7 Jul 2026, 20:15 UTC187 viewsread 6 August 2026 🧠 خوولی هاوینەی Mental Math بۆ منداڵان و تازە پێگەیشتووان...
ئەم هاوینە منداڵەکەت فێری شێوازە جیاوازەکانی ژماردنی خێرا دەبێت!!
متمانەی بە خۆیان زیاد دەبێت و توانای چارەسەرکردنی کێشەی ژمێریاری بە شێوەیەکی ئاسان باشتر دەبێت.
✨ لەم خوولەدا:
✅توانای بیرکردنەوە و ژماردنی خێرا گەشە پێبدەن.
✅ باشترکردنی سەرنج و بیرگە
✅ زیادکردنی خێرایی لە ژماردنی مێشکیدا
✅ وانەکان بە شێوەی یاری، چالاکی و ڕاهێنان پێشکەش دەکرێن
ئەگەر دەتە…
Signed Muhammad jabar salim
12 May 2026, 10:15 UTC375 viewsread 6 August 2026 وەڵامدەرەوەی بەڕێز!
ئەم فۆرمە ڕاپرسییەی کە لەبەردەستی بەڕێزتاندايە، توێژینەوەیەکی مەیدانییە لەژێر ناونیشانی "ڕۆڵی ستراتیژییەکانی جیهانی وناوخۆیی لە بنیاتنانی دڵسۆزی براند لە کەرتی خواردنی خێرا لە سنووری پارێزگای هەولێر." ئامانجی ئەم توێژینەوەیە زانینی ڕای بەکاربەرانی خواردنی خێرايە لەسەر ئەو براندە جیهانیانەی کە لە سنوری پارێزگای هەولێر کار دەکەن، هەروەها زانینی بۆچوونیان سەبارەت بەو ستراتیژییانەی کە ئەو براندانە بەک…
Signed Muhammad jabar salim
8 Apr 2026, 19:39 UTC464 views7 reactionsread 6 August 2026 ئەو "نا"یەی دایک دەیڵێت،
دڵڕەقی نییە...بەڵکو سنوورە.
واز لە دایکەکان بهێنن..
خۆزگە کۆمەڵگە کەمێک دەست لە دەستوەردان لە ژیانی دایکانیان هەڵدەگرت...
هەمووان وا دەزانن لە دایکەکە زیاتر تێدەگەن!
بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە دایک پێویستی بەوە نییە کەس لەگەڵیدا منداڵەکەی پەروەردە بکات،
یان لە هەموو ساتێکدا هەڵسەنگاندنی بۆ بکات.
دایک "فریشتەیەکی بێ عەیب" نییە،
بەڵکو مرۆڤە...
ماندوو دەبێت، هەڵە دەکات و فێر دەبێت.
سادەترین جۆر…
❤7
Signed Fatma Jawhar
9 Feb 2026, 10:09 UTC672 views8 reactionsread 6 August 2026 بۆ ئەوەی کوڕەکەت تەنها نێر نەبێت و پیاو دەربچێت ئەو خاڵانە پەیڕەو بکە:
بابەتەکەم تایبەتە بە باوکان .باوکی بەڕێز ئەوەت لە بیر بێت کە کوڕەکەت بەتەنها گوێت لێناگریت بەڵکو تەماشای ڕەوشت و هەڵسوکەوت و سیفاتە مرۆڤایەتییەکانت دەکات و لێیانەوە فێر دەبێت،ئەوەش لە یاد نەکەی کە پەروەردەکردنی منداڵ تەنها ئەرک و لێپرسراوێتی دایک نییە بەڵکو خاڵی هاوبەشی نێوان دایک و باوکە کە بەداخەوە لە کۆمەڵگای ئێمە زۆربەی کاتەکان پەنجەی گلەیی ت…
❤7💔1
Signed Muhammad jabar salim
2 May 2025, 10:43 UTC≈1,200 views7 reactionsread 6 August 2026 نیشتیمان ... مانگا ... کاهین
......................
نووسەری سوودانی (جەلال ئەلجاک) لە وتارێکدا بەناوی (نیشتیمان .. مانگا .. کاهین) دەڵێت :-
لەسەردەمی بت پەرستیدا، ئەگەر داواکارییەکت هەبووایە ، پیاوانی پەرستگا دەیانگووت (بتەکە داوای قوربانی دەکات) لەڕاستیدا بت قسەناکات ، ئەوەی نیازی بە گۆشتی مانگاکە بوو خودی پیاوانی پەرستگا بوون.
ئەگەر پیاوانی پەرستگا بیانگوتبا (خۆم پێویستیم بە مانگایەکە کەس نەیدەدا) کەواتە فێڵەکە ئ…
🥰6❤1
Signed Muhammad jabar salim
28 Apr 2025, 08:52 UTC955 views4 reactionsread 6 August 2026 كاتێك منداڵەكەت دەستدرێژی یان گێچەڵی سێکسی دەكرێتە سەر دەبێت چی بكەی؟(هەنگاوە سەرەکییەکان)
د. دیلمان ئازاد خۆشناو
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستای زانکۆ لە کۆلێژی هەولێری پزیشکی
دیاردە و كێشەكانی نێو كۆمەڵگە زۆرن، بەڵام هەندێكیان ئەگەر زوو فریایان بكەوین ڕەنگە چارەسەر بكرێت و تا ڕاددەیەك بۆ داهاتووش وابكەین ئەو دیارەیە یا نەمێنێت یاخود زۆر كەم ببێتەوە.
بەشێكی زۆر لە دایكان و باوكانی بەڕێز رۆژانە پەیوەندیمان پێوەدەكە…
🥰4
Signed Muhammad jabar salim
11 Apr 2025, 10:41 UTC796 views6 reactionsread 6 August 2026 مردن کارێکی سەختە!
.............
(مرۆڤ هەرگیز بە ئامۆژگاری پێناگات ، مرۆڤ بە ووتار گەشەناکات ، بە ئەزموونی کەسانی تریش گەورەنابێت ، مرۆڤ کاتێک پێدەگات کە بەشێک لە دڵی دەبڕێت و لێدەبێتەوە ، مرۆڤ وەختێک گەورە دەبێت کاتێک پشتی لە ناپاکی کەسە نزیکەکانی ئەچەمێتەوە ، سەری سپی ئەبێت ، چرچ و لۆچی ئەکەوێتە دەمووجاوی کاتێک ، ئەکەوێتە ژێر کاریگەری بیرکردنەوە توندەکانی جەستەی ئەپوکێتەوە ، کاتێک دەبینێت کە بەرێگایەکی هەڵەدا ڕۆیش…
🥰6
Signed Muhammad jabar salim
24 Feb 2025, 19:25 UTC890 views3 reactionsread 6 August 2026 تکایە ئاگاداربن...
بەداخەوە چەندین قوربای لؽکەوتۆتەوە...
لەم ماوەی دواییدا خەڵکانێکی زۆر لە سۆشیال میدیا خۆیان وەک پزیشک و پسپۆڕی دەروونی ناساندووە، تا ئەو ڕادەیەی بابەتەکە لە حاڵەت دەرچووە و بۆتە دیاردە. ئەوەشی کە بەداخەوە، یارمەتیدەر بووە و بازاڕی ئەو کەسانەی گەرمکردووە، شەرم بووە لە نەخۆشیە دەروونییەکان. هەندێک لە چارەخوازان حەزییان نەکردووە دەرکەون لای کەسانی تایبەتمەند و بەڵکو ویتستوویان لەپشت پەردەوە چارەسەربک…
❤2🥰1
Signed Muhammad jabar salim
7 Feb 2025, 10:28 UTC858 viewsread 6 August 2026 لەسفرەی دونیادا هەرکەسە و تۆزێکی بەردەکەوێت ، ئەگەر ئەو تۆزەش خەرجی تیا نەکەین و بەزۆر و دەستی دەرەکی و زیادەی بزانین ، کەسێکی تر ئەو تۆزەمان پێدەدات و بەڵام هەموو شتێکی ترمان لێدەستێنێت ، وەک ئەوەی کە هەموو شتێک لە ئێمە سەندرا.
ئەگەر پێتان وایە خەرجی ئاشتی زیاترە ئەوا ئەبێت خەرجی جەنگ زیاد بکەین
نوقتە سەری دێڕ ...
Signed Muhammad jabar salim
7 Feb 2025, 10:28 UTC876 views1 reactionsread 6 August 2026 (ئەگەر پێتان وایە خەرجی زانین زۆرە ،
ئەوا ڕۆژێ دەبێت بە ناچاری خەرجی نەزانین بەرز بکەینەوە)
................................
ئەگەر پێتان وایە تێچووی خوێندنگا و مامۆستا و خوێندکار و پەروەردە زۆرە ، ئەو کاتە ناچارین ئەبێت تێچووی زیندان و تاوانبار و دادگا و بنکەکانی پۆلیس بەرزکەینەوە
ئەگەر پێتان وایە تێچووی شادی و دڵخۆشی زۆرە ئەوکاتە ناچاری تێچووی دڵتەنگی و ئازار و دەرمانخانەکان زیاد بکەین
ئەگەر پێتان وایە تێچووی ژینگە…
🥰1
Signed Muhammad jabar salim
5 Feb 2025, 18:16 UTC840 views2 reactionsread 6 August 2026 چەند ڕێنمایەك بۆ مامۆستا
مامۆسـتای بەڕێـز :
هەرکاتێك پرسیارت لەخوێندکارەکان کرد
هەموان دەستیان بەرزکردەوە خوێندکارێک هەڵبسێنە
دواتر بـڵێ چەند کەس هاوڕایه لەگەڵی
ئەوکـات هەموویان هەست دەکەن کەبەشـداریان کردووە .
مامۆستای بەڕێـز :
بۆچی هەمیشه لەسەر وەڵام دەسخۆشی دەکەیت
ئەگەر خوێندکارێکی زیرەك پرسیارێکی گرنگی کرد
بڵێ دەسخۆش ئافەرین هەرچاوەڕێی پرسیاری وام لەتۆ دەکرد .
مامۆستای بەڕێـز :
ئەگەر زانیت خوێندکارەکانت بەجوانی…
❤1🥰1
Signed Muhammad jabar salim
22 Jan 2025, 20:42 UTC703 views8 reactionsread 6 August 2026 جنێودان نیشانەی بوونی کێشە و گرفتی دەروونییە!
ئەم پەیجە تەنها بۆ بەرژەوندی و سودی کۆمەڵگەیە، لە بواری دەرووندروستی و پەروەردەی منداڵ بۆتە سەرچاوەیەکی سەرەکی هۆشیاری خەلکی!
هەندێک کەس کۆمێنت دەنوسن و وشەی نەشیاو بەکاردەهێنن، لەکاتێکدا کە پۆستەکەیان نەخوێندۆتەوە یان گوێیان لێنەگرتووە، بەبؽ زانیاری وشەی نەشیاو دەڵێن. هەندێکیشیان پرۆفایلیان وشە و وێنەی ئیسلامی لەسەرە! لە راستیدا ئەو کەسانە لە ئیسلام تێنەگەیشتوون و لەکەن …
🥰8
Signed Muhammad jabar salim
Showing the 12 most recent of 20 posts we hold for @renmae. View and reaction counts are the latest single reading for each post, not a live figure, and a recent post is still accumulating both. A view count marked ≈ was rounded by Telegram before we ever saw it — t.me prints views in full below 1,000 and to three significant figures above, so ≈1,200,000 means somewhere between 1,150,000 and 1,249,999. Unmarked counts are exact. Text is reproduced from the public post preview and truncated for length.