25 Jun 2026, 03:12 UTC282 views4 reactionsread 8 August 2026 کانت خاوەنی یەکێک لە بەناوبانگترین تیۆرییەکانی ئەخلاقە، کە پێی دەوترێت ئەخلاقی ئەرکگەرایی. ئەم سیستەمە بە تەواوی لەسەر بنەمای عەقڵ و ئەرک دامەزراوە. لای کانت، کارێکی ئەخلاقی ئەو کارەیە کە لەبەر ئەوەی ئەرکە ئەنجام دەدرێت، نەک لەبەر ئەوەی دەرەنجامی باشی هەیە یان هەستێکی خۆشمان پێ دەبەخشێت. پێی وابوو کە هەست و سۆز شتێکی ناجێگیر و کەسییە، بۆیە ناتوانرێت بکرێتە بنەمای یاسایەکی ئەخلاقیی گەردوونی. تەنها عەقڵ دەتوانێت یاسایە…
❤4
Signed Haroun
25 Jun 2026, 03:12 UTC277 views3 reactionsread 8 August 2026 ئەمە وا پیشان دەدات کە تەنها دامەزراوەیەکی کۆمەڵایەتی دەتوانێت کارێکی نائەخلاقی بکات بە ئەخلاقی، لە کاتێکدا ئەخلاقیاتی ڕاستەقینەی پەیوەندییەک لە ناوەڕۆکە دینامیکییەکەیدا(جووڵاوەکەیدا) خۆی دەبینێتەوە، لە ڕێز، متمانە، و خۆشەویستیی نێوان دوو کەسدا، نەک لە گرێبەستێکی یاساییدا. بەم شێوەیە، تیۆرییەکەی کانت، سەرەڕای مەبەستە بەرزەکانی، دەکەوێتە داوی دابەشکارییەکی نادروستی نێوان عەقڵ و جەستە، ئۆتۆنۆمی سنووردار دەکات، و بەهای …
❤3
Signed Haroun
25 Jun 2026, 03:11 UTC197 views2 reactionsread 8 August 2026 Photo
لێرەدا سروشتی مرۆڤ دەکرێتە قوربانیی سێکس. ئەگەر پیاوێک بیەوێت ئارەزووی خۆی تێر بکات، و ژنێکیش هیی خۆی، ئەوا مەیلەکانیان یەکدەگرنەوە؛ ئارەزووی یەکتر دەورووژێنن، بەڵام ئامانجیان سروشتی مرۆڤ نییە بەڵکو سێکسە، و هەریەکێکیان سووکایەتی بە سروشتی مرۆیی ئەوی دیکەیان دەکات.
❤2
Signed Haroun
31 May 2026, 23:11 UTC543 views7 reactionsread 8 August 2026 ناتوانم بەبێ ڕوخسارت بژیم! ناخم هێندە پڕە لە تۆ، جێگەی هیچ شتێکی دیکەی تێدا نەماوەتەوە جگە لە تۆ.. ئەم یادگە ماسی ئاسایەم[١]. کە شتێکی سەیرە، ڕووداوە گەورەکانی جیهانی بیر دەچێتەوە، بەڵام وردترین وردەکارییەکانی تۆی لە یادە. لەم ساتەدا، حەز دەکەم لە نێو باوەشتدا خۆم حەشار بدەم و بەسەر سنگتەوە بگریم، چونکە بەبێ تۆ زۆر دەترسم و شەکەتم.
فانی، خۆشەویستم، ئەی کازیوەی گەردوون، پێم بڵێ کە دڵت هەرگیز ناگۆڕێت، پێم بڵێ کە هەر …
❤7
Signed Haroun
30 May 2026, 21:35 UTC385 views6 reactionsread 8 August 2026 پرسیار لەبارەی ترسەوە دەکەیت؟ ئەوە ترس نییە لە تۆ، بەڵکو ترسە لە خودی خۆم لە بەردەم تۆدا. من کەسێکی سەیروسەمەرەم میلێنا، تۆ ئەوە دەزانیت. هەندێک جار هەست دەکەم کە مرۆڤ نیم، بەڵکو تەنها تۆپەڵێک لە دەمار و دوودڵیم. وە کاتێک لێم نزیک دەبیتەوە، هەست دەکەم ئەم تۆپەڵەیە دەتەقێتەوە. نووسینت بۆ من ئەو بارانەیە کە بەسەر دڵە وشکەکەمدا دەبارێت، بەڵام لە هەمان کاتدا لەم بارانە دەترسم؛ دەترسم نوقمم بکات.
تۆ داوام لێ دەکەیت بەهێز…
❤6
Signed Haroun
19 May 2026, 03:46 UTC474 views7 reactionsread 8 August 2026 هەندێک لە جوانترین یادگارییەکانم لەگەڵ کەسانێکدا دروستکردووە کە هەرگیز جارێکی تر قسەیان لەگەڵ ناکەمەوە. ئەمەش لایەنە سەیرەکەی ژیانە.
هەندێک لە قۆناغەکانی ژیان پڕن لە پێکەنین، خۆشەویستی و گفتوگۆی درەنگانی شەو، بەڵام سەرەڕای ئەوەش بەبێ هیچ کۆتاییەکی ڕوون و یەکلاکردنەوەیەک کۆتاییان دێت. هەمیشە دەرفەتی ماڵئاواییکردنت پێ نادرێت. هەندێک جار مرۆڤەکان لەپڕ کاڵ دەبنەوە و لە ژیانماندا ون دەبن، لە دوای خۆیان تەنها دەنگدانەوەی …
❤7
Signed هارون
19 May 2026, 03:46 UTC339 viewsread 8 August 2026 Video
Video, posted without a caption
Signed هارون
17 Mar 2026, 22:27 UTC656 views6 reactionsread 8 August 2026 ئۆسکار وایڵد دەڵێت، ئەگەر بتەوێت ببیت بە بەقاڵێک، یان جەنەڕاڵێک، یان سیاسەتمەدارێک، یان دادوەرێک، ئەوا بێگومان دەبیت بەو شتە؛ ئەوەش سزای تۆیە.
ئەگەر هەرگیز نەزانیت دەتەوێت ببیت بە چی، ئەگەر ئەو ژیانە بژیت کە ڕەنگە هەندێک کەس پێی بڵێن ژیانی داینامیکی، بەڵام من پێی دەڵێم ژیانی هونەری، ئەگەر هەموو ڕۆژێک دڵنیا نەبیت لەوەی کە کێیت و چی دەزانیت، ئەوا هەرگیز نابیت بە هیچ شتێک، وە ئەوەش پاداشتی تۆیە.
❤2👏2👌1👍1
Signed هارون
15 Feb 2026, 18:31 UTC566 views2 reactionsread 8 August 2026 کریشتۆف کیشڵۆوسکی دەربارەی فیلمی سێ ڕەنگ: شین (١٩٩٣):
فیلمی شین دەربارەی ئازادییە؛ کەمکوڕییەکانی ئازادیی مرۆڤ. ئێمە بەڕاستی تا چەند ئازادین؟ سەرەڕای هەموو تراژیدیا و دراماکەی، گرانە مرۆڤ بتوانێت وێنای بارودۆخێکی شاهانەتر و بێ خەمتر لەوە بکات کە جوولی تێیدایە. ئەو لە سەرەتادا بە تەواوی ئازادە، چونکە هاوسەر و کچەکەی دەمرن، خێزانەکەی و هەموو پابەندییەکانی لەدەست دەدات. هەموو شتێکی بۆ دابین کراوە، بڕێکی زۆر پارەی هەیە و…
❤2
Signed هارون
15 Feb 2026, 18:31 UTC852 views3 reactionsread 8 August 2026 ئێمە لە فیلمەکەدا ئەمە نیشان نادەین، بەڵام دواتر ڕوون دەبێتەوە کە ئەو ڕەتی کردوونەتەوە. ئەو دەیەوێت هەموو ئەمانە لەبیر بکات. بەڵام ئایا بەڕاستی لەبیرکردن گونجاوە؟
ساتێک دێت کە ئەو هەست بە باشی دەکات. دەست دەکات بە ژیانی ئاسایی، زەردەخەنە دەکات و دەچێت بۆ پیاسە. کەواتە لەبیرکردن ئەگەری هەیە، یان لانی کەم هەوڵدان بۆ لەبیرکردن. بەڵام لەناکاو غیرەکردن(حەسودی) سەر هەڵدەدات و ناتوانێت لێی ڕزگار بێت. دەبێتە زیندانیی غیرەکرد…
❤3
Signed هارون
15 Feb 2026, 18:31 UTC394 views4 reactionsread 8 August 2026 Photo
Three Colors: Blue
1993 ‧ Romance/Thriller ‧ 1h 38m
Dir: Krzysztof Kieślowski
❤4
Signed هارون
13 Feb 2026, 00:02 UTC489 views4 reactionsread 8 August 2026 مرۆڤ لە جیهاندا ئەوە دەبینێت، کە لە دڵیدا هەڵیگرتووە.
–گۆتە
❤4
Signed هارون
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @TheSymposion. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.