17 Jan 2023, 14:13 UTC≈6,990 viewsread 6 August 2026 Video
" قوربانی هیممەت و ڕۆحی بەرزو پڕ شکۆ و شانازیت"
لە خەونمدا ئەبو زەڕی غەفاریم دی
وتم ئەی سەرکردەی هەژاران ئامۆژگاریم بکە
گوتی بەهەژارەکان بڵێ، کەس نانی تەلارەکان نەخوات
ترس و بیمێکی ئەفسانەیی ئامێتە کراوە
هەرکەس جارێ تامی بکات
نە زمانی دەبێت گۆرانی دڵداری بڵێ و
نە دەستی گۆ دەکا ڕوو بەڕووی ستەم بوەستێ
لەتیف هەڵمەت
Signed Farhad Amjadi
17 Jan 2023, 13:33 UTC≈6,250 viewsread 6 August 2026 Photo
نازانم
نازانم کێ ماسی فێرکرد
مەلە بکا لەم ڕووباڕ و لەو ڕووبار؟!
نازانم کێ فێری کردم تۆم خۆش بوێ...
کێ یەکەم جار؟
نازانم کێ فێری کردم لە کوێستانی دڵی تۆدا
ڕەشماڵی ئەوینم هەڵدەم و بگەڕێم بۆ نێرگزەجاڕ؟
ڕەنگە جار جار
ماسی بتۆرێ لە ڕووبار
ئاو بتۆرێ لە فورات؛
بەڵام من هەر تۆم خۆش دەوێ و
هەڵبەستێکت بۆ دەنووسم درێژتر بێ لە باڵات!
کچێ هێندە تۆم خۆش دەوێ
ئەترسم دڵم بۆت شێت بێ!
ئێ دەتوخوا توڕەبە و دڵم بشکێنە؛
بەشکو نەختێ ڕق…
Signed Farhad Amjadi
18 Feb 2022, 04:04 UTC≈6,750 viewsread 6 August 2026 Video
#دل
.
بەرهەمێکی نوێ پێشکەش بە ئێوەی خۆشەویست.خۆشەویستان ئەم بەرهەمە بە فارسیش ژێر نوس کراوە بۆ هاورێ فارس زمانەکانمان کە لەگەڵمانن و چێژ لە شێعری کوردی وەر ئەگرن و حەز ئەکەن بە زانینی ماناکەی.
هیوادارم بە دڵتان بێت و بە بەشداری کردن لە کۆمینت و سەیڤ و شەیر کردن پاڵپشتیم بفەرمون🙏
زۆر سپاس😍
ــــــــــــــــ
شاعیر #لەتیف_هەڵمەت
بێژەر #نەسیم_حاجی_حەسەنی
#دەرهێنەر #موحەممەد_ئەحمەدی
Signed Farhad Amjadi
11 Feb 2022, 19:12 UTC≈6,210 viewsread 6 August 2026 Video
" لهتیف ههڵمهت " لطيف هلمت
گوشهى ئهلبومى رادیۆ نهوا
بهدهنگى : محمد فاتح حامد
Signed Farhad Amjadi
11 Feb 2022, 12:26 UTC≈5,560 viewsread 6 August 2026 خەوى پاشا
پاشا گوتى: خەوم ديوە
كەس ھەيە بۆم لێكداتەوە
گوتيان: پيرێ ھەژار ھەيە
ئەو گرێى خەو دەكاتەوە...
***
پيرەمێرديان بۆ ديوانى
پاشاى مەزن پەلەكێش كرد
تەتەڵەى دەكرد زمانى
كڕنووشى بۆ عەرشى پاشا برد...
***
پاشا گوتى: خەوم ديوە... لە خەومدا
كۆمەڵێ ڕووتەڵە و گەدا
لەلاى چەپى گردەكەى شارەوە ھاتن
ھەردوو باڵميان شەتەك دا بە كۆتى ئاسن
بازيان ھەڵدا
گەدايەكيان كرد بە پاشا
پيرەى داماو... ڕەنگى پەڕى
پاشا گووتى:
ڕاستى نەڵێى…
Signed Farhad Amjadi
30 Jun 2020, 13:21 UTC≈9,330 viewsread 6 August 2026 Photo
لاوکی ئازادی
هەرچیم هەیە لێم بسێنن
بەڵام توخوا بەر لەوەیکە بممرێنن
چنگێ خۆڵی وڵاتەکەم لە دڵەکەم بپژێنن ....
هەرچیم هەیە لێم بسێنن
هەرچی یەسقان لە لەشمایە
یەکە یەکە هەمووی بەگاز دەربهێنن
بەڵام توخوا ... نەکەن هەرگیز
چڵێ داری ئەم نیشتمانە بشکێنن ...
هەرچیم هەیە لێم بسێنن
مووی لەشی خۆم تەڵە تەڵە دەربهێنن
وەک گوریسێک بیچنن و بمخنکێنن
بەڵام نەکەن .... توخوا نەکەن ....
یەک بەردێکی ئەم وڵاتە بسووتێنن ....…
Signed Farhad Amjadi
12 May 2020, 06:58 UTC≈7,390 viewsread 6 August 2026 Photo
دەتوانم
لە ناخی وشەیەکدا
یا لە بازنەی لێوی کچێکدا
یا لەژێر چمکی بەرماڵێکدا
یا لە گۆشەی تاریکی بتخانەیەکدا
خۆم
لە شیعر بشارمەوە!
بەڵام
لە کوێ خۆم بشارمەوە
لە کوێ
لە کوێ
لە دەست عەشقی ئەم قەفەزەی ناو نراوە
نیشتمان.
@Latif_Halmatt
Signed Farhad Amjadi
8 May 2020, 09:27 UTC≈6,510 viewsread 6 August 2026 Photo
| 003
| #SocialMedia
(کوردی / فارسی)
| سهرۆكی شارهوانی ناشڤیل له ئهمهریكا، جۆن كووپهر، ئهمڕۆ له كاتی پرێس كۆنفرانسێكدا ماسكێكی بهستبوو، كه به ئاڵای كوردستان نهخشێنرابوو. ناشڤیل، به هۆی ئهوهی ژمارهی رهوهندی كوردی زۆره، له ئهمهریكا به كوردستانی بچووك ناسراوه.
| امروز شهردار شهر Nashville آمریکا در جریان کنفرانس خبری آنلاین خود، از ماسکی استفاده کرد که پرچم کوردستان روی آن نقش بسته بود. بیشتری…
Signed Farhad Amjadi
3 Apr 2020, 08:11 UTC≈6,360 viewsread 6 August 2026 مەستبوون بە عەشقی خودا
دەمەوێ هەر بەدمەست بم و دووربم لە خەم
پێکی یەکەم
لە ناو کەعبەدا هەڵدەدەم ...
دەمەوێ بۆ ... دیداری خوای مەزن بچم
ڕوو لە مەیخانەیەک دەکەم
من یەکەم خواپەرستی ئەم سەدەیەم
ڕوو لە بتخانەیەک دەکەم
منم .... منم
عەشقی خودا
بووەتە کۆتی گەردنم ....
منم ... منم
لەلافاوی
عەشقی خودادا ونم
منم ... منم
نە بەهەشتم لە خوا دەوێ ....
نە جەهەنم ....
منم ..... منم
لەبەر ئە…
Signed Farhad Amjadi
3 Apr 2020, 08:09 UTC≈5,380 viewsread 6 August 2026 ڕێگای ماڵی خوا
جیاوازی نێوان سۆفی و مەست چیە ؟
پەلکەزێڕینە سەد ڕەنگ .. دەنوێنێ
سۆفی لە پێکدا ... مەست لەسەر بەرماڵ
ڕوخساری خودای .. مەزن دەبێنێ
گەر بەدمەست نەبێ .. دەپێم بڵێ کێ
باخچەی مەیخانە ... نوێژ پرژێن دەکا
ئەی ئەگەر سۆفی .. بمرێ بڵێن کێ
بە مەی ماڵی خوا .. ئاوڕشێن دەکا ..؟
هەموو ڕێگایەک بۆلای خوا دەڕوا
ڕێگای بەدمەست و سۆفی یەکێکە
بەدمەست بە بەرماڵ .. دەفڕێ بۆلای خوا
شاباڵی سۆفی .. بۆلای خو…
Signed Farhad Amjadi
20 Mar 2020, 05:24 UTC≈5,260 viewsread 6 August 2026 Photo
هاتنی ساڵی ۲۷۲۰ کوردی لە هەموو کورده واری پیرۆز بێت 🌺
بە هیوای ساڵێکی خۆش و گەش و پڕ لە ئاشتی و ئازادی و برایەتی و خۆشکی
بە هیوای نەمانی ترۆر و شەڕ و براکوژی..
هیوادارم ئاسۆ و داهاتوومان پڕ بێ لە گەشە کردنی زانست و کەلتوور.
🍎 نەورۆزتان پیرۆز و ژیانتان گەش 🍎
Signed Farhad Amjadi
8 Mar 2020, 11:50 UTC≈4,140 viewsread 6 August 2026 Photo
٨ی مارس، رۆژی جیهانی ژن، لە هەموو خاتوونانی کوردستان پیرۆز بێت
✍ لەتیف هەڵمەت
╭━═⊰✹💞✹⊱━═╮
❣ @Latif_Halmatt ❣
╰━═⊰❀💞❀⊱═━╯
Signed Farhad Amjadi
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @Latif_Halmatt. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.