28 Oct 2025, 21:12 UTC210 viewsread 7 August 2026 بۆ ئەوەی تۆم بیربچێتەوە بەرد دەگرمە ھەنگ و پەپولەی سەر گوڵەکان، ئێسقانی بەردەم پشیلە تەنیاکان دەڕفێنم، توتکە سەگەکان لە دایکیان جیا دەکەمەوە، ھێلکەی چۆلەکەکان لە ھێلانەکەدا دەردەھێنم و دەیخەمە ژێر مریشکەکان، تف ھەڵەیەمە سەر جامی ماشێنە جوانەکان
بۆ ئەوەی تۆم بیربچێتەوە کاشی سەر شەقامەکان دەبژێرم، شەوان یاری بە پلاکی ژورەکەم دەکەم، ئێواران کاتێک بە پاس دەگەڕێمەوە قۆڵم لە جامی ماشێنەکە دەھێنمەوە دەرەوە و سیگار دەکێشم و …
Signed Kaziwa
28 Oct 2025, 21:10 UTC218 viewsread 7 August 2026 باسی دوێنێ ناکەم، ھەر ئەمشەو ھێندەی ڕۆژەکانی تەمەنی ھەردووکمان بیرم کردیت، ھەر ئەمشەو ھێندەی بێدەنگی کۆڵانێکی بێ ڕێبوار چاوەڕێم کردیت، ھەر ئەمشەو، بۆ بینینێکت سەدەیەك دڵم تەنگ بوو، تۆ بە دیار نەکەوتیت
Signed Kaziwa
7 Oct 2025, 22:40 UTC261 views1 reactionsread 7 August 2026 من لە دوای تۆ ئیتر دڵێکم نەماوە
بۆ خۆشویستنی مرۆڤەکان،
ئیتر من حەوسەڵەی قسەی
بریقەدار و ناڕاستانەی کەسم نییە.
من لە دوای تۆ دیوارێکم لە دەوری
خۆم و ھەبوو و نەبووەکان دروست کرد.
من ھێزی ڕووبەڕوو بوونەوەم نییە
ئەسڵەن دەترسم دووبارە خیانەتم لێ بکرێ،
من بەبێ تۆ ھەر ھەناسەیەکم
ئەم بێ کەسییەم بیر دێنێتەوە،
من خەریکە لە مرۆڤ بوونی خۆشم
بێزار دەبم!
❤1
Signed Kaziwa
7 Oct 2025, 22:38 UTC199 viewsread 7 August 2026 باسی دوێنێ ناکەم، ھەر ئەمشەو ھێندەی ڕۆژەکانی تەمەنی ھەردووکمان بیرم کردیت، ھەر ئەمشەو ھێندەی بێدەنگی کۆڵانێکی بێ ڕێبوار چاوەڕێم کردیت، ھەر ئەمشەو، بۆ بینینێکت سەدەیەك دڵم تەنگ بوو، تۆ بە دیار نەکەوتیت
Signed Kaziwa
7 Oct 2025, 22:37 UTC196 viewsread 7 August 2026 لەوانەیە هێشتا ڕازی نەبووبم کە،
تۆ ڕۆیشتووی ..
دەزانیت،
من هەموو ڕۆژ بەسەر دەبەم تا
لە گۆشەکانی ژوورەکەم بتدۆزمەوە،
بەو هیوایەی کە من بە دەورتدا بسووڕێمەوە ..
Signed Kaziwa
6 Oct 2025, 19:43 UTC212 views2 reactionsread 7 August 2026 چیتر سەبوری دڵی من نیت ، تۆ ناوەختترین میوانی
ئەم سفرە شێواوەی دڵم بوویت ، بێوەفاترین سەربازی ئەم شەڕە بوویت ، تۆ بوویت هەناسەکانی منت لەگەڵ دوژمنە
سو خۆرەکان بەش کرد ، تۆ بوویت نەسیمەکانی ، بەیانی منت بە شەوە نهێنیەکان ناساند ، تۆیەک دوژمەکانی خەیاڵمت فێرکرد
چەقۆ لە پیرەژنە حیکایەت خوانەکەم تیژ بکاتەوە..!!
"ئاکام دینار"
❤2
Signed Kaziwa
11 Sept 2025, 19:24 UTC262 viewsread 7 August 2026 Photo
دوای تۆ هەموو ئەو مرۆڤانەم لەبەر دڵ کەوتن کە لەگەڶ تۆ ناسیبوومن، دوای تۆ تەرکی هەموو ئەو شەقامانەم کرد کە لەگەڵ تۆ پیاسەمان تیایاندا دەکرد دیسانەوە دەستم بە کێشانەوەی جگەرە کرد، هەوڵی دووبارە خۆش ویستنەوەی ئەو کەسانەم دا کە بەهۆی تۆوە لەبیرم کردبوون، دوای تۆ لەگەڵ خۆم ئاشت بوومەوە و ژیانم ئاسایی بوویەوە، دوای تۆ ئەوەی کە لە دەستم دابوو بە دەستم هێنایەوە، هەموو شتێک باش و وەک جارانی لێهاتەوە، ئیدی من لەبیرم کردوویت و …
Signed Kaziwa
1 Aug 2025, 09:14 UTC279 viewsread 7 August 2026 بەڵام من دەترسم لە مەرگ بەبێ تۆ، لە ژیانکردن بە بێ تۆ، لێم ڕابکەیت، وەک فیشەک بەدواتا دێم و خۆم دەکوتمەوە سینگت، وەک ئاو خۆم دەخزێنمەوە نێو دەمت، وەک شەیتان دێمە بنکڵێشەت، وەک مەسیح لە خاچم بدەن گەر بە خاچی دڵمەوە هەڵنەواسرابووی!
حەمەی لەیلا
Signed Kaziwa
30 Jun 2025, 23:34 UTC325 views1 reactionsread 7 August 2026 من ھەر خۆشم دەوێیت و ھیچ نابێ
ژیان ھەر دەڕوا و ھەر خۆشم دەوێی
بەفر دەتوێتەوە، درەختەکان چرۆ دەکەن
دەوەرێن و من ھەر خۆشم دەوێی
من ھەر خۆشم دەوێیت ھەر بیرت دەکەم و وەرزەکان تێدەپەڕن، سەرم سپی دەبێ و ھەر قوربانت دەبم
دەچمە پیری و دەستێکی لەرزۆکم بە گۆچانەکەمەوەیە
بە دەستە لەرزۆکەکەی ترم لە نامەیەکدا بۆت دەنوسم
خۆشمدەوێی..
«ئاشتی کۆچەری»
❤1
Signed Kaziwa
14 Jun 2025, 23:17 UTC410 views1 reactionsread 7 August 2026 من و ئەو
ڕۆژانێکی زۆر لەتەنیشتی یەکترەوە بووین،
بەڵام من هەستم بە تەنیایی دەکرد...
چوون بەدرێژایی ساڵ
باوەشی ئەو چینێک بەفری لەسەر نیشتبوو ..هەمیشە دەمویست
سەیری چاوەکانی بکەم، بەڵام ئەو
زۆربەی کات چاوی لەسەر مۆبایلەکەی بوو، یان بێباکانە سەیری جێگەیەکی
تری دەکرد....
لە کۆتاییدا نێوانی من ئەو
بە جۆرێک سارد ببوویەوە، دۆزەخیش نەیدەتوانی ئەو بەستەڵەکەی نێوانمان
تێک بشکینێ و گەرمی بکاتەوە...
ئیتر کاری من و ئەو
بە جێگەیەک …
👍1
Signed Kaziwa
19 Mar 2025, 01:11 UTC377 views3 reactionsread 7 August 2026 بۆ لە ئامێز گرتنت
دوو سەدو سێ هەزار مەتر دەبڕم
ئەگەر پێویستکا تکتی فڕۆکە دەبڕم و
لێرە تا ئەو شوێنەی تۆی لێ دەژی بە پاسکیل دێم
خۆی جاری وا هەیە ، مرۆڤ سێ کاتژمێر لە تۆوە دوورە
کەچی بۆنی عەترەکەی تا ناو سەرت دێ ، گەرمی خۆشەویستی
ساردی تەنهایت خاو دەکاتەوە و لە ناو ترپەکانی دڵتدا
گوێت لە دەنگی پێی دەبێ ..
خۆی جاری وایە
مرۆڤەکان چەندی دوور بن ؛ نزیکترن لە دیواری ماسوولکەی و قەفەزەی سنگ و گوێچکەلەو سکۆڵەکانی نێو دڵت !
گەر…
❤2🔥1
Signed Kaziwa
12 Mar 2025, 01:24 UTC386 views2 reactionsread 7 August 2026 Photo
من کە وازم لە غرورم هێنا
پێش تۆ من عاشق نەبووم
.
❤2
Signed Kaziwa
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @asmanishiin. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.