16 Jul 2026, 06:31 UTC65 views3 reactionsread 8 August 2026 🔥 یەکێک لەو دێڕانەی کە تێڕوانینمی بۆ ژیان گۆڕی:
«هەموو لەدەستدانێک... زیان
نییە»
چەندین دەرفەت لەدەست چوون، کەچی دواتر بۆت دەرکەوت کە بوونەتە هۆکاری خێر و باشییەک کە هەرگیز چاوەڕوانت نەدەکرد.
هەندێک جار لە حیکمەت و مەبەستی پشت هەندێک ڕووداو ناگەین، مەگەر دوای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ.
💯2❤1
15 Jul 2026, 19:53 UTC70 views4 reactionsread 8 August 2026 Photo
گرنگی الْحَبَّة السَّوْدَاء ( ڕەشــــکە )
قالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ { إِنَّ هَذِهِ الْحَبَّةَ السَّوْدَاءَ شِفَاءٌ مِنْ كُلِّ دَاءٍ، إِلَّا مِنَ السَّامِ } مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ
واتای فەرموودەکە: پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی { بێگوومان ڕەشکە چارەسەر و شیفایە بۆ هەموو دەردێک جگە لە مردن }
واتاى وشەكان
إِنَّ : بەڕاستى، بێگومان
هَذِهِ : ئەوە ، ئاماژەکردنە بۆ شتێکی نزیک
الْحَبَّةَ السَّوْدَاءَ : دنکە ڕەشەکە ( ڕەشکە )
شِفَا…
❤4
14 Jul 2026, 13:18 UTC52 views5 reactionsread 8 August 2026 هەرچەندە هەڵبژاردەکانت لە ژیاندا زیاتر بن، پێویستت بە وتنی «نەخێر» زیاتر دەبێت.
چونکە ئەوەی هەوڵ دەدات هەموو کەسێک ڕازی بکات، یان هەموو شتێک ئەنجام بدات، لە کۆتاییدا گرنگترین ئەولەویەتەکانی خۆی پشتگوێ دەخات.
کەسی سەرکەوتوو تەنها ئەوە هەڵنابژێرێت کە چی ئەنجام بدات، بەڵکو ئەوەش هەڵدەبژێرێت کە چی واز لێ بهێنێت.
👏3❤2
3 Jul 2026, 16:42 UTC94 views6 reactionsread 8 August 2026 بەدەستهێنانی پلەی بەرز چۆنە؟ بەچی وەدەست دێت؟
شاعر یەژێ:
بِقَدْرِ الكَدِّ تُكْتَسَبُ المَعَالِي ... وَمَنْ طَلَبَ العُلَا سَهِرَ اللَّيَالِي
تَرُومُ العِزَّ ثُمَّ تَنَامُ لَيْلاً ... يَغُوصُ البَحْرَ مَنْ طَلَبَ اللَّآلِي
بِقَدْرِ الكَدِّ تُكْتَسَبُ المَعَالِي
بەپێی قەبارەی ڕەنج و ماندووبوون، پلە و پایەی بەرز بەدەست دێت.
وَمَنْ طَلَبَ العُلَا سَهِرَ اللَّيَالِي
هەر کەسێکیش بیەوێت بگاتە لوتکە و سەرکەوتن، شەونخونی…
❤3👏2👀1
1 Jul 2026, 19:41 UTC84 views8 reactionsread 8 August 2026 لەسەر ناوەندەکانی خوێندنی خۆمان
تێیدا فێری متمانە بەخۆبوون، ڕاستگۆیی و ئازایەتی نابیت، فێری مەلەکردن، نیشانەشکێنی، وتاربێژی، سەرکردایەتی و دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی سەرۆکایەتی پۆل نابیت، فێری وێنەکێشان، پەیکەرتاشی، سەرەتای داهێنان نابیت..
تووڕە مەبن حەقیقەتە
👏3❤2💯2🤓1
29 Jun 2026, 13:24 UTC99 views8 reactionsread 8 August 2026 Video
شتێک نییە بەناوی خۆڕایی!
👏6❤2
19 Jun 2026, 16:25 UTC138 views1 reactionsread 8 August 2026 بەشداریکردن لە خولی هاوینەدا هەنگاوێکی زۆر باشە بۆ بەدەستهێنانی پێشەنگی، بەڵام بۆ ئەوەی ئەم ماوەیە ببێتە خاڵی وەرچەرخان و سەرکەوتن، ئەم چەند ئامۆژگارییە سەرەکییە زۆر گرنگن و ۆێویستە ڕەچاویان بکەی:
١. هاوسەنگی ڕاگرتن لە نێوان خول و پشوودا (دوورکەوتنەوە لەسوتان)
پۆلی ١٢ پێشبڕکێی ڕاکردنی خێرا نییە، بەڵکو ماراسۆنێکی درێژخایەنە.
ماندووبوونی پێشوەختە: گەورەترین هەڵە ئەوەیە لە هاویندا ڕۆژانە ١٠ بۆ ١٢ کاتژمێر بخوێنیت. ئەم…
❤1
18 Jun 2026, 16:13 UTC93 views2 reactionsread 8 August 2026 خولی هاوینە و پۆلی ١٢
ئایا فيرخواز دەتوانێت سوود لە هاوینی پۆلی دوانزە ببینێت؟
بەڵێ، دەتوانێت زۆر بە باشی تەواوی مەنهەجەکە کۆنترۆڵ بکات، بەڵام بە مەرجێک کە بە شێوازێکی زانستی و دوور لە دڵەڕاوکێ مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکات. بەشداریکردن لە سێ یان چوار وانە لە خولی هاوینەدا ڕێژەیەکی مامناوەند و باوە، نەک هەر ڕێگر نییە لە کۆنترۆڵکردنی مەنهەج، بەڵکو دەکرێت ببێتە خاڵێکی بەهێزیش.
بۆ ئەوەی ئەم قوتابییە بتوانێت هاوسەنگی بپا…
❤2
17 Jun 2026, 05:56 UTC96 views0 reactionsread 8 August 2026 پرسیار/ نازانم بۆچی لەشیکارکردنی پرسیارەکانی بیرکاری ئەوەستم و ناو
توانم هەموو نموونەکان شیکار بکەم!
وەڵام/ ئەم کێشەیە یەکێکە لە باوترین ئەو گرفتانەی کە خوێندکاران لە وانەی بیرکاری ڕووبەڕووی دەبنەوە. کاتێک بابەتەکە دەخوێنیت یان گوێ لە مامۆستا دەگریت، شتەکان ڕوون و ئاشکرایە، بەڵام کاتێک خۆت دادەنیشیت بۆ شیکارکردنی پرسیارەکان، هەست دەکەی مێشکت قفڵ بووە.
ئەمە پێی دەوترێت "تەڵەی تێگەیشتنی ڕووکەش"؛ واتە مێشکت پێی وایە کا…
12 Jun 2026, 15:13 UTC107 views5 reactionsread 8 August 2026 باجی میهرەبانیت ئەدەی!
بەردەوام بەردەستبوون (هەمیشە ئامادەبوون بۆ هەموان لە هەر کاتێکدا) لە ڕووانگەی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە چەندین زیانی هەیە، هەرچەندە لەوانەیە لە سەرەتادا وەک "دڵسۆزی" یان "مهرەبانی" دەربکەوێت.
لێرهدا گرنگترین زیانەکانی ئەم چەمکە دەخەینە ڕوو:
١. نەمانی بەها و ڕێز:
لە دەروونناسی و تەنانەت لە ئابووریشدا، یاسایەک هەیە دەڵێت: "هەر شتێک زۆر و بەردەوام بەردەست بێت، بەهاکەی کەم دەبێتەوە."
کاتێک تۆ هە…
❤2❤🔥2👏1
11 Jun 2026, 18:52 UTC105 views4 reactionsread 8 August 2026 کێ بەرپرسی کێشە و ئازارەکانە؟!
لە ڕۆژێکی سارددا، مارێک بەدوای شوێنێکی گەرمدا دەگەڕا بۆ ئەوەی هەست بە ئارامی و گەرمی بکات، ژوژکێکی دۆزییەوە کە لە خەوێکی قووڵدا بوو، مارەکە لە دەوری ژوژکەکە خۆی پێچایەوە بۆ ئەوەی گەرمی لە جەستەی وەربگرێت، بەڵام لەپڕ ژوژکەکە لە خەوەکەی بەئاگا هات و بە جوڵەیەکی سروشتیی خێرا، دڕکە تیژەکانی بە هەموو لایەکدا بڵاوکردەوە.
مارەکە هەستی بە کونی لاشەی و ئازارێکی توند کرد کە لە جەستەی دەدرێ، بەڵ…
👏3😐1
27 May 2026, 04:59 UTC137 views11 reactionsread 8 August 2026 Video
السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته
تقبل الله منا ومنکم صالح الأعمال
عەزیزانم جەژنتان پیرۆز بێت و طاعەت و عیبادەتتان قبوڵبێت، داواکارم لە خوای گەورە لە ئازادکراوانی ڕۆژی عەرەفەمان بکات یارەبی...
خودای پەروەردگار هەموو ڕۆژ و ساتێکتان پڕبکات لە جەژنی چێژی ئیمان و عیبادەت، داوای لێبوردنتان لێئەکەم لەهەر گوفتار و کردارێکم کردبێت هەڵەبووبێت، گەردەنم ئازاکەن، گەردەنتان ئازایە 🤲❤️🌷✨
❤6🥰4😍1
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @Marwan_Arabic_12. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.