28 Aug 2026, 20:03 UTC313 views19 reactionsread 29 August 2026 کێ فرمێسکی چاوەکانت دەکڕێت؟؟؟ 🥺💧
بڕۆ بۆ بازاڕ و بگری و فرمێسکی چاوەکانت پیشانی خەڵکی بدە، ئایا هیچ کڕیارێکی بۆ دەدۆزیتەوە؟
دڵنیابە هیچ نرخ و بەهایەکی بۆ نادۆزیتەوە!!
بەڵام...
❓ دەزانی فرمێسکی چاوەكانت لای خوای گەورە بەهاکەی چەندە؟
🔹 پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرموێت:
«عَيْنَانِ لَا تَمَسُّهُمَا النَّارُ، عَيْنٌ بَكَتْ مِنْ خَشْيَةِ اللهِ، وَعَيْنٌ بَاتَتْ تَحْرُسُ فِي سَبِيلِ اللهِ»
(واتە: دوو چاو ئاگری دۆزەخ نایانسووتێن…
❤17💯2
27 Aug 2026, 14:18 UTC795 views25 reactionsread 29 August 2026 کاتێک کەسی بێبەها و بێ نرخ دەبێتە مامۆستایەکی شاراوە! 📱🎭
یەکێک لە مەترسیدارترین ئەو شتانەی کە زۆرێک لە خەڵکی ئەمڕۆ وا گومان دەبەن ئەوەیە؛ سەیرکردن و سكرۆڵ كردنی ڤیدیۆ بێماناکان، یان فۆڵۆوکردنی پەیجە بەتاڵەکان، و بەسەربردنی چەندین کاتژمێری درێژ لەم شتە بێ سوودانە، شتێکە گوایە هیچ شوێنەوارێک لەسەر دڵ و عەقڵ بەجێناهێڵێت ... بەڵام ئەمە وەهم و خەیاڵێکی زۆر گەورەیە!
چونکە مرۆڤ دەکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەو شتانەی کە بەردەوام…
👍14❤8👏3
بەکورتى pinned «ئایا دەزانیت تاوان پێش ئاخیرەت، لە دنیادا سزای خۆی هەیە؟! 🥀 سەرپێچی و تاوان تەنها گوناهێک نییە کە لەسەرت بنووسرێت و پاشان تەنها چاوەڕێی لێپرسینەوەکەی بیت لە ڕۆژی قیامەتدا، بەڵکو لەوانەیە سزاکەی هەر لە یەکەم ساتەوە دەست پێبکات بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکەیت؛ بەشێک…»
27 Aug 2026, 08:42 UTC860 views23 reactionsread 29 August 2026 ئایا دەزانیت تاوان پێش ئاخیرەت، لە دنیادا سزای خۆی هەیە؟! 🥀
سەرپێچی و تاوان تەنها گوناهێک نییە کە لەسەرت بنووسرێت و پاشان تەنها چاوەڕێی لێپرسینەوەکەی بیت لە ڕۆژی قیامەتدا، بەڵکو لەوانەیە سزاکەی هەر لە یەکەم ساتەوە دەست پێبکات بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکەیت؛
بەشێک لە نووری دڵت دەکوژێنێتەوە، چێژی عیبادەتت لێ دەدزێت، ڕۆحت ڕەق دەکات، و پەیوەندیت لەگەڵ خوای گەورە لاواز دەکات... تا وای لێ دێت مرۆڤ لەگەڵ خەڵکیدا پێدەکەنێت، لەکات…
👍14❤5👏3💯1
27 Aug 2026, 03:25 UTC816 views16 reactionsread 29 August 2026 چاوەڕێ مەبە کەس چەپڵەت بۆ لێ بدات! 👏✨
یەکێک لەو شتانەی کە زۆرترین ماندووبوون بە مرۆڤ دەبەخشێت لەم ژیانەدا...
ئەوەیە کە بەردەوامبوونی لەسەر خێر و چاکە و عیبادەت، گرێ بدات بە کاردانەوەی خەڵکییەوە؛
➖ ئەگەر وەسف و ستایشیان کرد، گوڕوتین دەیگرێت.
➖ ئەگەر پشتگوێیان خست، سارد دەبێتەوە.
➖ ئەگەر سوپاسیان کرد، زیاتر تێدەکۆشێت.
➖ وە ئەگەر نکوڵییان لە چاکەکەی کرد و سپڵە بوون، دەشکێتەوە!
بەڵام لە ڕاستیدا کێشەکە لە خەڵکیدا نییە، ب…
❤14👍1🥰1
26 Aug 2026, 21:02 UTC802 views20 reactionsread 29 August 2026 متمانە بەخۆبوون، بەواتای پارێزراوی (مەعسومبوون) نایەت! 🛡
پەیامێكی گرنگ بۆ ئەو كوڕ و كچانەی چات دەكەن
متمانەبەخۆبوون لە زۆر شوێندا سوودبەخشە.
بەڵام دەبێتە مەترسی کاتێک دەگۆڕێت بۆ ئەو هەستەی کە پێت وابێت تۆ لە سەرووی فیتنە و تاقیکردنەوەوەیت كاتێك كە لەگەڵ ئافرەتدا دەكەویتە چات و گفتوگۆ.
هەندێک کەس دەڵێن:
➖ من وەک خەڵکانی تر نیم.
➖ من کەسێکی دیندارم.
➖ من فێرخوازی زانستی شەرعیم.
➖ من خۆم خێزاندارم.
➖ من گەورەترم لەم ش…
❤17💯3
26 Aug 2026, 19:30 UTC729 views22 reactionsread 29 August 2026 لە فێڵەکانی نەفس: "ئەو وەک خوشکم وایە!"
یەکێک لەو دەستەواژانەی کە مرۆڤ ناخی خۆی پێ ئارام دەکاتەوە کاتێک هەست دەکات پەیوەندییەکەی خەریکە زیاتر لە سنووری خۆی دەردەچێ، ئەوەیە کە دەڵێت: "ئەو وەک خوشکم وایە"..
❓ ئەگەر بەڕاستی لای تۆ وەک خوشکێکە، ئیتر بۆچی بە شێوەیەکی جیاوازتر لە کەسانی تر چاوەڕێی نامەکەی دەکەیت؟
❓ بۆچی کاتێک نامەکەی دوادەکەوێت، دڵ تەنگ و بێتاقەت دەبیت؟
❓ بۆچی کاتێک گرنگی بە پیاوێکی تر دەدات، غیرە دەكەیت…
❤17💯5
26 Aug 2026, 18:21 UTC741 views13 reactionsread 29 August 2026 جیاوازی نێوان ژیانی دنیا و ژیانی ڕاستەقینە چییە؟ 🌍✨
ژیانی دنیا ئەو ژیانەیە کە هەموو ڕۆژێک تێیدا دڵخۆش دەبین و خەم دەخۆین، بەدەستی دەهێنین و لەدەستی دەدەین، بەیەک دەگەین و لەیەک جیا دەبینەوە... بەڵام هەرچەندە درێژەش بکێشێت، هەر بە کاتی دەمێنێتەوە.
📖 هەر لەبەر ئەمەشە خوای گەورە دەفەرموێت:
﴿اعْلَمُوا أَنَّمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا لَعِبٌ وَلَهْوٌ وَزِينَةٌ وَتَفَاخُرٌ بَيْنَكُمْ وَتَكَاثُرٌ فِي الْأَمْوَالِ وَالْأَوْ…
❤13
26 Aug 2026, 13:50 UTC761 views12 reactionsread 29 August 2026 File
👆👆👆
گوێ لەم پەیامە بگرە و پاشان ئیمانى خۆت تاقیبکەرەوە
❤12
26 Aug 2026, 08:17 UTC802 views23 reactionsread 29 August 2026 نیعمەتە ئاساییەکان... گەورەترین فەزڵی خوان! 🤍✨
ئەوەی کە هەموو ڕۆژێک لە ماڵەکەت دەردەچیت... پاشان بە سەلامەتی بۆی دەگەڕێیتەوە، نیعمەتێکی بچووک نییە.
زۆرێک لە نیعمەتەکان هێندە ڕاهاتووین لەگەڵیاندا کە بوونەتە شتێکی ئاسایی لامان، تا ئەو ڕادەیەی لەبیرمان دەچێت کە لەوانەیە لە هەر ساتێکدا بگۆڕێن و لێمان بسەندرێنەوە.
🔹 لەشساغی...
🔹 ئارامی و ئاسایش...
🔹 و گەڕانەوەی ئازیزانمان بۆ ماڵەکانیان...
ئەمانە کۆمەڵە نیعمەتێکن کە شایەن…
❤14💯9
26 Aug 2026, 07:11 UTC790 views12 reactionsread 29 August 2026 تۆ حەقت دەوێت... یان دەتەوێت حەق لەگەڵ تۆدا بێت؟! ⚖️
یەکێک لە سەختترین ئەو تاقیکردنەوانەی کە حەقیقەت و ناخی مرۆڤ ئاشکرا دەکات ئەوەیە:
حەق و ڕاستی لەسەر زاری کەسێک دەرکەوێت کە خۆشت ناوێت
کاتێک بەڵگەت بە ڕوونی بۆ دەردەکەوێت، لە ناختدا چی ڕوودەدات؟
* ئایا دڵخۆش دەبیت چونکە ڕاستییەکەت زانی؟
* یان بێزار دەبیت چونکە ڕاستییەکە لەگەڵ تۆدا نەبوو؟
ئایا بە ئاسانی دەڵێیت: بەڵێ، من هەڵە بووم ؟
یان دەست دەکەیت بە گەڕان بەدوای د…
❤9👍3
25 Aug 2026, 13:32 UTC818 views19 reactionsread 29 August 2026 بۆچی خوای گەورە پێغەمبەرمان موحەممەدی (ﷺ) ڕەوانە کرد؟
کاتێک یادی لەدایکبوونی پێغەمبەرمان موحەممەد (صلى الله تعالى عليه وآله وسلم) دێتە پێشەوە، نامەوێت ئەو پرسیارە بکەم کە: کەی لەدایک بووە؟
بەڵکو ئەوەی دەمهەژێنێت پرسیارێکی ترە: بۆچی خوای گەورە ڕەوانەی کرد؟
١. ڕەوانەی کرد بۆ ئەوەی خەڵکی لە تاریکییەکانەوە دەربهێنێت بۆ ڕووناکی...
باشە ئایا من بە نووری ئەو لە تاریکییەکانی نەفسم دەرچووم؟
٢. ڕەوانەی کرد بۆ ئەوەی قورئان و …
❤19
Showing the 12 most recent of 77 posts we hold for @ba_kurty. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.