6 Aug 2026, 18:22 UTC70 viewsread 7 August 2026 6. بەڵام بیرەوەرییەک و نەقڵێکی لە هەموویان خۆشتر و بەتاموچێژتر: 7ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ چەندین هاوڕێی فێرکار و هاوکارێکمان کە بەڕێوەبەری قوتابخانە دواناوەندییەکانە و خاوەنی شەهادەی کارناسی باڵایە و 25 ساڵ ئەزموونی فێرکاری و بەڕێوەبەری هەیە، لە گوندێکی مەنگوڕایەتیی مەهاباد بۆ شام دەعوەت کرابووین و دوای خواردنی شامێکی تێروتەسەل و بەتاموچێژ و خۆماڵی و کوردانە و «ئۆڕگانیک»، گوتم: گەلۆ برادەرینە! ئەی هاوڕێیان و هاوکارانی خۆ…
Signed Ahmad Esmaily
6 Aug 2026, 18:22 UTC88 viewsread 7 August 2026 لە گیڕانەوەی ئەم کورتە بیرەوریی ڕاستەقینە و باوەڕپێکراو و جێمتمانانەدا، تا ڕادەیەکی هۆکاری بێئاگایی و نەزانینی ناو و پێناسە و سەربووردەی ناوداران و زانایان و نووسەرانی کوردمان‒بەگشتی‒ بۆ دەردەکەوێ. دیارە ئەو کەسەی دەتوانێ زۆرترین شوێن دابنێ لە سەر زانیاری مناڵان و مێرمناڵان و لاوان و قوتابییان و فێرخوازان و خوێندکاران، بەبێ هیچ شک و گومانێک، موعەللیم و فێرکار و مامۆستایە و بەس. دەی کاتێک موعەللیم و فێرکار و مامۆس…
Signed Ahmad Esmaily
6 Aug 2026, 18:22 UTC107 views1 reactionsread 7 August 2026 2. بەداخەوە لە کتێبە دەرسییە هاوپێوەندەکانی فێرگەکاندا، وەک کتێبی دەرسیی مێژووی ئێران و مێژووی سەردەم و مێژووی ئەدەب، ئاوڕێکی ئەوتۆ نەدراوەتەوە سەر ناساندنی کەسایەتییە ناودارەکانی کورد، کە ئەوە خەسارێکی گەورەی لێدەکەوێتەوە و قەرەبوو ناکرێتەوە. هەرچەند لەم دواییانەدا، لە نێوان وانەکانی کتێبی فارسی دا، وانەیەکی ئازاد دابینکراوە، کە فێرکار دەتوانێ لەوێدا لەبابەت ناودارانی کورد بۆ قوتابییان بدوێ و دوایان لێ بکا لەم ب…
❤1
Signed Ahmad Esmaily
6 Aug 2026, 18:22 UTC93 viewsread 7 August 2026 کێ بەرپرسیارە لەوەی مناڵان و ڕۆڵەکانمان ناودارانی کورد ناناسن؟
[هۆی نەناسینی ناودارانی کورد لە لایەن قوتابییان، مێرمناڵان و لاوانی کورد]
دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان؛ زمانناس و نووسەر و لێکۆڵەر
لە کاناڵێکی تێلێگڕامیدا، چاوم بە کورتەنووسراوەیەکی فێرکارێکی(=موعەللیمێکی) مەهابادی کەوت بە ناوی :«بیرەوەری[ـی] تاڵ»؛ لەم کورتەنووسراوەیەدا، ئەم فێرکارە گلەیی خۆی دەربڕیبوو لە بابەت نەناسینی هیچکام لە ناودارانی کورد و ناودارانی…
Signed Ahmad Esmaily
6 Aug 2026, 18:22 UTC63 viewsread 7 August 2026 کەسی دیکەم پێشک نەهات کە پرسیاری لێ بکەم و داخوازییەکەمی پێ ڕابگەیێنم.
منیش لە وڵامدا گوتم: سوێند بە ماڵەخودای و بە کابەتوڵڵا و بە ئیسمی ئەعزەم، من ژمارە موبایلی هیچکام لە خەوتووەکان و ئارامگرتووەکانی ناو گڵکۆی ناودارانی مەهاباد و «مەقبەرەتوششوعەڕا»ـم پێ نییە و لەخۆڕا لێی مەگەڕێ، خاترجەم و دڵنیا و دڵئەرخەیان بە گەر ئەم ژمارە موبایلە لە لای من دەستنەکەوێ، لە هیچ کوێی دی پەیدا نابێ و دەستناکەوێ!!
4. فێرکارێکی قوت…
Signed Ahmad Esmaily
5 Aug 2026, 09:13 UTC159 views2 reactionsread 7 August 2026 Forwarded from @sheery_shakar
بەد خوو
کورتە چیڕۆکی6 لە زنجیرە چیڕۆکەکانی کتێبی چەند چیڕۆکی وزە بەخش
بە وەڕگێڕان و گرد وکۆی
ئەحمەد ئیسمەعیلی👇
ڕۆژگارێک ، مێرمناڵێک هەبوو ، کەزۆر بەدخوو وتوڕە بوو . باوکی توورەکە بزمارێکی وێدا و کوتی : هەرکات تووڕە بووی ، دەبێ بزمارێک لەدیوار بدەی .
هەوەڵین ڕۆژ ، کوڕە سی و حەوت بزماری لەدیواردا .پاش چەند حەوتوو کە فێربوو چۆن پێش لەتوڕە بوونی خۆی بگرێ ، هەژماری بزمارەکانی کە دەیکوتان وردە وردە کەم بوونەوە.
مناڵەکە حا…
❤1👍1
Signed Ahmad Esmaily
4 Aug 2026, 18:26 UTC181 views1 reactionsread 7 August 2026 Forwarded from @sheery_shakarPhoto
بۆ یادی شێرکۆ بێ کەس
لەو ڕۆژەوە
کە قسەی ئازادی هاتە پێش
شێعری تۆ بوو هاواری کرد
ـ ـ
شێعری تۆ بوو
لەسەر ماف و لەسەر حەق
دەبو بەدەنگ
لە سەر خاک و وڵات و خوێن
دەبو بە پەنجەوو تفەنگ
شێعری تۆ بوو
دەبو بەزار ,دەبوو بە چاو
فرمێسکی ڕشت زاری دەکرد
ـ ـ
شێعری تۆ بوو
داری باڵاتی بەرزکرد
هیند بەرز بووی
بووی
بە ئیمپراتۆری شێعر و
هەرهات و تا ئەوڕۆیە
سێبەر دەکاو
تۆ نەمردووی
ئەو دارە…
🔥1
Signed Ahmad Esmaily
4 Aug 2026, 09:52 UTC217 views4 reactionsread 7 August 2026 ملیۆنەهاین
بەڵام وەک ئاردی ناو دڕکی،
بەر ڕەشەباین.
ملیۆنەهاین
بەڵام دوومان
بە یەکترەوە نەلکاین.
ملیۆنەهاین
بەڵام خاوەنی ملیۆنێ
دڵ و ڕێگاین.
ملیۆنەهاین
بەڵام هەموو، هەر سەرکردە و
قارەمان و زانا و ئازاین
شێرکۆ بێکەس
https://t.me/shahranekord
❤4
Signed Ahmad Esmaily
4 Aug 2026, 06:50 UTC245 views5 reactionsread 7 August 2026 گۆرانی خۆشەویستی
زۆر دەترسم شەقامەکان
بەلافاوی بیرەوریەکانت داپۆشرێت
داروو بەردەکان ئاوازی جێژوانی من و تۆ
بچریکێنن،
هەناسەکانم بەسەهۆڵبندانی نیگات ببێت بە تەموومژی سەرلێوت
بەڵام هاواری ئەوینی بێ تۆیی ئەکەم بەجوانترین هۆنراوەی گۆرانی خۆشەویستی لەسەرتیشکی برژانگی چاوەڕوانی،خەڵاتی ناخی
عەشقتی دەکەم.
لەیلا پەرویزی
@shahranekord
❤4🔥1
Signed سلیمان راد
1 Aug 2026, 14:04 UTC351 views2 reactionsread 7 August 2026 Forwarded from @sheery_shakar
تانەژاکێ گوڵی ڕووت هەر دڕووم کردن درۆ
بۆ تیغی برۆت کێشا پێت وایە دەکەم درۆ
عاشقان هاتوونە سەیریم سەیرمان لەو سەودایە
کەمن دامنابوو بۆ تۆ ،روحم نابوو لە گرۆ
شاکار 30/4/1405
https://t.me/sheery_shakar
❤1👍1
Signed Ahmad Esmaily
31 Jul 2026, 08:43 UTC420 views7 reactionsread 7 August 2026 🌜♥️🌛
سکاڵە مەکە!
بە بڕوام گۆڕاون وەرزەکان،
شەتاوی کوێستانی یادت
لەم زستانی ژیانە
ماوەیەکە
بەستێنی ڕووبارەکانی ئەسرینیان
دادڕیوە
لەبەر تێشکی هەتاوی چاوت
سینگی کوڵم،
ڕەنگاڵە دایپۆشیوە!
پەروین.نازری
@shahranekord
❤4👏3
Signed سلیمان راد
29 Jul 2026, 14:01 UTC500 views7 reactionsread 7 August 2026 دل تەنگم ودیدار تودرمان منست
بی رنگ رُخت زمانه زندان منست
برهیچ دلی مباد و بر هیـــــچ تنی
آنچه،از غم هجران تودرجانمنست
مولانا
دڵتەنگـــــــم و دیداری ئەتۆم دەرمانە
بێ ڕەنگی هەنێت زەمانەکەم زیندانە
یاخوا نەچێـــــــژن هیچ دڵ و کەسێ
دەردی هەڵبــــــــــــــڕان مردنی گیانە
وەرگێڕ:#مامۆستاسووتاو
@shahranekord
❤5👍2
Signed سلیمان راد
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @shahranekord. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.