2 May 2026, 19:47 UTC442 viewsread 5 September 2026 ههرگیز نیگهران مهبه
من ههر بهم كراسهوه ئهگهڕێمهوه كه پێوهی رۆیشتووم و
بۆنی بهیبوونم لێدێ و
بۆنی نانی گهرم
تا تۆ چاییهكهم بۆ شیرین ئهكهیت
بۆت باس ئهكهم
چۆنچۆنی مردنم دهست بهسهركرد
تا چهند خولهكێك زیاتر بتبینم ..
حافز ئیمانی
Signed 𝑺𝒐𝒍𝒐
23 Mar 2026, 17:39 UTC584 viewsread 5 September 2026 لە کۆتاییدا تاقە شتێک کە لە ژیاندا دەمێنێتەوە بۆمان ترسە، ترس لە تەنیایی، ترس لە ئازار، هەروەها ترسانە لە مەرگ. هەموو شتێک بەشێنەیی لەنێو دەچێت، تەنانەت یادەوەرییەکانیشمان. ڕۆژێک دادێت کە تەنانەت ناتوانین خۆیشمان وەبیر بێتەوە، چ بگات بە ئەوانی دیکە، ئەمە چارەنووسی هەمووانە، هەڵوەشانەوەیەکی ئارام و حەتمی. ڕەنگە تەنها شتێک کە بەڕاستی هیی ئێمە بێت هەر ئەم سەفەرە دوورودرێژە بێت بەرەو نادیار ..
لویی فێردینان سیلین
Signed 𝑺𝒐𝒍𝒐
18 Jun 2025, 19:46 UTC≈1,160 viewsread 5 September 2026 بارانە بە لێزمە ئەبارێت و من دانیشتووم ئەمە ئەنووسم دوای بینینی هەورە گرمەکان بیرم لە تۆ و یادگاریەکانمان ئەکردەوە خەریکە گیانم تەواو تەڕ ئەبێت زۆر تەنهام و هەست بەتەنهایی ئەکەم ئەزانم هیچمان کەسێکی وەک و یەکتر نادۆزینەوەو هیچمان ئەو یادگاریانە لەبیر ناکەین کە هەمان بووە و هەموو ساتێک و هەر دیمەنێک کاتێکی خۆمان بیر دێتەوە ، زۆر بە ئازارە ئەو هەموو یادگاریە دێنەوە یادم و ئیتر تۆ نەماوی زۆر شتمان مابوو پێکەوە تەواوی بک…
Signed 𝑺𝒐𝒍𝒐
28 May 2025, 00:55 UTC≈1,050 viewsread 5 September 2026 سەرەتا زۆر گەرم و گووڕ بوویت لەگەڵم، منیش تاقیم کردیتەوە و دوو ڕۆژی سەرەتا زۆر گرینگیم پێت دا تا بزانم ئەمێنیتەوە یان ئەڕۆیت.
ڕاستە نەڕۆیشتیت، بەڵام بە جۆرێک سارد بوویتەوە کە ئاواتم بە ڕۆیشتنت ئەخواست!
بڕوام بەو قسەیە نەبوو کە ئەیان وت "گرینگی پێدانی زۆر ئیهمالی لە دوا دێت".
بەڵام سووپاس بۆ تۆ کە وات کرد بڕوا بەمە بکەم و گرینگی بە خۆشم نەیەم چی بگات بەوانەی دەورووبەرم!
سووپاس بۆ تۆ ..
solo
Signed 𝑺𝒐𝒍𝒐
26 May 2025, 17:09 UTC889 viewsread 5 September 2026 هەموو مرۆڤێک دەتوانێت هەر چۆنێک بیەوێت قسان بکات، بەڵام بڕیاری پیادەکردن و دەست بەکار بوون لە جێبەجێ کردنی ئەو قسانە، پویستیی بە ئازایی و لێهاتوویی هەیە!
Solo
Signed 𝑺𝒐𝒍𝒐
12 May 2025, 21:30 UTC908 viewsread 5 September 2026 هاوڕێی ئازیزم، قسەی هەق ڕەقە، دەزانیت؟ ئەگەر دەتەوێت لەو ڕەقییە بیهێنیتە خوارەوە دەبێت کەمێک درۆی پێوە بنێیت، ئەمە کارێکە بەردەوام خەڵکی کردوویانە!
𝐒𝐨𝐥𝐨
Signed 𝑺𝒐𝒍𝒐
26 Apr 2025, 23:34 UTC953 viewsread 5 September 2026 گەیشتوومەتە ئەو بڕوایەی کە ژیان لە خۆیدا «هیچە»
ئاخر ماوەیەکی زۆریش گومانم لەو بیروڕایەی خۆم هەبوو،
کەچی لە ناکاو یەکلا بوومەوە، بەوەی کە ژیان بێ نرخە و هیچە!
ئیتر هەستم بە هیچ شتێکی دەوروبەری خۆم نەدەکرد.
وردە وردەیش گەیشتمە ئەوەی کە هیچ شتێک بایەخی نییە،
بە دوایدا نەڕقم لە کەس دەبووەوە و نە لە کەسیش تووڕە دەبووم،
زۆر جار هەر نەیشم دەبینین!
𝐒𝐨𝐥𝐨
Signed 𝑺𝒐𝒍𝒐
11 Apr 2025, 13:17 UTC978 viewsread 5 September 2026 بە خۆمم ئەوت ئایا خۆشی دەوێم؟
لەو کاتەدا بە جۆرێک سەیری کردم کە وەک بڵێی چاوەکانی ئەیانەوێ تا ئەبەد وەفادار بمێننەوە، وەک بڵێی چاوەکانی بەڵێنیان دەدا کە هەرگیز فەرامۆشم نەکەن.
لەناو مندا شتانێکی زۆر لە دەستچوون کە وامدەزانی تا ئەبەد دەمێننەوە ..
کامیان سەختترە؟
وتنی یەکەم "خۆشمەوێیت" یان ئاخرین؟
من یەکەمم وت و ئەو ئاخرین!
هەر ئەوەی کە شتانێکی سەیر بە ناو دڵی مندا دەگوزەرێن و ناتوانم دەریان ببڕم.
هەر لەبەر ئەوەشە کە خ…
Signed 𝑺𝒐𝒍𝒐
23 Mar 2025, 22:58 UTC929 viewsread 5 September 2026 دۆزینەوەی شتێک، لە دەستدانی شتێکی دیکەیە.
من بیردەکەمەوە، ڕەنگە تەتانەت بەداخ بم،
چ شتێکم لە دەستداوە،
وا گەیشتوومەتە ئێرە ..
𝐒𝐨𝐥𝐨
Signed 𝑺𝒐𝒍𝒐
20 Mar 2025, 17:24 UTC949 viewsread 5 September 2026 بێ ئارامی
ئاخ و داخ، لەدەست تەنیایی،
پەشێوی بێ حەد، دەردی بێ دوایی،
ئەم سەرسامی یە،
بێ ئارامی یە
دڵ ناکامی یە،
کەی دێ کۆتایی؟
بۆ هەر کوێ ئەچم پێیی خراپترم ..
ناسرەوێ دڵەی پڕ لە ئاگرم
نە لەناو گوڵزار،
نەلای خزم و یار
نە لە دەشت و دەر،
ئۆقرە ناگرم ..
لەدەس شار هەڵدێم، ئەچمە ناو گولزار
لەوێش هەڵناکەم، دێمەوە ناوشار!
وەک ئارام نەماو،
دڵ و پێ سوتاو،
خانەی خەو سوتاو
لەدنیا بێزار ..
کە بەتێکەڵبوون، وەها بێزارم،
بۆچ بەتە…
Signed 𝑺𝒐𝒍𝒐
20 Mar 2025, 17:23 UTC718 viewsread 5 September 2026 سەرنجی ڕێ ئەدەم، ڕێگا هەموو شێوەی ئەوی تیایە!
وەکو دنیا لە ناو جوانی، ئەوا توابێتەوە وایە ..
Solo
Signed 𝑺𝒐𝒍𝒐
18 Mar 2025, 20:50 UTC742 viewsread 5 September 2026 برا، بێ هیوا ژیان كارهساته،
كه لهبهردهمی خۆم دهڕوانم له ئایندهم دهتۆقم،
لهناو سههۆڵ بهندانێكم تیرێژێك ههتاوی بهرناكهوێت.
دهمێكه له ئیلهام دابڕاوم.
لهوه ناچێت ڕۆژێك له ڕۆژان ئهم خهمۆكیه بهرم بدات،
بیرم له پڕۆژهیهك كردۆتهوه،
شێت بم ..
Solo
Signed 𝑺𝒐𝒍𝒐
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @S_xamakanm. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.