2 Feb 2026, 18:29 UTC≈1,180 views36 reactionsread 7 August 2026 چیرۆکی کەزی
لە خاکی ڕۆژاوا، لە ناو دۆڵە سەوزەکان و چیاکانی بەرز، کچێکی بچووک هەبوو بە ناوی کەزی. کەزی قژی درێژ و ڕەشی هەبوو، وەک شەوێکی پڕ لە ئەستێرە، و هەمیشە دەیوت: "کەزم وەک گردەلوولێکی بەهێزە، دەتوانێت با و سەرما و تاریکی بشکێنێت."
یەک ڕۆژ، تاریکییەکی گەورە هاتە ناو وڵاتەکە – تاریکییەک کە دەیویست هەموو گوڵەکان وشک بکات، هەموو دارەکان بکوژێت، و هەموو کچە بچووکەکان لە خەونە جوانەکانیان بێبەش بکات. ئەو تاریکییە پە…
❤28👍4😍3🕊1
Signed ☀ 𝒦𝒜ℒ𝒜ℳℐ☀
2 Feb 2026, 18:23 UTC≈2,180 views22 reactionsread 7 August 2026 Video
چیرۆکی کەزی
نووسەر:مادێح کەلامی
بێژەر:سنوور ئەحمەدی
ئێدیتۆر:چیا ڕەحمانی
بۆ منداڵانی تەمەن +9
@chirokimndalan
❤15👍5👌2
Signed ☀ 𝒦𝒜ℒ𝒜ℳℐ☀
5 Oct 2025, 18:53 UTC≈2,880 views34 reactionsread 7 August 2026 Video
چیرۆکی ژینگەی خەندان پێشکەش بە چاوگەشانی نیشتمان.
بە شانازیەوە ئەتوانین بڵێین لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکەمین و تەنیا میللەتین کە گرینگی زۆر بە ژینگەکەمان ئەدەین.
با داهاتووی کوردستان بە چیرۆکی ژینگەپارێزی ڕابێنین
@chirokimndalan
چیرۆکی ژینگەی خەندان
لە زرێبار ماسییەکی بچووک دەژیا بە ناوی سوورە
ڕۆژێک لە سەر ئاوەکە دەگەڕا ،زبڵی زۆری بینی.
سوورە زۆر خەمبار بوو بە هاوڕێکانی وت ئەگەر ئێمە هاوکار نەبین زرێباری خۆشە…
❤25👌5😍2👍1🕊1
Signed ☀ 𝒦𝒜ℒ𝒜ℳℐ☀
8 Sept 2025, 05:56 UTC≈3,070 views41 reactionsread 7 August 2026 ئازیزان و هاوڕێیانی لاپەڕەی چیرۆکی منداڵان.
ئێمەی کــــــــورد خۆمان نەبین کەس پاڵپشتیمان ناکات .تکایە کاناڵی چیرۆکی منداڵان بەو دایک و باوکانەی کە منداڵی وردیان هەیە بناسێنن با منداڵەکانمان بە هزر و وشەی کوردی گەورە بن و لەگەڵ وشە کوردییەکان نامۆ و غەریب نەبن.
داهاتووی کوردستان منداڵانی ئێستان
@chirokimndalan
❤36👍3👌2
Signed ☀ 𝒦𝒜ℒ𝒜ℳℐ☀
5 Sept 2025, 18:43 UTC≈5,040 views31 reactionsread 7 August 2026 Video
چیرۆکە کارتوونی کەوچکی سێحراوی.کارێکی نوێ لە چیرۆکی منداڵان.پێشکەش بە داهاتووی کوردستان.
@chirokimndalan
❤31
Signed ☀ 𝒦𝒜ℒ𝒜ℳℐ☀
5 Sept 2025, 18:39 UTC≈2,170 views16 reactionsread 7 August 2026 چیرۆکی کەوچکی سێحراوی
لە شارێکی خۆش کچێک بە ناوی هێڤی دەژیا.
هێڤی هەرگیز نانی سەر سفرەی ماڵەکەیانی نەدەخوارد.هەموو جارەکان دەیگوت :ئەمە ناخۆم!ئەوە ناخۆم! دایک و باوکی زۆر نیگەران بوون،چونکە هێڤی تەنیا حەزی لە چیپس و کەیک بوو.
ڕۆژێک کاتێک کە هێڤی لە ماڵی خۆیان یاری دەکرد کەوچکێکی بچووک و سەرنجڕاکێش لە سەر مێزی نانی سەر سفرە دەرکەوت!کەوچکەکە ڕەنگی زەردی درەوشاوەی هەبوو و وەک ئەوە بوو کە بدرەوشێتەوە هێڤی بە سەرسامی سە…
❤13😍2👍1
Signed ☀ 𝒦𝒜ℒ𝒜ℳℐ☀
🍃🌼چیــــــــــــرۆکی منداڵان🍃🌼 pinned «دایک و باوکانی خۆشەویست تکایە چیرۆکەکان بۆ هاوڕێکانتان و بەردەنگەکانتان بنێرن با منداڵەکان بە کوردی گوێ لە چیرۆک بگرن و زمانی کوردی نەفەوتێت. @chirokimndalan»
30 Jul 2025, 17:48 UTC≈3,660 views40 reactionsread 7 August 2026 چیرۆکی پێشمەرگەی دارستان
لە شارێکی خۆش، کە لە دامێنی شاخێکی بەرز بوو شەقامەکانی پڕ بوون لە بۆنی گوڵەکانی بەنەوشەو نێرگز. لە ناو ئەم شارەدا، سێ هاوڕێی نزیک هەبوون، کە وەکوو ڕووبار پاک و یەک ڕەنگ بوون.هەموو کات لەگەڵ یەکدا دەچوون بۆ شاخەوانی و سەیری گوڵ و دارستان.
یەکەم کەس، حەمید، نەک تەنیا پارێزەری مرۆڤەکان بوو، بەڵکو پارێزەری دارستان و ئاو و ئاژەڵەکانیش بوو؛ دووهەمیان، چیاکۆ کە هاوڵاتییەکی وەرزشوان و چالاک بوو. سێ…
❤39🕊1
Signed ☀ 𝒦𝒜ℒ𝒜ℳℐ☀
30 Jul 2025, 17:47 UTC≈2,010 views24 reactionsread 7 August 2026 File
چیرۆکی پێشمەرگەی دارستان
پێشکەش بە ڕۆحی پاکی شەهیدانی ژینگە
نووسەر:مادێح کەلامی
بێژەر:سنوور ئەحمەدی
ئێدیتۆر:چیا ڕەحمانی
@chirokimndalan
❤21👍3
Signed ☀ 𝒦𝒜ℒ𝒜ℳℐ☀
27 Apr 2025, 06:42 UTC≈4,170 views39 reactionsread 7 August 2026 پێنج ئەنگوست دەبنە یەک مست
وەک ئەیزانن هەموو دەسێ پێنج قامکی هەس: تووتە، براتووتە، باڵابەرزە، قامکی شادە، قامکەگەورە.
هەبوو نەبوو، دوو دەست هەبوو:
یەکێ شین بوو، یەکێ سوور
قامکەکانی پەنجەی شین،
دایمودەرهەم لێک دوور بوون
خۆپەسەند و ناجوور بوون.
قامکەگەورەی ورگزل
تەوەزەل و تەپ و فل
ئەیوت: ئاشنا ناخوازم
لە لاوازان جیاوازم
خەنینی ئەهات شادە
ئەیوت: بەسیە ئیفادە
تۆ ناوت ئەسپێکوژە
من ناوم دۆشاومژە
ناز دەکا باڵابەرزە…
❤31👍6😍2
Signed ☀ 𝒦𝒜ℒ𝒜ℳℐ☀
27 Apr 2025, 06:39 UTC≈2,160 views19 reactionsread 7 August 2026 File
چیرۆکە شیعری پێنج ئەنگوست دەبنە یەک مست.شاکاری مامۆستا هەژار بۆ ئەوەی منداڵان و میرمنداڵان فێری یەکگرتوویی بن.
تکایە بۆ هەموو کوردێکی بنێرن
@chirokimndalan
https://www.instagram.com/chiroki_mndalan?igsh=b2FiZTdmbjN1M21w
❤18😍1
Signed ☀ 𝒦𝒜ℒ𝒜ℳℐ☀
11 Feb 2025, 17:18 UTC≈3,040 views40 reactionsread 7 August 2026 File
چیرۆکی نهێنی باش و خراپ.
چیرۆکی نهێنی باش و خراپ ،نوێترین چیرۆکی لاپەڕەکەمان بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت دەست درێژی بکات سەر منداڵەکان و هەموو قسەکان و کردەوەکانیان بۆ دایک و باوکیان بگێڕنەوە.
پێشکەش بە ڕۆحی منداڵی قوربانی پەپوولەی ئاسمان نیانی بۆکانی
@chirokimndalan
👍31😍5❤4
Signed ☀ 𝒦𝒜ℒ𝒜ℳℐ☀
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @chirokimndalan. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.