7 Aug 2026, 05:58 UTC15 viewsread 7 August 2026 (خەرمانەی وشەی کوردی)
باسی بەرد:
(گاشە بەرد، گابەرد، گڕەبەرد، گردەبەردان، وردکە بەرد، خڕکەبەرد، بەردە تراویلکە، بەردآش، بەردە بێر، بەردەباز، بەردە زبرە، بەردە هەڵمات، بەردە پێ، بەردە گەڵاڵە، بەردە سماتە، بەردە مێشان، بەردەڕەشان, بەردەزەرد...)
بەرد: مادەیەکی ڕەق و سفت و قورس و قایمە. لە بنەمای گڵە. ورد و درشتی زۆرە. لە نێو خاکدا و لە شوێنی شاخاوی و بەرز و کوێستانی، زۆرترە و زیاتر بەرچاوە.
بەردیش بە قەدەری گڵ لە ب…
Signed saad Khosravi
2 Aug 2026, 10:43 UTC69 viewsread 7 August 2026 (خەرمانەی وشەی کوردی)
باسی زەوی: خاک.
(گۆی زەوی، سەرزەوی، زەوی ڕەق، نەرمان، چڕ، لێڕەوار، کیڵگە، زەوی: خاک، بوورە، بایەر،
وەرد، شێو، جاڕ، پەرێز، دڕو و داڵ، زەوی بە کەش، کزر، پرگ، ڕیتکە، باتڵاغ، کاتۆر، سوورماڵک، زۆنگ، مێرگ، چیمەن، نسار، بەرڕۆژ، قاقڕ، بەرەهووت، وشکەڕوو، تەقتەقانە، نەرمان، خیزەڵانە، شڵپەزەوی، گۆشتەزەوی، بووڕک، و....)
گۆی زەوی: خڕی زەوی. کۆی زەوی.
سەرزەوی: سەر عەرز و خاک و گڵ. (زاتی سروشتی خاک ئارامیە…
Signed saad Khosravi
2 Aug 2026, 10:29 UTC59 viewsread 7 August 2026 (سروشت و داب و نەریتەکانی کوردەواری)
نۆرە خێری: ساڵانی پێشوو، لە دێ ماڵانی دەوڵەمەند کە مەڕداربوون، بۆ دابین کردنی پێخۆری ماڵانی نەدار و ڕەشایی، هەر حەوتووی ڕۆژێ یا دووڕۆژیان دیاری دەکرد، لەو ڕۆژانەدا شیری مەڕ و بزنەکانیان ئەدا بە ماڵانێ کە مەڕ و ماڵاتیان نەبوو.
هەربۆیە ئەو ڕۆژانە بۆ خۆیان نەدەچوون بۆ مەڕ دۆشین، کابانی ئەو ماڵانەی وا دەمدۆیان(شیر و ماست و...) نەبوو، دەچوون بە تێڕادیوی و بێ منەت، مێگەلی ماڵە مەڕدار…
Signed saad Khosravi
25 Jul 2026, 17:15 UTC108 viewsread 7 August 2026 باسی شەو:
شەو: ( تارمایی، شەوەزەنگ، شەوی ئەنگوستە چاو، تاریکان، خەوتنان، مانگە شەو، گورگ و مێش، ڕووناکی، شەوگەڕ، شەوارە، شەوڕەو، شەوکار، دوێشەو، سبەی شەو، شەو نخوونی، شەو زرنگاندنەوە، شەو ڕاشکاوە، شەوگارقوڵەیە،شەوچەلە(شەوچەڕە)، شەوپاتە....)
شەو: دوای ڕۆژئاوابوون تاریکی دادێ، تا بەیان، پێی دەڵێن: شەو بە واتای:(تاریکی و ئارامی و خەو...)
تارمایی: دیار بوونی سێبەر یا شتێک لە تاریکیدا
شەوەزەنگ: شەوی زۆر تاریک و تنۆک. ( …
Signed saad Khosravi
25 Jul 2026, 17:05 UTC79 viewsread 7 August 2026 پێکەنین. (بۆ مناڵان)
جارجار دەگریم
ژیر دەبمەوە
زیزیش دەبم
ئاشت دەبمەوە!
لە کۆتایی
پێدەکەنم
بە وانەی واپێدەکەنن
بە وانەی وا پێناکەنن!
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
Signed saad Khosravi
25 Jul 2026, 16:39 UTC77 viewsread 7 August 2026 هەوێنی ژیان، ئەوینداریە
باشترین ئەوین لەگەڵ بارییه!
بێ گڕوو و بیانوو و بڕو و بەهانە
هەرکات بتهەوێ یار لە جێ ژوانە.....
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
Signed saad Khosravi
25 Jul 2026, 16:31 UTC76 viewsread 7 August 2026 بیرت دەکەم.
بیرت دەکەم
ئەوکاتانەی هەرەس دێنن،
تاپۆی بیرەوەریەکانم
ئێوارە و بەرەبەیانی
لە کۆڵان و شەقامەکان
لە ژێر چخماخەی هەورەکان
لە بەر باران،
یەکەم ڕۆژی گشت وەرزەکان!
بیرت دەکەم!
✫✫✫
لە جەنگەی غوڕابی خەوم
بەر لە دۆعای نیوەشەوم
لە نێو هەموو خەیاڵانم
لە ئامێزی بەیانانم
لە هەنگامەی نووسینەوە و کێشانەوەی وێنەکانم
بیرت دەکەم!
✫✫✫
هۆ سەربەندی ویرەویرم
نانا، نا، ناچی لە بیرم
بەردەوام هەرات ڵێدەکەم...
بیرت دەکە…
Signed saad Khosravi
23 Jul 2026, 07:34 UTC96 viewsread 7 August 2026 مامە، مامە، دنیا دەستەوامە.
کار و باری دنیا، قەرزدانەوە بە یەکترە. من یاریدەی تۆ ئەدەم، دڵنیا بە،چاوەڕێم، تۆش یارمەتیم بدەی.
لە قەدیمدا، زۆر کار هەبوو بە تاکە کەسی نەدەکرا. هەربۆیە داوایان لە یەکتر دەکرد بە دەستەوام بچن بۆ یاریدەی یەکتر. کەسێ ئەمڕۆ دەچوو بۆ کاری ماڵێ، سبەینێش ئەو ماڵە دەهاتن بۆ کاری ئەو.... من دێم بۆ شایی و شینی تۆ، چاوەڕێم، تۆش بێی بۆ شایی و شینی من! و.....
هەڵە نەکەین، (ژیانی کۆمەڵگا، داش بە داش …
Signed saad Khosravi
23 Jul 2026, 07:31 UTC86 viewsread 7 August 2026 ٭
باسی ڕۆژ:
(بوومەلێڵە، بەرەبەیان، کەڕەبەیانی، شەوڕۆژی، چێشتەنگاو، قاوەڵتوون، ڕۆژ هەڵات، ڕۆژئاوا، بەرڕۆژ، ڕۆژمان، ڕۆژان، ڕۆژین، ....)
ڕۆژ: ڕووناکی
بوومەلێڵە: کاتێ شەو تەواو بووە، وڵات بەرەوپیری ڕووناکی دەڕوا، بەڵام هێشتا هەوا تەواو ڕووناک نەبووە،
بەرەبەیان: نزیک لە بەیانی (.پێش ڕووناکی سپیدە)
کەڕەبەیانی: کەڕەسەحەری، ئەوکات لە بەیانیدا کە تازە ڕووناکی دەردەکەوێ، بوونەوەر هێشتا هەموو ڕانەپەڕیون. دەنگە دەنگ نایە. …
Signed saad Khosravi
27 May 2026, 09:53 UTC189 viewsread 7 August 2026 وێڕای سڵاو و ڕێز و حورمەتی پڕلە خۆشەویستی و بەردەوام بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، پیرۆزبایی ئاراستە و پێشکەشی هەموو ئازیزان (ئەندامانی کاناڵی بابۆڵە)دەکەم.
هیوادارم ئەم جێژنە دەسپێکی ژیانێکی ئارام و پڕ لە گەشە و هیواداری بێت.
بۆ هەموو ئازیزان، لەشی ساغ، دڵی خۆشی، تەبا و ڕەبایی لەگەڵ باشترین هەل و خۆشترین کاتەکانتان بۆ ڕابواردنی ژیان لە خودای تەنیا داواکارم.
ئاواتەخوازم شنەی ئەوین و ئیخلاس و مێهرەبانی و کۆدەنگی…
Signed saad Khosravi
8 Apr 2026, 20:16 UTC201 viewsread 7 August 2026 ئازیزانی ئەندامی کاناڵی بابۆڵە.
سڵاوی گەرم و ڕووون وەک سۆڵەی گڕی پۆلووی ئاوری نەورۆزی دەروون، ڕوون و بە بریقە وەک تکە ئاونگی دارەڕۆسکەی چرۆ، سەوز چەشنی ڕەنگی کوڵوانەی شینکە، چندراو بە چەپکەی گەزیزە و نەورۆزە،
ڕێژراو بە کلچێوکی کلەی خاکەلێوە،
داڕژاو بە تاسەی خۆشەویستی خاراو و خۆماڵی. پێشکەشتان بێ،
تاعەت و عیبادەتتان مەقبووڵی بارەگای حەق بێ و ماڵی دڵ و ئاماڵتان دارماڵ لە بزە و بەزەیی و خۆشەویستی و جوانی بێت.
یاخوا!
، …
Signed saad Khosravi
21 Feb 2026, 02:29 UTC238 viewsread 7 August 2026 خۆشەویستان، دووی ڕەشەممە، ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی لە هەموان پیرۆز بێت.🌷🌷🌷🌷
زمان،مرۆڤ دەنوێنێ و دەیناسێنێ و لە بەدیهێنان وداهێنان و گەیشتن بە ئامانجدا یارمەتی ئەدا...
بەدیهێنەری زمان، خودای زانایە، بەڵام میعمار و ئەندازیار و خاوەن ئیختیاری ئینسانە...
"زمانتان، دارا و دانا و بەتوانا...
زمان
یەکەم پێناسەی مرۆڤ زمانە
هێمای هەبوون و هومێدی مانە
زایەڵەی زەین و زەنگی دەروونە
ڕێز و خەڵاتی خاسی گەردوونە
…
Signed saad Khosravi
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @babolabomenalan. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.