەرچی پێشتریش چەند ئەلفوبێی دیکە بۆ کوردی داهێنراوە بەڵام لەناویاندا شێوەزارە جیاکانیان لەبەرچاو نەگیراوە. لەم کتێبەدا جەمال نەبەز بە ڕاوێژکردن لەگەڵ «عوسمان سەبری» (١٩٠٥-١٩٩٣) شاعیر و نووسەری شێوەزاری ک…
❤36👍7
15 Feb 2025, 00:07 UTC≈2,490 views35 reactionsread 8 August 2026 📕 «ڕۆستەم و زۆراب» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«ڕۆستەم و زۆراب» چیرۆکێکی شیعرییە کە «عەلی کەمال باپیر ئاغا» (١٨٨٦-١٩٧٤) ناسراو بە «کەمالی» وەری گێڕاوەتە سەر کوردیی ناوەندی. شیعرەکان مەسنەوی و لەسەر کێشی دە بڕگەیین.
- سپاس بۆ کاک «زریان سەرچناری» کە دەقی دیوانەکەی بۆ ناردین.
https://books.vejin.net/ck/news/1103
https://books.vejin.net/book/164
❤29👍6
29 Nov 2024, 01:39 UTC≈4,540 views59 reactionsread 8 August 2026 Photo
📕 «فەرهەنگی جۆیس بلەو» لە ڤەژینلێکسدا دانرا
https://lex.vejin.net/ck/dict/blau
«فەرهەنگی کوردی-فەرەنسی-ئینگلیزی» بەرهەمی دکتۆر «جۆیس بلەو/Joyce Blau» (١٩٣٢-٢٠٢٤) نووسەر و زمانناس و چالاکی ئاشتیخوازی فەرەنسییە. جۆیس بلەو لە دامەزرێنەران و بەڕێوەبەرانی ئینستیتیوتی کوردی لە پاریس بوو و ئەم فەرهەنگەی لە ساڵی ١٩٦٥دا (لە تەمەنی ٣٣ ساڵیدا) بڵاو کردووەتەوە. فەرهەنگەکە 6277 سەروشەی کوردیی باکووریی تێدایە کە واتاکانی بە فەرەن…
❤49👍10
29 Nov 2024, 01:37 UTC≈3,260 views45 reactionsread 8 August 2026 Photo
📕 «فەرهەنگی مەردۆخ» لە ڤەژینلێکسدا دانرا
https://lex.vejin.net/ck/dict/merdox
«فەرهەنگی مەردۆخ» بەرهەمی «شێخ محەممەدی مەردۆخ» (١٨٨٠ – ١٩٧٥) ناسراو بە «ئایەتوڵڵا مەردۆخ»، مامۆستای ئایینی، نووسەر و شاعیری خەڵکی سنەیە. فەرهەنگی مەردۆخ 22759 سەروشەی کوردیی تێدایە کە زیاتر لە شێوەی سنەییدا بە کار دێن و هاوتاکانیشی بە کوردی و فارسی و عەرەبی و هەندێک جاریش تورکی داناوە. ئەم فەرهەنگە یەکەم جار ساڵی ١٩٥٧ بە شێوەی ئۆفسێتی دەس…
❤39👍6
8 Aug 2024, 14:23 UTC≈4,190 views45 reactionsread 8 August 2026 📕 «دیوانی ڕاجی» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«دیوانی ڕاجی» شیعرەکانی «مەلا عەبدولڕەحمان کوڕی مەلا ئیبراهیم» (١٩١٢-١٩٦٩) ناسراو بە «ڕاجی»یە کە لە تیرەی میكایەڵی هۆزی جافی شارەزوور و دانیشتووی ناوچەی کۆیە بووە. ڕاجی مامۆستای ئایینی بووە و بێجگە لەم دیوانە، چەند کتێب و نامیلەکەشی بە عەرەبی و کوردی نووسیوە. لە دیوانەکەیدا ناسناوی شیعریی «ڕاجی»، «پشکۆ»، «ژیکۆ» و «گوویا»ی بە کار هێناوە. شیعرەکانی لە بابەتی مانا و هونەرەوە زۆر بەه…
❤38👍7
10 Nov 2023, 15:46 UTC≈8,720 views107 reactionsread 8 August 2026 Photo
📕 «فەرهەنگی ژیان» لە ڤەژینلێکسدا دانرا
https://lex.vejin.net/ck/dict/zhyan
«فەرهەنگی ژیان» بەرهەمی «عەبدوڵڵا عەبدوڵڵازادە» مامۆستای زمانی ئینگلیزییە لە ساڵی 1973 لە ناوچەی مەهاباد لە دایک بووە. فەرهەنگی ژیان ساڵی 2015 بڵاو بووەتەوە و فەرهەنگێکی گشتیی ئینگلیزی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسییە کە 14237 سەروشەی تێدایە. بۆ هەموویان جۆری وشە (Part of Speech) و فۆنەتیک بە ستانداردی IPA دەستنیشان کراوە. ماناکان بە پوختی دانراون…
❤84👍21👎2
5 Jul 2023, 11:33 UTC≈6,370 views64 reactionsread 8 August 2026 📕 «ئینجیلی موقەدەس» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
ئەم وەرگێڕانەی «ئینجیلی موقەدەس» لەلایەن «لودڤیگ فاسوم» (١٨٧٩-١٩٢٠، Ludvig Olsen Fossum) لە کۆنترین وەرگێڕانەکانە کە بۆ کوردیی ناوەندی کراوە. هەر چوار ئینجیلە باوەڕپێکراوەکەی «مەتا و مەرقوس و لوقا و یوحەننا» لە خۆ دەگرێت. لەسەر ڕووبەرگەکەی بەم شێوەیە نووسراوە: «ئینجیلی موقەدسی ڕەب و خڵاسکەری مە یەسووع مەسیح کە لە زمانی ئەسڵی یۆنانی تەرجومە کراوە بە بەیبڵ سۆسائێتئی ئەمریکا (Ame…
❤49👎9👍6
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @vejin_books. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.