23 Aug 2026, 20:13 UTC126 views1 reactionsread 24 August 2026 Photo
"لە بودجەی سێ ساڵی ڕابردوو، سێ یەکەمەکان و گرێبەستەکانی عێراق جێگیرکران، دەبێت وەک قەرەبووکردنەوەیەک بۆ ئەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵبدات سێ یەکەمەکان و گرێبەستەکان لە بودجەی ساڵی 2027 جێگیربکات تاوەکو دابمەزرێندرێن"
- سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق -
❤1
23 Aug 2026, 19:15 UTC147 views2 reactionsread 24 August 2026 Photo
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبووەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پشتگیریکردنی حکومەتی عێراق لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەی و تەواوکردنی پێکهێنانی کابینەی حکومەت
👍2
23 Aug 2026, 17:51 UTC152 viewsread 24 August 2026 Photo
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدووم کرد.
لە دیدارێکدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و د. یوسف گۆران، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکان کرا و دووپات لە بەردەوامیی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان لایەنەکان لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان کرایەوە.
لە دیدارەکەدا پێویستیی هاریکاری و چارەسەرکردنی کێشەکان…
23 Aug 2026, 17:46 UTC124 viewsread 24 August 2026 Photo
سبەینێ شەقامێکی سلێمانی بەربەست دەکرێت
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە بە مەبەستی خێراترکردنی کارەکان لە یەکتربڕی شەوکەت حاجی موشیر، سبەینێ بە شێوەیەکی کاتی، شەقامی سەرەکیی نێوان تەلاری هونەر و باخچەی عەبدولڕەحمان زەبیحی بۆ گەڕەکی بەختیاری و بە پێچەوانەشەوە، لە گەڕەکی بەختیارییەوە بۆ شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەربەست دەکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ گەیشتن بە گەڕەکی بەختیاری. شەقام…
23 Aug 2026, 17:30 UTC123 viewsread 24 August 2026 Photo
پۆلیسی گەرمیان فرۆشیارانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان ئاگاداردەکاتەوە
پۆلیسی گەرمیان هۆشداریی دەدات، هەر دوکاندارێک یان فرۆشیارێک، بەبێ ڕەزامەندیی دایک و باوک، پارە بۆ هەژماری یارییە ئەلیکترۆنییەکانی منداڵێک زیاد بکات، لە کاتی سەلماندنی پێشێلکارییەکەدا، بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
23 Aug 2026, 17:03 UTC120 viewsread 24 August 2026 پەیامنێرمان لە هەولێر: نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ گەیشتە 1850 دینار
23 Aug 2026, 16:34 UTC138 views1 reactionsread 24 August 2026 Photo
بریـ.ـندارێکی ڕووداوی ئاگرەکەی تانجەرۆ گـ.ـیانیلەدەستدا
سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەفشین فەرەجی، ئەو کرێکارەی کە بەهۆی ئاگرەکەی تانجەرۆوە زیاتر لە %90ـی جەستەی سووتابوو، کەمێک لەمەوبەر لە نەخۆشخانەیەکی شاری تاران گـ.ـیانیلەدەستدا.
😢1
23 Aug 2026, 16:06 UTC139 viewsread 24 August 2026 Photo
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانیەوە گەیشتە شاری سلێمانی
23 Aug 2026, 15:46 UTC144 views2 reactionsread 24 August 2026 Photo
وێنەی محەمەد ئەحمەد ساڵح، ئەو ئەندازیارەی کەمێک لەمەوبەر لە یەکێک لە پڕۆژەکانی شاری سلێمانی کەوتە چاڵێکەوە و گـ.ـیانیلەدەستدا
😢2
23 Aug 2026, 15:37 UTC138 viewsread 24 August 2026 Photo
لە سلێمانی پێنج کرێکار کەوتنە چاڵێکەوە و یەکێکیان گیـ.ـانیلەدەستدا
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە یەکێک لە پڕۆژەکانی شاری سلێمانی، ئەندازیارێک لەگەڵ کرێکارەکاندا سەرقاڵی کارکردن بوون لە چاڵێکدا، دواتر ئەو چاڵەی کە هەڵیانکەندووە بەسەریاندا دەڕمێت و لە ئەنجامدا ئەندازیارەکە گـ.ـیانیلەدەستدەدات و چوار کرێکاریش برینـ.ـداربوون.
23 Aug 2026, 15:17 UTC143 views0 reactionsread 24 August 2026 Photo
"هەندێکجار چەند ڕۆژێک دوادەکەوێت، بەڵام هەر دێت"
فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ هیچ کێشەیەک لە ناردنی مووچەدا نابێت، مەگەر حکومەتی عێراق خۆی شەڕمان پێبفرۆشێت و مووچە نەنێرێت.
وتیشی، ڕاستە ئێستا هەندێکجار مووچە چەند ڕۆژێک دوادەکەوێت، بەڵام با هاووڵاتییان دڵنیابن کە مووچە گرێنتیکراوە و تا کۆتایی ئەمساڵ بەبێ کێشە دابەشدەکرێت.
23 Aug 2026, 14:36 UTC147 viewsread 24 August 2026 پاش دوو ڕۆژ گەڕان، تەرمـ.ـی گەشتیارێکی دیکە لە ئاوی خەبات دۆزرایەوە
بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی بەیانیی ئەمڕۆ تەرمـ.ـی ئیسماعیل ڕەعدی تەمەن 26 ساڵ لە ئاوی خەبات دۆزرایەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمـ.ـی ئەیوب تاریقی تەمەن 18 ساڵیش دۆزرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوو هاووڵاتییەکە بە ڕەگەز عەرەبن و ڕۆژی هەینی لە کاتی مەلەکردن لە ئاوی خەبات، هەردووکیان خـ.ـنکان.
Showing the 12 most recent of 15 posts we hold for @estamediea. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.