20 Oct 2024, 03:41 UTC≈1,410 views21 reactionsread 8 August 2026 بەڵکوو بمبینی نیگارێ! منی بێگیانی گەڕۆڵ
بەرهەڵایێ وەکوو من یانی ڕەها، یانی گەڕۆڵ
کێ دەڵێ هەوری به بارانەوه دەریا دەڕژێ؟
دیاره نەیدیوه به دەشتانەوه گریانی گەڕۆڵ
بۆ دڵت نایه بگا سوودی نیگاهێ به منت؟!
تا نەگا قەدری خەمێکی به دڵت زیانی گەڕۆڵ
بیستم و تانه گەلێ لەو دەروجیرانەیه خێر
بەڵێ ئەو خەڵکه دەزانن چییه جەریانی گەڕۆڵ
کچه پەڕپەڕ دەبی بەو پایزه کووچەی چی؟ مەچوو!
ڕۆڵه خۆ شۆخی دەگەڵ گوڵ نییه زریانی گەڕۆڵ!
دەپەڕێ…
❤8❤🔥6😇3👍2👏2
Signed پەپوولەی شین
18 Oct 2024, 12:39 UTC879 views13 reactionsread 8 August 2026 ٭پێشنیار٭
تۆ پیربوون دەژی بەئەسپایی
عەقڵت پڕە بەکاتی بۆشایی
مەڕبووتە هەر بەخۆت زانایی
سیگار لازمی لەدووی چایی
یەک زەڕڕە موحتەڕم بژی، خوایی
منداڵی تا گەڕانەوەی ئازار
خۆتی دەگەڵ هەڵاتن و ئینکار
هەرگیز کەسێ خەمۆک یا زامار
ناشاردرێتەوە لەپشت سیگار
ئاگا دەکا جەهانی ئاگایی
وەک عادەتێکی تاڵ،،،، بۆخۆتی
فینجان، قاوە، فاڵ بۆخۆتی
جێگەی کەسێ بەتاڵ، بۆخۆتی
ڕێگەی بەرەو زەواڵ بۆخۆتی
ئیتر سەفەر.... کە مەرگ کۆتایی....
هەنگاوە…
❤6❤🔥3👏3🤝1
Signed پەپوولەی شین
12 Oct 2024, 03:28 UTC674 views9 reactionsread 8 August 2026 *رهوان*
هەموو دنیا من و تۆیەک ژیان و
هەوایەک ئارەزووی رەنگی، تەواوی
نیگاکانی خەزەڵوەرتر لە عیشقە و
وەکوو هێرۆی سپی نەرم و نیان و
دڵی ئاوازەکانم پڕ لە چاوی
خەواڵووتە و بە باڵی خۆشەویستیت
هەتا ئازادی دەفڕم تا گەشاوەی
گوڵێ وەک شێعر و دارێ چەشنی گیان و
دڵم......، ئێستا منی خاک و منی ئاو
لە رووحی شاعیریدا ئەو ژیاوەی
کە تۆ بینیت و تۆ بیستت هەتا ئەو
دەمەی بەستت لە رووم دەرکی بەیان و
شەوت ئەستێرەکوژراوی خەفەت کرد
من ئارا…
❤4❤🔥2👍2🙏1
Signed پەپوولەی شین
11 Oct 2024, 05:12 UTC579 views16 reactionsread 8 August 2026 *توتک*
لە وەرزی زاوزێی سەگانا
دوو تووتکەسەگ، ها لەدەرکم
بە کلکەسووتە و نووزەنووز
حاڵیم دەکەن: ناکەن تەرکم
بە جووتە تێمدەگەیێنن:
خواردەمەنیمان بۆ بێنە،
پەنامان بۆ چێکە، زستان
دێت و تاقەتپرووکێنە
برسیمانە، برسیمانە
سەرمامانە، سەرمامانە
وەڕینێکمان بۆ خۆراکە و
وەڕینێکمان بۆ کولانە
کە خاس دەدەم گوێ، دەبیسم
ئاشکراترین وتەی سەگ،
دەگەفێ و گفتی ئەوەیە:
ئەمەگ ئەمەگ ئەمەگ ئەمەگ.....
سەگ هەر بە تووتکیش دەزانێ
ژەنگی کین ب…
👏7💯3❤🔥2❤1🕊1😐1🙏1
Signed پەپوولەی شین
8 Oct 2024, 13:21 UTC566 views12 reactionsread 8 August 2026 *ئاواڵناو*
(ترین دەریا)، (ترین ئەستێرە) چاوت
بە ئاسۆگی هەموو شارێکەوەی دڵــ
ــستێن و من،(ترین عاشق)، (ترین پیاو)
لە دەنگمدا دەزێ یەک ناڵە: وەی دڵ!
چوزانی هێندە شێعری دەربڕینی
تەواوی دووبەدوو ئیحساسمان بی؟
مەبەستم چاو.... یانی.... بێ تەماشا
مەگەر دەکرێ زەوی بی، ئاسمان بی؟
قەرارێک و شەقامی ئاشنایی
کە ساڵانێکە دوو عاشق لە شارین
لە بن ڕازی هەموو کەسدا من و تۆ
(ترین باران)ی دیارین و دەبارین
دەبێ لەو چاوە شێتەتدا غە…
❤3❤🔥3👏2🕊2💯1🙏1
Signed پەپوولەی شین
7 Oct 2024, 16:50 UTC580 views13 reactionsread 8 August 2026 *ناپیرۆز*
ئەی درۆ پیرۆزەکەی سەر زارەکان!
ئەی ئەوین! ئاە ئەی ئەوین! ئاە ئەی ئەوین!
من دەڵێم هۆ دڵ! نەفەس! من یا کو ئەو؟
پێمدەڵێن: بە خودای فڵانی! هی ئەوین.
دەی، بە نەعلەت بن! بڕۆن و لێم گەڕێن
من کە چوو ژینم دەگەڵ ئێوەم لەکیس
ئاە ئەی فڕمێسکەکانم! هەڵوەرن
بۆ لەچاومدا ئەدی ماون قەتیس؟!
شۆقی کوێ؟ تینی چی ؟ توخوا کامە رۆژ
شەوبڕی زستانی ناتاوم بووە؟!
هەر بەهارێکی خەوەر پشکووتبێ
تووڕەباری تەوس و لاتاوم بووە.
دێمەدەر ئ…
❤🔥6❤4💯2😇1
Signed پەپوولەی شین
6 Oct 2024, 05:01 UTC475 views12 reactionsread 8 August 2026 خهفهخار
گوڵ قفڵ، دار قفڵ، ئاو قفڵ
یەک فەزا شەوزەدە، دڕکاوی کات
بەرد گرتوویەتی دەستی بەرد و
مەرگی ڕێگایە لەبەر چاوی کات
باوەڕێ بەستەزمانی دەگەڕێ
چەشنی رووحێکی سڕی سەرگەردان
وە کەلەپچەی ئەبەدی لێدەدرێ....
دەستی ئیمانێ دەگەڵ دەسبەردان
گەلی شک، خەڵکی وەڕەز، کۆمەڵی داخ
لە تەم و ماتەمی یەکدا کپ و مات
شار چەندەستەگی وێرانی دەکا
چاوڕێ بەڵکوو شتێ،،،،، بەڵکوو نەجات....
نەفەس و بەند، دەم و بەستن و بەس
نووزەیێ نایە لە …
❤4❤🔥4💯2🍾1👏1
Signed پەپوولەی شین
3 Oct 2024, 09:32 UTC555 views13 reactionsread 8 August 2026 ٭ژوان٭
بەرەو ئەوین دڵی باران، خیاڵ و ئیتر هیچ
قەراری دوو دڵی تەڕبوون، بەحەجمی جێژوانێک
بە چرکەچرکەوە دەتکێ نیاز و ماچ و بزە و
گەواڵی پڕ لەکوڵن؛ دوو نیگاە و بارانێک
وە حەسرەت و گوڵی ساعەت کە زوو دەشەمزێ، زوو
کە دەسبەجێ مەلی لەززەت دەدا لە شەققەی باڵ
دووبارە تێکەڵی تەنیایی خۆت و رووحی مات
بەرەو مەداری هەمیشەی کەسەر، لە ڕێگەی حاڵ
ژنانە جوانە تەمەننا، بە شوێنی لەشدا کات
تەواوی خەونی ژیانێ وەدی بە یەکدەم دێ
کە رۆز ر…
❤🔥7❤3👍3
Signed پەپوولەی شین
Channel photo updated
26 Sept 2024, 17:57 UTC643 views14 reactionsread 8 August 2026
٭سزا٭
لێوێک،،،، بمدەوە لێوم دە پێکەنینمدا
کوژراوە چاوم و دەڕژێ بەنێو گرینمدا
دەستم ببە بەمانگدا پڕم لە مەمکی نوور
کوژراوە دەستم و (تۆ)یەک لەبن برینمدا
کوژراوە گەردنی سەوزم دەگەڵ تەبی یەک ماچ
کیژێکی سوور دەبارێ بەسەر سەرینمدا
کۆڵان بەپەردەوە دەکشێ لە هۆدەیەک ژنبوون
کوژراوە لێوم و ماچێ لەتەرمی بێبن بوون
دەستم بگێڕە لەڕانم، لە داغ تا سینگم
سینگم کە ئاگرە، دەگرێ شەوانە بەربینگم
نەرمی ژنانەم و دەستت دەگا بە کوژرا…
❤6❤🔥4👏1🔥1😢1🙏1
Signed پەپوولەی شین
23 Sept 2024, 05:49 UTC944 views15 reactionsread 8 August 2026 خهساری ژینی گوڵ بوو وهختی پاییز
ههوا گیراو و دیمهن مات و گوڵ زیز
زهوی زانی گڕی زۆری خهزانی
چلۆن بهربۆته نێو جهرگی ڕهزانی
فهلهك سینهی پڕی زامی بریسكان
سهری ههڵنایه گوڵ وهختی ههنیسكان
دهکێڵێ جهڕگی جوانی، گاسنی با
ههناوی دار و بهردی ههنجنی، با
دڵی زهردی، گهڵاڕێزانی داران
بهدهم بادا دهچوو تا نادیاران
دڕابوو دهفتهری شێعری دڵی خۆش
له ژێر پێی با ههزاران بهیتی خامۆش.....
…
❤🔥8❤4👏2👍1
Signed پەپوولەی شین
21 Sept 2024, 20:41 UTC533 views15 reactionsread 8 August 2026 *چەتر٭
پینۆۆۆۆکییۆۆۆۆ!!!! کەسێ دەکا قاوم
چێویم قالبم گەلێ سووکە
تۆ بێژە یەک گڕەم عەقڵ، نیمە
هەر بەرلەوەش شتێ بوو نەمبوو کە
دڵتەنگتر لە بابەژێپێتۆم
هەورێکی ڕەش بە ئاسماندا دێ
چەترێک هەڵدەدەم وەکوو خەڵک و
[ئیتر کەسێ بەداستاندا دی]:
ئەی حەسرەتی هەمیشە شێعری من
شارێک چەترە تۆ لەبن کامەی؟
بۆ نامەکان بەدەستی تۆ ناگەن؟
نامەی فیدات بم، وە یا نامەی...
شارێک چەترە، ئەی لەشی باران!
تۆ کەی عەلامەتێ دەنێری بۆم؟
چاوێک داگر…
❤🔥8❤3🙏2👍1🤗1
Signed پەپوولەی شین
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @honarpoem. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.