26 Feb 2026, 14:49 UTC88 views10 reactionsread 8 August 2026 سڵاو سڵاو سڵاو
ئەرێ چۆنی
گوتبووت باسی شێعر بکەم
باسی وشە و دێڕ و ڕستە
باسی ئەشق و هەست و جوانی
باسی بارانەی ناو شێعر و
زەریا و چەم و ڕووبار بکەم
ئاخر گوڵم
هەناسەی سەوزی ناو دڵم
گشتی ئەمانە هەر تۆ بووی
تۆ پێنووسی ناو دەستم بووی
هانت دەدام
بیر و هزری پیرۆزم بووی
وشە و دێڕت یاغی دەکرد
دەتهەژاندم
تۆ شێعرم بووی
من دەمنووسی
بە ئەسرینی چاوەکانم
ئازاری ڕۆحی داماوم
کڵپە و گڕی ناخی زارم
هێور دەبوو
بۆیە گوڵم
تۆ شێعر بووی
منی…
❤7👍2👏1
Signed عبداله مؤیدزاده
28 Mar 2025, 16:40 UTC324 views10 reactionsread 8 August 2026 بوو بە هەڵپەڕکێ لە ناو کۆڵانەکانی شارەوە
ڕەشبەڵەک گیرا بە دەستی لاوی خۆش ئاکارەوە
هاتەوە دیسان بەهاریش وا بە لەنجە و لارەوە
ئاخ لە دەستی زوڵمەت و شەوگاری پڕ ئازارەوە
داخەکەم پاییزە لای من هەر دەمێ وەک پارەوە
کاتێ سەربەستی دەبینم من بەسەر سێدارەوە
چۆن بکەم باسی قژ و ئەبرۆی کەوانی یارەوە
مەست نەبم، نەگریم لە دەس ئەم ژینە خەفەتبارەوە
ڕۆح و جەستەم چەندە ماندوون وا بەدەست ڕۆژگارەوە
ئەی لەبەر ئەو چەرخە سپڵە و دوژمنی غەدا…
❤8👏2
Signed عبداله مؤیدزاده
7 Jan 2025, 06:33 UTC387 views10 reactionsread 8 August 2026 ئەی وڵاتم نیشتمانی پڕ لە ناسۆڕ و برین
هاندەری شێعری بە سۆز و هەستی تووڕە و ئاگرین
خاکی پیرۆز و وڵاتی پڕ لە چیرۆکی ئەوین
سوێند بە ئاڵات قەت لە پێناو هێمنیتا نەسرەوین
تا بمێنێت هێزی ئەژنۆ نابەزین و نانەوین
بەردەوامن ڕۆڵەکانت بێ وچان تاکوو دەژین
شەرتە گیانا جێت نەهێڵم تاکوو ڕۆژی مردنم
دای بنێم گیانم لە ڕێگەت، بۆ خەباتت گەردنم
✍🏾 عەبدوڵڵا مۆئەییەدزادە
ڕێکەوتی ١٤٠٣/١٠/١٧ی کۆچی هەتاوی
وێنەکە تایبەتە بە پێنجوێن
htt…
❤9💯1
Signed عبداله مؤیدزاده
26 Jul 2024, 20:22 UTC416 views7 reactionsread 8 August 2026 شەوە شەو
شەپۆلی خەم
لە ڕێگەدا
دەروونی پڕ لە هەستی من
وە گڕ دەخا
شەپۆڕی تەم
لە هەستی من چرۆ دەدا
لە تاریکی شەوی منا
دەبێتە گوڵ
دەپشکوێ و سەرهەڵدەدا
دەبێتە ئاخ
لە ناخی
پڕ لە حەسرەت و خەمی منا
دەبێتە خاچ
خەیاڵ و خەون و خۆزگەما
لە بەژنی پڕ لە ژانی خۆی
گرێ دەدا
✍🏾 عەبدوڵڵا مۆئەییەدزادە
https://t.me/AAAADGDGLA
👏4❤3
Signed عبداله مؤیدزاده
30 Mar 2024, 13:33 UTC376 views7 reactionsread 8 August 2026 دەڵێن هاتووە بەهاری کوردەواری
بەڵام بۆ کورد، خەمێکی قورسە، دیاری
لە ڕۆژی دەی بەهاری نیشتمانم
کرا کارێکی قێزەون بۆ نەمانم
هەڵیان دا پەتک و سێدارە نەیاران
لە هەر شوێنێ درا خۆرێ لە داران
بە ئاکاری ڕەش و پیس و دزێویان
ڕەوشتی گەندەڵ و بیر و گرێویان
نەیانزانی هەزاران خۆر وەدی دێ
هەزاران قارەمان دێنێتە سەر پێ
✍️ عەبدوڵڵا مۆئەییەدزادە
ڕێکەوتی ١٤٠٣/٠١/١٠ی هەتاوی
٢٧٢٤ی کوردی
👏4👍3
Signed عبداله مؤیدزاده
20 Mar 2024, 07:16 UTC387 views5 reactionsread 8 August 2026 لە ساڵی نوێ دەخوازم شادی بۆتان
بپارێزن نەریتی کۆنی خۆتان
لە ئێستاوە بەرەی نوێ ڕابهێنن
بە دیاری خۆشەویستیان بۆ بهێنن
لە بۆ دوا ڕۆژی ئەو زێد و وڵاتە
مرۆڤی زیت و وریا وەک خەڵاتە
سەدان کاوەی مەزن ڕۆژێ وەدی دێ
لە شاران و لە گوندان و لە لادێ
نزیکە دوور نییە ئەو ڕۆژە بەرزە
بە چۆک دا دێن نەیار و دێنە لەرزە
شەوی تاریک، ئیتر کۆتایی پێ دێت
هەموو شوێنێ هەرای ئازادی لێ دێت
✍🏾 عەبدوڵڵا مۆئەییەدزاده
ڕێکەوتی ١٤٠٢/١٢/٢٩ی هەتاوی…
👏5
Signed عبداله مؤیدزاده
3 Jan 2024, 14:42 UTC408 viewsread 8 August 2026 دایکم
شێعرێکی بێ کۆتایی و مێلۆدییەکی بەردەوام و
باوەشێکی سەوز سەوز
لە ڕەنگی بەهارە و
نیشتمانێکی بێ سنوور،
لێواولێو
لە خۆشەویستییە
✍🏾 عەبدوڵڵا مۆئەییەدزاده
ڕێکەوتی ١٤٠٢/١٠/١٣ی هەتاوی
3 Nov 2023, 19:24 UTC455 viewsread 8 August 2026 تەنیایی، تەنیایی، تەنیایی
نە ئەو چاو لەمن دەترووکێنێ و
نە من بەرۆکی بەر دەدەم
ئەو هاوڕێی لەمێژینەمە و
لە ماڵێکا بە یەکەوە ئەژین و
بەیانییان بەیەکەوە هەڵدەستین و
بەیەکەوە نان دەخۆین و
بە یەکیشەوە دەچینە ناو شەقام و بەکورتی بۆتانی بڵێم
دوو هاوڕێی ڕۆژانی مناڵین و
دەمێک ساڵە بەیەکەوەین
تەنیایی من،
تەنیا هاوڕێی
ژووری چۆل و بێدەنگیمە
من چریکە و
ئەو هاواری دڵتەنگیمە
✍️ عەبدوڵڵا مۆئەییەدزاده
ڕێکەوتی ١٤٠٢/٠٨/١٢ی هە…
8 Oct 2023, 19:07 UTC397 viewsread 8 August 2026 File
فایل صوتی از طرف عبداله مویدزاده
3 Oct 2023, 08:15 UTC437 viewsread 8 August 2026 Photo
پاییزێکی نامۆ
لێره
پاییزێکی بێ وەخته
دارەکان دەمێکه
خەون به بزەوه دەبینن
تەنیا بایه
بۆته مێلۆدییەکی ئەفسووناوی
لەناو ئەو شاره پاییزێدا و
ئاهەنگی مەرگ
به گوێی تەنیایی شاردا دە خوێنێ
پاییزێکی بێ وەخته
چاوی شار دەمێکه
به دووی هەستێکی نادیاری زگ پڕدا وێڵه
به دووی دەنگی پێڵاوێکی ڕەنگ بزرکاو
تەنیا بێدەنگێکی سەر سوڕهێنەر
دا دەبارێته ناخی شار و
شار دەمێکه تەنیایه و
کۆڵان دەمێکه تەنیایه و
ماڵ دەمێکه چۆله و
منیش پڕم له…
1 Oct 2023, 14:59 UTC334 viewsread 8 August 2026 Photo
* بدان گونه که می خواهم*
گلولەای خواهم شد،
برای دشمنانت
آتشی شاید
برای رهایی، تاریکی، زیستن
زیستن نه بدان گونه که می خواهند
بدان گونه که من تصویر سازمش
ترانەای خواهم شد
شاید شعری،
بدان هنگام که تنهائیت را
به خلوت آینه می بخشی
آسمان خواهم شد
لبریز از ستاره
به خلوتم درا
تا تنهائیت را
ستاره باران کنم
عبداله مؤیدزاده
1392/05/13
https://t.me/AAAADGDGLA
27 Sept 2023, 19:59 UTC329 viewsread 8 August 2026 Photo
https://t.me/AAAADGDGLA
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @AAAADGDGLA. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.