28 Nov 2025, 17:54 UTC579 views4 reactionsread 7 August 2026 لێرە نیت و بەڵام هێشتا
لەسەر زاری پەڕەسێلکەی ئێوارانی و
لە نەغمەی ڕەش و سپیدا
دوو باڵی تەڕی گریانی و
لەسەر پاییز و
لەسەر من
لەنگەر ئەگری!
لێرە نیت و کەچی ئیستەیش
شۆڕەبیەکان یەکە یەکە
بەسەر جۆگەی یادگارتا نوشتاونەوەو
چاوەڕوانن لەگەڵ شەپۆلێکی وێڵدا
تۆیش بێیتەوە!
شێرکۆ بێکەس
❤4
Signed Payam
3 Sept 2024, 12:58 UTC≈1,840 views8 reactionsread 7 August 2026 دەمەوێت بڵێم کە لە هەموو بەدیهێنراوێکدا شتێک لە ڕازی خـودایی هەیە. دەتوانین پڕشنگەکەی لە گوڵەبەڕۆژە یان خاشخاشدا ببینین. هەروەها لە پەپوولەیەکدا کە لەم چڵ بۆ ئەو چڵ دەچێت یان ســوورەماسییەکدا کە لەنێو ئەستێڵۆکێکی شووشەیدا دێت و دەچێت، زیادتر هەست بەم ڕازە وەشێردراوە دەکەین. وەلێ ئێمە لە گیانی خۆماندا لە خوداوە نزیکترین. تەنیا لەوێدا دەتوانین لە ڕازی مەزنی ژیاندا ببینە یەک. ئەوەی ڕاستی بێت، ساتگەلێکی زۆر دەگمەن هەن کە…
❤8
Signed Payam
7 Jun 2024, 08:14 UTC≈2,300 views13 reactionsread 7 August 2026 ڕاستی بوترێ، زۆر جار تەنها وەک بینەرێک لە دوورەوە لە ژیانم دەڕوانم، دەڕوانم چۆن هەموو هەلێک مینا دەنکە خۆڵ بە نێو پەنجەکانمدا دەخلیسکێن. ئەو هێڤیانەی ڕۆژانێک لێمەوە نزیک بوون، ئێستا لە دوورەوە دەنگیان دێت. کاڵ بوونەتەوە و بوون بە ژاوەژاوی پاشخانی ڕۆژانی خۆڕاگری. لە ناو گێچەڵی بیرکردنەوەکانمدا ون بوومە، بەدوای دڵنەوایەک دەگەڕایم لە داڵغە و فاک و فیکی ڕۆژانەمدا کە لەوانەیە منیش لە سێبەرێک زیاتر بم، دڵم بە قوڕسای کەلیم…
❤13
Signed Payam
7 Jun 2024, 08:14 UTC≈1,660 viewsread 7 August 2026 Photo
Photo, posted without a caption
Signed Payam
8 Apr 2024, 17:26 UTC≈2,150 viewsread 7 August 2026 Photo
Photo, posted without a caption
Signed ︎︎
8 Apr 2024, 17:26 UTC≈2,170 views6 reactionsread 7 August 2026 من "کامەران"م یەکەم درۆی نووساو و بەرجەستە بە خۆمەوە ناوەکەمە هەروەک ئەوەی "دڕدۆنگ" ناوی "دڵنیا" بێ و "قاقر"یش ناوی "دارستان!" دیسانەوە وەکو دوێنێ و وەکو پێرێ و پاروپێرار ڕۆژێکی تری سواومە و دیسانەوە هەر خۆم سوغرەکێشی خۆمم و بێواز... بێواز پاڵنان بە بێزاریمەوە بەردەوامە و دەمەو عەسرە و چون چڕوچاوی نیشتمان هەوا گرژە و... گەڕەک مۆنە و چەند "هەزار"ێکی چرچ و لۆچ لە گیرفانی پانتۆڵێکی غەمگینمایە و ئەڵێی پشیلەی بەرگەرمای بێ…
❤6
Signed ︎︎
6 Apr 2024, 01:06 UTC≈1,810 views8 reactionsread 7 August 2026 ابلیس دوعای کرد تا کۆتایی دونیا
خودا بیهێڵێتەوە و خودا دوعاکەی قبوڵ کرد
وا ئەزانی تۆ فەرامۆش ئەکات🤎؟
❤8
Signed ︎︎
26 Mar 2024, 01:41 UTC≈1,930 views16 reactionsread 7 August 2026 Allah has the power to turn your dreams into reality.
خوا دەسەڵاتی ئەوەی هەیە خەونەکانت بگۆڕێ بۆ واقیع.
❤16
Signed ︎︎
24 Mar 2024, 02:29 UTC≈1,940 views8 reactionsread 7 August 2026 ئاھ مێلینا
ئەمڕۆ باران لە پێڵوی چاوەکانمدا دەبارێت..
کافکا بۆ مێلینا
❤8
Signed ︎︎ ︎︎ ︎︎
20 Mar 2024, 17:36 UTC≈1,970 views10 reactionsread 7 August 2026 ژیانی کورد، دەیان جار لە ژیانی ئاسایی خەڵکی ئەم دونیایە سەختترە؛ ئەگەر یەکێک لە سەرەتاوە خۆی وەک کورد لە دایک نەبووبێت، سەختە بەرگەی ژیانی وا بگرێت. ئینسانی کورد، بە پێچەوانەی خەڵکی ئەم دونیایە، لەو ڕۆژەوەی لە دایک دەبێت، تا ئەو ڕۆژەی دەمرێت، مەحکوومە خەبات بۆ عەردەکەی، ئاوەکەی، ماڵەکەی، زمانەکەی، جلەکەی، گۆرانییەکانی و کەرامەتی خۆی بکات.
پیرۆزە ساڵی نوێی کوردی❤️
❤10
Signed P A Y A M
29 Feb 2024, 19:05 UTC≈2,020 views12 reactionsread 7 August 2026 سەڵاوات لەبیر مەکەن لەسەر ئەو زاتەی خودا لەبەر ئەو مانگی کرد بە دوو لەتەوە
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّد ♡︎.
❤12
Signed ︎︎ ︎︎ ︎︎
23 Feb 2024, 22:19 UTC≈1,900 views8 reactionsread 7 August 2026 لێشت دوور بکەومەوە
هەرئەوەیە چۆن شێوە کارێک
دووهەنگاودەکشێێتەوەو
تەماشای تابلۆکەی دەکات
| تەڵعەت تاهیر
❤8
Signed ︎︎ ︎︎ ︎︎
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @hargiiz. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.